کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-باشوور KNK

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-باشوور KNK کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

بروسکەی ماتەمینی کۆنگری نەتەوەیی کوردستان بۆ لەتیف هەڵمەتپـرسەنـامـەزۆربەرێزمامۆستا لەتیف هەڵمەتبەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژی...
04/09/2026

بروسکەی ماتەمینی کۆنگری نەتەوەیی کوردستان بۆ لەتیف هەڵمەت

پـرسەنـامـە
زۆربەرێزمامۆستا لەتیف هەڵمەت
بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینی ئازیزتان(سورەیا شێخ عەلی) بەناوی سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە پرسەو سەرخۆشیتان لێدەکەین. لەیەزدان داواکارین ئارامیتان پێببەخشێت و کۆچکردوو شوێنی بەهەشتی بەرین بێت.

ڕۆحی شاد و هاوبەشی خەمتانین.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
٢٠٢٦/٩/٤

بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هێرشە موشەکی...
19/08/2026

بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هێرشە موشەکی درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە توندی شەمەرزار دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەری و قەوارەی دەستووریی هەرێم دەزانێت. ئەو هێرشانە قبوڵنەکراوە و هێرشکردنە بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد بە گشتی و بەتایبەتی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و قەوارەی هەرێم کە قەوارەیەکی فەرمی و سەرەکییە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا. ناکرێت خاکی هەرێمی کوردستان بکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسیی وسەربازییە هەرێمیی و جیهانییەکان لە ناوچەکەدا.

ماوەیەکی زۆرە ئەم هێرشانە درێژەیان هەیە. جارێک بە بیانووی هێرشکردنە سەر پارت و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان، جاری دیکەش بە بیانووی بوونی هێزو دەزگای بیانی لە باشووری کوردستان. ئەم پاساوانە بۆ هێرشەکردنە سەر هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی بێ بنەمان و قبوڵ ناکرێن و جێگای هەلوەستەکردنی جیددیین.

لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و وەگەڕخستنی پەرلەمان و دام و دەزگا یاساییەکان دەبێتە پێشینەی هەموو شتێک؛ چونکە هەرێم تەنها بە یەکڕیزی نەتەوەیی، حکومەتی کارا و دامەزراوەی بەهێز دەتوانێت سەروەری، ئاسایش و قەوارەی دەستووری خۆی بپارێزێت.

دەبێت ئەم پێشهاتانە ببنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی و هەڵوێستی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەکان. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەوازی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکات بۆ یەکڕیزیی لە پێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو مەترسییە دەرەکی و ناوخۆییەکان.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
2026.08.19

یاداشتێکی فەرمی و بەپەلە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆیی و ژینگەییە نێودەوڵەتییەکان بۆ/ سەرجەم ڕێکخراو و ناوەندە...
24/07/2026

یاداشتێکی فەرمی و بەپەلە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆیی و ژینگەییە نێودەوڵەتییەکان


بۆ/ سەرجەم ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە

بابەت: پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەکوژی (ئیکۆساید) لە هەرێمی کوردستان

ئێمە لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و کۆمیسیۆنی ژینگەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)، نیگەرانیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و بە توندی سەرکۆنەی توندبوونەوەی هێرشە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی دەکەین بۆ سەر خاک، دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان - عێراق لەم ساڵەدا. ئەم هێرشە بەردەوامانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە نە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و نە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ کامێکیان بەشێک نین لە جەنگ و ململانێی هێزە دەرەکییەکان (ئەمریکا-ئیسرائیل / ئێران).

لەم یاداشتەدا، سەرنجی لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئامارە فەرمییەکان، بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کاریگەرییە کارەساتبارە مرۆیی و ژینگەییەکانی ئەم هێرشانە ڕادەکێشین:


یەکەم: ئاماری هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان - عێراق (تا تەممووزی ٢٠٢٦)
بەپێی ڕاپۆرت و بەدواداچوونە مەیدانی و فەرمییەکان، قەبارەی هێرشەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە:

• ئاماری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق (KRG): فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە ماوەی نێوان ٢٨ی شوبات تا ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، هەرێمی کوردستان بە ٨٠٩ هێرش (٧٠١ درۆنی خۆکوژ و ١٠٨ هێرشی موشەکی) کراوەتە ئامانج.
• ئاماری ڕێکخراوی (CPT-IK): تیمی دروستکەرانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕاپۆرتی داوە کە لە سێ مانگی یەکەمی ململانێکاندا (٢٨ی شوبات تا ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦)، کۆی گشتی ٧٥١ هێرش تۆمار کراوە، لەو ژمارەیە ٢٩٨ هێرشیان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئەنجام دراون و ٤٥٣ هێرشەکەی تریش لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکانی سەر بە هاوپەیمانی ئێرانەوە ئەنجام دراون.
• دوایین ئامارەکان تا تەمووزی ٢٠٢٦: بەپێی چاودێرییە میدیاییەکان، ژمارەی کۆی گشتی درۆن و موشەکە تەقێندراوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی جەنگەکەوە ٩٠٠ هێرشی تێپەڕاندووە (زیاتر لە ٩٢٧ هێرش)، کە بەشێکی زۆریان پارێزگای هەولێر، دەوروبەری بنکەکانی هاوپەیمانان و کەمپی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە ئامانج گرتووە.

دووەم: بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی (فۆسفۆری سپی) و سووتانی هاووڵاتییان
بۆ یەکەمین جار لەم ململانێیەدا، بەڵگەی مەترسیدار لەسەر بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی قەدەغەکراو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەرکەوتووە:

• ڕووداوەکەی ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦: پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێکی درۆنی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرەبەیانی ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦دا بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانیان لە دەوروبەری ناوچەی دارەشەکران (ڕۆژئاوای هەولێر)، تەقەمەنی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێنراوە( ٩کەس برينداربون وێنەی چەندقوربانيەك هاوپێچە).
• بەڵگە پزیشکییەکان: لەم هێرشەدا ٩ پێشمەرگە تووشی سووتانی قووڵی پلە دوو و سێ بوون (کە گەیشتووەتە سەر ئێسک) ، لەگەڵ نیشانەکانی ژەهراویبوون بەپێی ڕاگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان و ئاگری گڕگرتووی شوێنی ڕووداوەکە،گومانی بەهێز لە بوونی ماددەی قەدەغەکراو پشتڕاست دەکەنەوە.


سێیەم: کارەساتی ژینگەیی و پرۆسەی ژینگەکوژی (ئیکۆساید)
هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان بوونەتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی سروشتی کوردستان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن:

1. ئاگرتێبەربوونی چیای گۆیژە لە سلێمانی شەوی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦ : سووتانی بەردەوامی سەدان دۆنم لە دارستان و ناوچە گەشتیاری و سروشتییەکانی سلێمانی لە ئەنجامی کاریگەریی گرژییە سەربازییەکان، لە کاتێکدا هیچ بارەگایەکی سەربازی یان سیاسی لەو چیایەدا نییە (سوپای پاسداران بەفەرمی ئەم كارەی خستوەتە ئەستۆی خۆی).
2. سووتانی زڕگوێز (١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦): لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکەی سەر کەمپەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێزی سلێمانی (کە تێیدا ١٠ پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون)، سەدان دۆنم باخ و ڕەز و پاوانی هاووڵاتییانی مەدەنی سووتا و زیانی گەورەی دارایی بە جووتیارانی ناوچەکە گەیاند.
3. پیسبوونی خاک و ئاوی ناوچەکە بەهۆی فۆسفۆرەوە: فۆسفۆری سپی لە خاکە کەم ئۆکسجینەکاندا بۆ دەیان ساڵ بە جێگیری دەمێنێتەوە و بە کێڵانی خاکەکە دووبارە کڵپە دەسێنێتەوە. کاتێک دەچێتە ناو ئاوەوە، ناتوێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی زیندەوەرانی ناو ئاو و باڵندە کێوییەکان، کە لە کۆتاییدا لە ڕێگەی زنجیرەی خۆراکەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. ترشبوونی خاکەکە (Acidification) گەشەی ڕووەکەکان ڕادەگرێت و خاک بۆ کشتوکاڵ نەشیاو دەکات. ئەم زیانە ژینگەییە فراوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە ژینگەکوژی (ئیکۆساید) پێناسە دەکرێت.


چوارەم: پێگەی یاسایی ئەم هێرشانە لە یاسای نێودەوڵەتیدا
بەپێی پڕۆتۆکۆلی سێیەمی ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی هەندێک چەکی تەقلیدی (CCW)، بەکارهێنانی چەکە سووتێنەرەکان (لەوانەش فۆسفۆری سپی ئەگەر وەک چەکی سووتێنەر بەکار بهێنرێت) لە دژی مەدەنییەکان یان لە ناوچە چڕ و ئاوەدانەکاندا کە هاووڵاتی مەدەنی لێ بێت، بە توندی قەدەغە کراوە و بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.


داواکاری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و کۆمیسیۆنی ژینگە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی:
1. داوا لە Fact – Finding Mission /UN Human Right Council لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ ئەم هێرشانە بکەن.
2. داوا ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (OPCW) دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ پێک بهێنن: بۆ پشکنینی پزیشکی و مەیدانیی ڕووداوەکەی ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە دارەشەکران، بە مەبەستی سەلماندنی فەرمیی بەکارهێنانی فۆسفۆری سپی.
3. داوا ڕێکخراوی (UNEP)دەکەین بۆهەڵسەنگاندنی زيانە ژینگەييەكان لە هەرێمی كوردستان.
4. داوا لە حكومەتی عێراق دەکەین بۆتۆماركردنی ئەم هێرشانە لەنەتەوەیەكگرتوەكان و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان وعێراق. وە فشاری دیپلۆماسی بخەنە سەر ڕژێمی ئێران بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، پەنابەران و ژینگەی هەرێمی کوردستان.
سوپاسی ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانتان دەکەین لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە.
لەگەڵ ڕێز و پێزانیندا..

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و کۆمیسیۆنی ژینگەی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)
٢٣ / ٧ / ٢٠٢٦

شاندێکی KNK لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پۆلێک شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کردسلێمانی — ۱۹ی تەموزی ۲۰۲٦لە...
21/07/2026

شاندێکی KNK لە سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پۆلێک شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کرد

سلێمانی — ۱۹ی تەموزی ۲۰۲٦
لە مەراسیمێکی شایستە و جەماوەریدا لە شاری سلێمانی، شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە هاوڕێیەتی لەگەڵ نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسایەتیی وڵاتپارێز، ڕۆشنبیران و چالاکوانانی سیاسی، بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سەربەرزانەی تەرمی پیرۆزی نۆ پێشمەرگە و هەڵۆی سەرڕێگای ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەختیان لەوە کردەوە کە خاوەندارییکردن لە یاد و ڕێبازی شەهیدان، خاوەندارییکردنە لە کەرامەت، ئیرادە و تەواوی پرسی ڕەوای نەتەوەیەک.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، هاوسەنگەرانیان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.

شەهیدان نامرن.. ڕێبازیان بەردەوامە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - باشور

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار...
21/07/2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەرمەزار دەکات

بەرەبەیانی ١٧ی تەمووز، لە ئەنجامی پەلاماری ئیران بۆسەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 9 پێشمەرگە شەهید بوون وژمارەیەکی دیکە بریندار بوون، ماڵ و سامان و ژیانی مەدەنیی خەڵکی ناوچەکەش زیانیان پێگەیشتووە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم پەلامارە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکات و بەو بۆنەیەوە پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدانی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەردەبڕێت. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی زوو بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین.

ئەم هێرشە دووبارە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا لە سیاسەتی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دژ بە هێزە سیاسییە کوردستانییەکان و ناوچە سنوورییەکان بەردەوامە. ئەم کردارە دژ بە بنەماکانی مافی مرۆڤ، یاسای نێودەوڵەتی و ڕێساکانی پاراستنی ژیانی مەدەنییانەیە و هەرگیز ناتوانێت چارەسەری کێشە سیاسییەکان بێت.

ئەم بۆردومانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندبوو کە بەشداری هیچ جۆرە ململانێیەکی سەربازی نابن. بەڵام لەگەڵ ئەو هەڵوێستە بەرپرسیارانەشدا بەردەوام کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی سوپای پاسداران.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان بانگدەکات کە لەم قۆناغە هەستیارەدا، بە یەکڕیزی، تەبایی و هەڵوێستێکی هاوبەشی نەتەوەیی، لەبەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕفرۆشی، توندوتیژی و پیلانەکانی دوژمنان و داگیرکەران بوەستنەوە و نەھێڵن ئەم جۆرە هێرشانە ببنە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و دابەشبوون لە ناو ڕیزەکانی گەلی کوردستاندا.

لە کۆتاییدا، جارێکی دیکە پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵەکانی شەهیدان دەردەبڕین، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

شەهید نامرن
سەرکەوتووبێت خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆنسەی بەڕێوەبەریی
17ی تەموزی 2027

Adres

Brussels

Website

Meldingen

Wees de eerste die het weet en laat ons u een e-mail sturen wanneer کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-باشوور KNK nieuws en promoties plaatst. Uw e-mailadres wordt niet voor andere doeleinden gebruikt en u kunt zich op elk gewenst moment afmelden.

Snelkoppelingen

Delen