ئەمەل جەلال -amal jalal

ئەمەل جەلال -amal jalal ئەمەل جەلال -amal jalal
لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان

هەڤاڵی بەڕێز کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانبە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ...
23/08/2026

هەڤاڵی بەڕێز کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری ناوچەکە، خوالێخۆشبوو (فەیزوڵڵا حەمەڕەش)ی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین ڕوحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

ئەمەل جەلال

لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان

کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی کوردستان بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەڕێوەبردئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی زانستە سیاسییەک...
22/08/2026

کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی کوردستان بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەڕێوەبرد
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجامدا. لە مەراسیمەکەدا سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، و هەڤاڵ ناسح حەمەحسێن ئەندامی بۆردی ڕێکخراوەکان بە نوێنەرایەتی ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵان، کادران، ئەکادیمیستان و کەسایەتییەکانی ناوچەکە ئامادەی بوون.
لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا، هەڤاڵ ناسح حەمەحسێن وتاری بۆردی ڕێکخراوەکانی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر ڕۆڵی بڕیاردەر و گرنگی کۆمەڵەکە کردەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگە، بەهێزکردنی ئاستی توێژینەوەی ئەکادیمی، و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەکارهێنانی توانای دەرچووانی زانستە سیاسییەکان لە دامەزراوە جیاوازەکاندا.

ئەمڕۆ  شەممە ٢٢ی ئاب، لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکى شرۆڤەى سیاسى کتێبی "بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە" بۆ ستران عەبدوڵڵا...
22/08/2026

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئاب، لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕێکى شرۆڤەى سیاسى کتێبی "بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە" بۆ ستران عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو، کە هاوکات ناوبراو نوسەرى کتێبەکەشە، هەڤاڵ (ناسح حەمە حسێن) ئەندامی بۆردی ڕێکخراوەکان، بەشداری ئەم کۆڕەی کردو دوای کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ، وێڕای دەست خۆشی لە کاک ستران عەبدوڵا، چەند سەرنج و تێبینییەکی خستەڕوو.

چەکەکەی کامێرا بوو لە شاخ، دەستەکانی پشتگیری هونەر لە شار؛ هێرۆ خان، مەشخەڵی ڕووناکی و ڕێنیشاندەری هەتاهەتایی بۆ نەوەکان...
19/08/2026

چەکەکەی کامێرا بوو لە شاخ، دەستەکانی پشتگیری هونەر لە شار؛ هێرۆ خان، مەشخەڵی ڕووناکی و ڕێنیشاندەری هەتاهەتایی بۆ نەوەکانی داهاتوو.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافییەوە، سەری ڕێز و پێزانین بۆ ئازایەتی و خەباتی نەپساوەی ژنە تێکۆشەر خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دادەنەوێنین؛ ئەو سەرکردە و پێشەنگەی لە ڕۆژگارە سەختەکانی شاخدا کامێرای کردە قەڵغانی تۆمارکردنی مێژووی نەتەوەیەک و، لە شاردا بووە چەترێکی میهرەبان بۆ گەشەی هونەر و داڵدەدانی ڕۆحی داھێنەران.

هاوکات، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان - لقی سلێمانی و تەواوی ئەو بڕوادارانەی لێنزی کامێرا دەکەین کە بە ڕووناکی و ڕەنگ، پاسەوانی لە ڕاستی، کلتور و جۆش و خەباتی ئەم خاکە دەکەن.
بۆ ژنە تێکۆشەر هێرۆ خان: ڕێز لە ئەرشیفە زێڕینەکەت و ڕۆحی پێشەنگایەتیت دەگرین کە ڕێنیشاندەری نەمرە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
بۆ وێنەگرانی کوردستان: دەستخۆشی لە پەنجە و چاوە زیندۆکانتان کە ڕاستییەکانی نیشتمان دەبەنە نەمری.

ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگرافی پیرۆز بێت 📷

ئەمەل جەلال

ل. بۆردی ڕێکخراوەکان

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ بەهێزکردنی ئاڕاستەی مەدەنی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەڤاڵ ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی...
18/08/2026

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ بەهێزکردنی ئاڕاستەی مەدەنی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، هەڤاڵ ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی دیاری سیاسی، ئیداری، ڕێکخراوەیی و ئەکادیمی کۆبووەوە.

لە دیدارە جیاوازەکاندا، لێپرسراوی بۆرد لەگەڵ هەڤاڵ د. دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی ئاڕاستەی زانستی و فکری لە کاری ڕێکخراوەییدا کردەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانستەکانی ژنان و دروستکردنی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی.

هاوکات لەگەڵ هەڤاڵ ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی پێشووی چەمچەماڵ، ئالیەتەکانی چڕکردنەوەی هەماهەنگیی کارگێڕی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیداری تاوتوێ کران، بۆ ئاسانکاریکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکەدا.

لە بەشێکی تری دیدارەکاندا، پێشوازی لە چەندین هەڤاڵی تێکۆشەر و چالاکی بوارە جیاوازەکان کرا و گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی کاراکردنی ڕۆڵی بزووتنەوەی ڕێکخراوەیی ئەنجامدرا. لێپرسراوی بۆرد جەختی لەسەر باوەڕبوونی تەواو بە کاری بەکۆمەڵ و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم توانستەکاندا کردەوە. کۆبوونەوەکان بە جەختکردنەوە لەسەر داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی هاوچەرخ، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتی شایستەتر بە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، کۆتایییان پێهات.

ناوەندی دەرەوە ڕێز لە چوار تێکۆشەری ڕەوەندی کوردی دەگرێت سالار مەحمود: خەباتی هەڤاڵانمان لە تاراوگە دەنگی بڵندی کوردستان...
17/08/2026

ناوەندی دەرەوە ڕێز لە چوار تێکۆشەری ڕەوەندی کوردی دەگرێت
سالار مەحمود: خەباتی هەڤاڵانمان لە تاراوگە دەنگی بڵندی کوردستانە

لە بارەگای مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی و لە مەراسیمێکی تایبەتدا، ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێزلێنانی بۆ چوار کادری دیاری دەرەوەی وڵات ئەنجام دا، وەک پێزانینێک بۆ ساڵانێک خزمەت و ڕۆڵی بەرچاویان لەناو ڕەوەندی کوردیدا.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆرد، بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی ئۆرگانەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی هەڤاڵان (هەندرێن مەحمود، دارەوان حاجی حامید، ئارام ئەحمەد براخاس و رزگار محەمەد) گیرا، کە لە سەنگەری پێشەوەی خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکاندا بوون.

لە وتەیەکدا سالار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاری یەکێتییەکان لە تاراوگە کرد و ڕایگەیاند: «کوردانی تاراوگە و هەڤاڵانمان لە دەرەوەی وڵات دەنگی بڵندی کوردستانن؛ لە پرسە نیشتمانییەکاندا هەمیشە هەڵوێستی ڕوونیان هەبووە و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە لۆبیکردن و دروستکردنی کاریگەری لەسەر ڕای گشتیی نێودەوڵەتی بینیوە.»

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە جەختی لەسەر نوێکردنەوەی میکانیزمی کارکردن کردەوە بۆ ئەوەی هاوشانی پێداویستی و گۆڕانکارییەکانی ئەم قۆناغە بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێزلێنانە هاندانێکە بۆ سەرجەم هەڤاڵان تا بە گڕوتینێکی بەرزەوە درێژە بە خزمەتەکانیان بدەن.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، هەڤاڵانی ڕێزلێنراو وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆیان بەرامبەر ئامادەبووان، بە کورتی بەڵێنی بەردەوامییان لەسەر ڕێبازی خزمەتکردنی گەلەکەیان و ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە دووپات کردەوە.

سلێمانی — ١٦ی ئابی ٢٠٢٦ ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت...
16/08/2026

سلێمانی — ١٦ی ئابی ٢٠٢٦ ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت و باڵا لە بارەگای بۆرد سەبارەت بە گەشەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی و پەرەپێدانی تواناکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵانی بەڕێز: سروە محمد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شێخ بورهان نووسەر و کادری پێشکەوتووی ڕێکخراوەکان و مامۆستای سەردەمی شۆڕش، د. کۆچەر طاهر شارەزا لە بواری سووتەمەنی و بەڕێوەبردن، لەگەڵ ئارام کەسایەتیی دیار ئامادەی بوون و گفتوگۆیەکی جدی و گشتگیر لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ ئاڵوگۆڕ کرا.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئاستی بەڕێوەبردن، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئۆرگانەکان و دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ئامادەبووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە یەکخستنی تواناکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە جیاوازەکان، کلیلی سەرەکیی سەرکەوتنی کارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاترە.

ئەمەل جەلال: مامۆستایانی ئاینی لە گوندەکانیشدا هەمان ڕۆڵ و پێگەی کاریگەریان هەیە وەک هەر مامۆستایەکی شارە گەورەکان ‎یەکش...
16/08/2026

ئەمەل جەلال: مامۆستایانی ئاینی لە گوندەکانیشدا هەمان ڕۆڵ و پێگەی کاریگەریان هەیە وەک هەر مامۆستایەکی شارە گەورەکان

یەکشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی ڕاوێژ لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان، مامۆستایانی ئاینیی سلێمانی و چەمچەماڵ لەگەڵ ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆرد و ئەندامانی بۆرد کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
‎لە کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان جەختی لەسەر پێگەی بەرز و پیرۆزی مامۆستایانی ئاینی کردەوە و ڕایگەیاند کە مامۆستایان پێشەواو هێمای ڕەوشتبەرزی و کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەن. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بۆردەکە بە شانازییەوە پاڵپشت و هاوکاری مامۆستایان دەبێت.
‎لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ئاماژە بە پاراستنی ڕێز و پێگەی ئاین و خزمەتکردنی ناوچە پەراوێزخراوەکان کرا. هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی و ئاوڕدانەوە لە گەنجان و دەرچووانی تازە کرایەوە بۆ ئەوەی بهێنرێنە پێشەوە و لە کاری کۆمەڵایەتیدا بەشدار بن، بە سوودوەرگرتن لە ڕاوێژ، ئەزموون و دەنگ و ڕەنگی جیاوازی مامۆستایانی ئاینی.

ئەمەل جەلال پێشوازی لە کەسایەتی شێخ دلێر شێخ مستەفا دەکاتلە چوارچێوەی بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی کەسایەتییە دیار و نیشتمانییەکانی ...
16/08/2026

ئەمەل جەلال پێشوازی لە کەسایەتی شێخ دلێر شێخ مستەفا دەکات

لە چوارچێوەی بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی کەسایەتییە دیار و نیشتمانییەکانی کوردستاندا، هەڤاڵ ئەمەل جەلال بە ئامادەبوونی ستاف و هەڤاڵانی بۆردی ڕێکخراوەکان، پێشوازیی لە کەسایەتیی دیار و پێشمەرگەی دێرین، شێخ دلێر شێخ مستەفا کرد.
‎ئەم سەردانە وەک ئاماژەیەکی بەهادار سەیر کرا بۆ بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و هاوئاهەنگی لە نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەدا. لە دانیشتنەکەدا، تیشک خسترایە سەر مێژووی پڕ لە سەروەری، هەڵوێستە نیشتمانییەکان و ڕۆڵی کاریگەری شێخ دلێر لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و چەسپاندنی تەبایی لە نێوان توێژە جیاوازەکاندا.
‎لە لایەن خۆیانەوە، لێپرسراوی بۆرد و ئامادەبووان سوپاس و پێزانینیان بۆ تێکۆشان و خەمخۆریی بەردەوامی ناوبراو دەربڕی و ڕۆڵی بەرزیان لە کایە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکاندا بەرز هەڵسەنگاند، هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بوونی کەسایەتیی کۆکەرەوەی وەک شێخ دلێر، هاوکارێکی گەورەیە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە خێرخوازی و ڕێکخراوەییەکان.
‎لای خۆشییەوە، شێخ دلێر شێخ مستەفا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەڤاڵ ئەمەل جەلال و تەواوی ستافی بۆردەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کار و پڕۆژە داهاتووەکانیاندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە.

لەپێناو داڕشتنەوەی پلانەکان لەسەر بنەمای داتای دروست؛ بۆردی ڕێکخراوەکان ڕێکخستنەوەی بەرنامەکانی دەستپێکردبە سەرپەرشتیی ئ...
16/08/2026

لەپێناو داڕشتنەوەی پلانەکان لەسەر بنەمای داتای دروست؛ بۆردی ڕێکخراوەکان ڕێکخستنەوەی بەرنامەکانی دەستپێکرد

بە سەرپەرشتیی ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی بۆردی ڕێکخراوەکان بەڕێوەچوو. دەستپێکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی و ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان، پاشان گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە کرا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی بەشی ڕێکخراوەکان لەگەڵ ئەندامانی بۆرد بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی مەڵبەند، بەتایبەتی بەشی هەڵبژاردن، بەشی ڕێکخستن، بەشی حکومەت و تەواوی بەشەکانی تری مەڵبەندەکان بەگشتی، تاوەکو ئامادەکاریی تەواو بێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، ئەمەل جەلال پیرۆزبایی گەرمی لە سەرجەم لێپرسراوانی بەشی ڕێکخراوەکانی ناو مەڵبەندەکان کرد و ئەرک و بەرپرسیارێتیی نوێی لێ پیرۆز کردن. هاوکات جەختی لەسەر پێویستیی دەرکردنی بڕیارەکان لەسەر بنەمای داتا و زانیاریی دروست کردەوە، نەک کارکردنی هەڕەمەکی؛ هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بە زمانی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەت، پەرلەمان و جەماوەر بە گرنگ زانی تاوەکو حیزب ببێتەوە بە نوێنەری ڕاستەقینەی خواستی خەڵک.

لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان خۆشحاڵیی زۆری خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی بەرچاوی ژنان لە کۆبوونەوەکەدا و ئاماژەی بەوە کرد کە وەک حیزبێکی سۆسیال دیموکرات، ژنان ستوونی سەرەکیی خەباتی حیزبین و پێویستە پێگەیان لە ناو ڕێزەکان و ئاستی بڕیارداندا زیاتر بەهێز بێت. ڕاشیگەیاند کە بەهێزبوونی ژنان هێزی زیاتر دەبەخشێتە تەواوی کارە ڕێکخراوەییەکان و داوای کرد بە نەفەسدرێژی، ئارامی و بەکارهێنانی زمانی گوڵ، کار لەسەر لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی تەواوی کەموکوڕییەکان بکرێت.

Address

35. 577545, 45. 421488
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647701459716

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئەمەل جەلال -amal jalal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ئەمەل جەلال -amal jalal:

Shortcuts

Share