15/11/2025
هاوڵاتیانی ئازیز
دوابەدوای ئەوەی لە سێ ساڵی ڕابردوو چارەسەری 🔹 ئاوەرۆی بەشێکی هەرەزۆری شەقامەکانی کۆیە کرا ،لەو شوێنانە داواکارین هاوڵاتیان هاوکاری شارەکەیان بن سەرە مەنهۆلەکان دانەپۆشن بە موکێت و هیچ مەوادێکی تر چونکە ئەوە دەبێتە هۆکاری وەستانی ئاو و زەرەر بە ئێوەی ئازیز دەگەیەنێ.
🔹 بۆ ناو کۆلانەکانی گەڕەکی زانکۆ و باسکی عاڕەبیان و ئازادی و نسێ و کەکۆن و کانی و مەندیلان و زرێبار و حەمامۆک و حاجیلە و ڕووناکی کە زیاتر لەدوو ساڵە ڕەزامەندی پڕۆژەی ئەنجامدانی ئاوەرۆ و کۆنکریتی بۆکراوە بەسووپاسەوە ،داواکارین لە زووترین کات دڵنیایی پێدانی پارە بە کۆمپانیاکان بدرێت تا ئەو گەڕەکانەش بتوانین کۆنکریت بکەین .
هۆبەی ژینگە / سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە
هۆبەی پڕۆژەکان / سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە
سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە