30/08/2026
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوار ڕادەگەیەنێت.
بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕۆژی٢٠٢٦/٨/٣ لەسنووری پارێزگای سلێمانی توانیان باندێکی( ٥ )کەسی ساختەکردنی سکەی مێژوویی و شوێنەوار دەستگیربکەن.
دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەم باندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون، ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەی بووە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی( ٢٤ )لەیاسای شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
پارێزگای سلێمانی - محافظة السليمانية
#شوێنەوار