02/09/2026
٢ / ٩ / ٢٠٢٦ سلێمانی
بەشداری هەڤاڵ (عەبدولڕەحمان ساڵح ڕەشید) بە نوێنەرایەتی بەڕێز لێپرسراوی دەزگای چاودێریی دارایی، لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە لقی سلێمانی پەیمانگای وردبینانی ناوخۆیی دانپێدانراو لە عێراق (معهد المدققين الداخليين المعتمد في العراق).
ئەم هەنگاوە زانستییە کە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، دەرفەت دەدات بە بەشداربووان دوای دوو ساڵ لە خوێندن، بڕوانامەی ماستەری پیشەیی لە بواری وردبینیدا بەدەستبهێنن.
دەزگای چاودێریی دارایی (ی. ن. ک) هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی تەواوی ئەم جۆرە پڕۆژە زانستی و پیشەییانەیە بە مەبەستی بەهێزکردنی بنەماکانی شەفافییەت و پاراستنی سامانی گشتی.