13/08/2026
پرسەنامەیەک لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری نیشتمانی، پارێزەر، ڕۆژنامەوان و ئەدیب و چیرۆکنووسی ناوداری کوردستان، (مامۆستا حسێن عارف عەبدولڕەحمان) مان پێگەیشت.
کۆچکردوو مامۆستا حسێن عارف لە ماوەی تەمەنی پڕ لە سەروەریی خۆیدا، ڕۆڵێکی خەمخۆرانە و بەرچاوی لە بوارەکانی یاسا، ئەدەب و ڕاگەیاندندا گێڕا و خزمەتێکی گەورە و شایستەی بە کتێبخانەی کوردی کردووە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نزیکەی ٢٠ بەرهەمی چاپکراوی بەپێز، لەوانەش (ڕۆمانی شار، چای شیرین، گەلە گورگ، شانۆگەری جەنابی جانەوەر، چیڕۆکی ھونەریی کوردی، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی، و لە کۆڕی خەباتا).
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی مامۆستا حسێن عارف و سەرجەم رووناکبیران، ئەدیبان و هاوڕێ و ئاشنایانی دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت............................
إنا لله وإنا إليه راجعون
لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ــی ئابی ٢٠٢٦