28/08/2026
ئاگاداری و بانگەواز بۆ هەموو چالاکەوانان و ئەندامانی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی و ڕەوەندی کوردی دانیشتوی ولاتی بەریتانیا
(نابۆ تاڵانی نەوت و غاز بۆ بودجەی میلیشیا و حیزبەکان، جەنگ و هەژاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان)
لە کاتێکدا سامانە سروشتییەکانمان، بە تایبەت نەوت و غاز، بە تاڵان دەبرێن و داهاتەکەی بۆ تێرکردنی گیرفانی حیزبەکان و بودجەی میلیشیاکان و درێژەدان بە جەنگ خەرج دەکرێت،
هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هەژارییەکی بێ وێنە و بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان دەبنەوە.
ئەم دۆخە نادادپەروەرانەیە چیتر قابیلی قبوڵ نییە.
ئێمە، وەک ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی ڕێکخراوێکی داکۆکیکاری سیاسی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە هەموو چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ژنان و گەنجان و هەموو کوردانی دانیشتوی بەریتانیا دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی و فشار خستنەسەر دەسەڵاتداران بۆ گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکان بەشداری ئەم خۆپیشاندانە ئاشتییانە بکەن.
داواکارییەکانمان:
ڕاگرتنی دەستبەجێی تاڵانی و بەهەدەردانی نەوت و غاز.
گواستنەوەی تەواوی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی گشتی و خەرجکردنی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا.
بڕینی بودجەی حیزبەکان و میلیشیاکان و بەکارهێنانی لە بژێوی و ئاوەدانی.
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی گەندەڵکاران.
دابینکردنی ژیانێکی شایستە و دادپەروەر بۆ هەموو هاوڵاتیان.
🗓️ بەروار: 8/9/2026
🕐 کات: ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ
📍 شوێنەکان (لە هەمان کاتدا لە چەند شارێک):
لەندەن:
21 Queens Gate, South Kensington, London SW7 5JE
مانچستەر:
1 Norfolk St, Manchester M2 1DW
گڵاسگۆ:
Barrowland Park, Gallowgate, Glasgow G1 5BG
بیرمینگهام:
Birmingham Museum & Art Gallery, Chamberlain Square, Birmingham B3 3DH
🔔 خۆپیشاندانەکە ئاشتییانەیە و ڕێز لە یاساکانی وڵات دەگرین.
ئامانجی ئێمە تەنها بەرزکردنەوەی دەنگی ڕەوای گەلە بۆ ژیانێکی باشتر و دادپەروەرانە.
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لەگەڵتانین بۆ ئازادی و دادپەروەری
Call to All Activists, Members of the Regay Azadi Organisation, and the Kurdish Diaspora Residing in the United Kingdom
(No to the looting of oil and gas to fund militias and political parties—while war and poverty are inflicted upon the citizens of Iraq and the Kurdistan Region)
At a time when our natural resources—especially oil and gas—are being plundered with revenues diverted to line the pockets of political parties fund militias and sustain conflicts the citizens of Iraq and the Kurdistan Region are facing unprecedented poverty unemployment and a severe lack of basic services.
This unjust situation is no longer acceptable.
We, as the Regay Azadi Organisation a political advocacy organisation for human rights, call upon all activists ,journalists,writers, human rights defenders,women,youth,and all Kurds residing in the UK to join this peaceful protest. Let us raise our voices in dissent and pressure the authorities to restore our usurped rights.
Our Demands:
Immediate halt to the looting and wastage of oil and gas.
Transfer of all oil revenues to the public treasury to be spent on the welfare of citizens.
Cutting the budgets of political parties and militias, and redirecting those funds toward livelihoods and development.
Combating corruption and bringing the corrupt to justice.
Securing a decent and fair standard of living for all citizens.
🗓️ Date: 8 September 2026
🕐 Time: 1:00 PM
📍 Locations (Simultaneous protests across multiple cities):
London: 21 Queen's Gate, South Kensington, London SW7 5JE
Manchester: 1 Norfolk St, Manchester M2 1DW
Glasgow: Barrowland Park, Gallowgate, Glasgow G1 5BG
Birmingham: Birmingham Museum & Art Gallery, Chamberlain Square, Birmingham B3 3DH
🔔 This protest is entirely peaceful, and we strictly respect the laws of the host country Our sole aim is to raise the rightful voice of the people for a better and more just life.
Regay Azadi Organisation Standing with you for freedom and justice