17/08/2026
خزمەتکردنی ئێوە، ئەرکی سەرەکیمانە
لەسۆنگەی پابەندبوونمان بە بەها مرۆییەکان و لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەتی بەڕێزانمان لەکەسانی بەتەمەن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئاسانکاری تەواومان بۆ ئەم ئازیزانە دابین کردووە.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیمان ، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەساڵاچووان بە توێژێکی گرنگ دەبینین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بەبێ دواکەوتن و بەشێوەیەکی خێرا مامەڵەکانیان بۆ بەجێ بگەیەنین.
تیم مۆبایلی بەڕێوەبەرایەتیمان راستهوخۆ لهلایهن ئەفسەران و كارمهندانمانهوه، هاوكاری و خزمهتگوزاری پێویستیان پێشكهش دەکەن ، له شوێنی نیشتەجێ بوونیان بێت یان لەکاتی سەردان کردنی بەڕێوەبەرایەتیمان .
وێنە:-
» نوسینگەی زانیاری ڕزگاری
ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان