قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق

قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق پارێزگای سلێمانی
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق

17/08/2026

ئاگاداریەک سەبارەت بەدابەشکرنی بەنزینی نۆرماڵی (٧٥٠) دیناری:
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا بەنزینی نۆرماڵی (٧٥٠) دیناری ئەمڕۆ بەرواری (١٧ی ٨ی ٢٠٢٦) لەژێر سەرپەرشتی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەت لەهەردوو بەنزینخانەی (یاوەر و سینان) دابەشدەکرێت.
تێبینی/ بەنزینخانەی سینان لەکاتژمێر (١)ی دوا نیوەڕۆ دەست بەدابەشکردن دەکرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۱۷ی ٨ی ٢٠٢٦

15/08/2026

ئاگاداریەک سەبارەت بەدابەشکرنی بەنزینی نۆرماڵی (٧٥٠) دیناری:
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا بەنزینی نۆرماڵی (٧٥٠) گەشتووەتە قەزاکەمان و سبەی یەکشەمە ١٦ی ٨ی ٢٠٢٦ لەبەنزینخانەی (یاوەر) دەست بەدابەش کردنی دەکرێت، بۆهەر شۆفێرێک بڕی (٥٠) پەنجا لتر بەنزینی پێدەدرێت بۆ هیچ شۆفێرێک ناکرێتە دەبە و جیاوازی ناکرێت لەنێوان شۆفێران و بەپێی نۆرەی خۆیان دەبێت، پرۆسەکەش لەژێر سەرپەرشتی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتمان دەبێت.
لەبەر بەردەوامی پرۆسەکە و ڕۆژانە هاتنی بەنزین بۆ قەزاکەمان بڕیاردرا کە سەرجەم شۆفێران ڕۆژانە دەتوانن بڕە بەنزینی دیاریکراو وەربگرن بەبێ ڕەچاوکردنی تاک و جوتی ژمارەی ئۆتۆمبیل.
داواکارین لەشۆفێرانی ئازیز پابەندی ڕێنماییەکانبن بۆ ئەوەی بتوانرێت لەکەشێکی ئارام و بەبێ هیچ گرفتێک دابەشکردنەکە بەڕێوە بچێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
١٥ی ٨ی ٢٠٢٦

ئاگاداریەک سەبارەت بەدابەشکرنی بەنزینی (٧٥٠) دیناری:ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزاکەمان دەکەین کەوا لەسەرەتای هەفتەی...
14/08/2026

ئاگاداریەک سەبارەت بەدابەشکرنی بەنزینی (٧٥٠) دیناری:
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزاکەمان دەکەین کەوا لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهەمان میکانیزمی شوێنەکانی تر بەنزینی (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دیناری بۆ سنوری قەزاکەمان دابین دەکرێت و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
١٤ی ٨ی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٦/٨/١٣) بەڕێز (رضا محمد اسماعیل) قائیمقامی قەزای سیدصادق بە ئامادەبوونی بەڕێز (کۆچەر حسن) سەرۆکی شا...
13/08/2026

ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٦/٨/١٣) بەڕێز (رضا محمد اسماعیل) قائیمقامی قەزای سیدصادق بە ئامادەبوونی بەڕێز (کۆچەر حسن) سەرۆکی شارەوانی سیدصادق سەردانی بەڕێز (ئەندازیار/ سەرهەد حاجی عبداللە) بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی پارێزگای سلێمانی)یان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند گرفتێکی تایبەت بە نەخشەی بنەڕەتی شاری سیدصادق و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە، بە تایبەتی لەمپەرەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گۆڕستانی نوێی سیدصادق، بە سوپاسەوە بەڕێزیان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وە بڕیاردرا بە دەستپێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنەکە، وە هەروەها تاووتوێکردنی هەنگاوەکانی ماستەرپلانی شار کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە، سوپاس بۆ هاوکاری و هەماهەنگیان لە پێناو خزمەتکردنی دانیشتوانی خۆشەویستی شارەکەمان.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
١٣ی ٨ی ٢٠٢٦

چەند ئاگاداریەک لەدارایی سیدصادقەوە:وە بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک لەسەر ئاگاداریەکان سەردانی هۆبەی دارایی سیدصادق بکە...
11/08/2026

چەند ئاگاداریەک لەدارایی سیدصادقەوە:
وە بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک لەسەر ئاگاداریەکان سەردانی هۆبەی دارایی سیدصادق بکەن..

چالاکیلەدرێژەی کار و چالاکیەکانیاندا و لەئەنجـامـی گـەڕان و پشکنیـنە بەردەوامـەکانیـان لەپێنـاو پاراستنـی تەندروستی هاوو...
08/08/2026

چالاکی

لەدرێژەی کار و چالاکیەکانیاندا و لەئەنجـامـی گـەڕان و پشکنیـنە بەردەوامـەکانیـان لەپێنـاو پاراستنـی تەندروستی هاووڵاتیانی قەزاکەمان، لیژنـە هاوبەشـەکانی قائیمقامیـەت بەهاوکاری بازگەی سیدصادق توانیان دەست بگرن بەسەر بڕی زیاتر لە (١٠٥٠) هەزار و پەنجا پارچە لەخواردن و خواردنەوە مەوادی جۆراو جۆری خراپ بوو کەبەهۆی بەسەرچوون و خراپ هەڵگرتنەوە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون، خاوەنەکانیان بەنیازبوون ساغی بکەنەوە و بیفرۆشن بەهاوڵاتیان.
پاشان، بەفـەرمـانی بەڕێـز قائیمقـامی قـەزای سیدصـادق سەرجەمیان لەناوبران.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
٨ ٨ی ۲۰۲٦

لەپاش بونی گلەیی و گازندەی هاوڵاتیان و شۆفێرانی قەزاکەمان لەخراپی کوالێتی بەنزین لەبەنزینخانەکانی سنورەکەمان بەڕێز (رضا ...
03/08/2026

لەپاش بونی گلەیی و گازندەی هاوڵاتیان و شۆفێرانی قەزاکەمان لەخراپی کوالێتی بەنزین لەبەنزینخانەکانی سنورەکەمان بەڕێز (رضا محمد اسماعیل) قائیمقامی قەزای سیدصادق لیژنەی تایبەتمەدی ڕاسپارد بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچون لەوبارەیەوە وە ناردنی نمونەی بەنزینی سەرجەم بەنزینخانەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی/ هۆبەی کۆنترۆڵی جۆری بەمەبەستی پشکنین، لێرەدا وێنەی ئەنجامی پشکنینەکان بۆ هاوڵاتیانی خۆشەوستی شارەکەمان دەخەینەڕوو.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
٣ی ٨ی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ بەروای ٣ی ٨ی ٢٠٢٦، فەرمانگەکانی قەزای سیدصادق چەند خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لەقوربانیانی جینۆسایدی خوشک و برا ئێ...
03/08/2026

ئەمڕۆ بەروای ٣ی ٨ی ٢٠٢٦، فەرمانگەکانی قەزای سیدصادق چەند خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لەقوربانیانی جینۆسایدی خوشک و برا ئێزدیەکان.

ئاگاداری..لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ (خوێی هیمالایا) لەسەرجەم فرۆشگا و مارکێتەکانی سن...
26/07/2026

ئاگاداری..

لە چوارچێوەی گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ (خوێی هیمالایا) لەسەرجەم فرۆشگا و مارکێتەکانی سنورەکەمان وە ناردنی دوو نمونەی بۆ پشکنین پێش چەند ڕۆژێک دەرکەوت کەئەو جۆرە خوێیە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردن و بەکارهێنان گونجاونیە، بۆ ئەو مەبەستە و جارێکیتر (٥) پێنج نمونەی تر نێردرا بۆ پشکنین بەهەمان شێوە دەرکەوت کە گونجاونین بۆ خواردن و بەکارهێنان، بۆیە داوا لەخەڵکی خۆشەویستی شار دەکەین کەوا بەکاری نەهێنن، وەدڵنیاتان دەکەین لیژنەکان بەردەوام دەبن بۆئەوەی سەرجەم ئەو خوێیە لەبازاڕ و دوکان و فرۆشگاکاندا کۆبکەنەوە و لەناو ببرێن.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦

چالاکی...لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیان وەکو (لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمانخانە و نۆرینگەکان) بەهاوکاری (هێزەکانی ئا...
21/07/2026

چالاکی...
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیان وەکو (لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمانخانە و نۆرینگەکان) بەهاوکاری (هێزەکانی ئاسایش-بازگەی گرێزە) دەستگیرا بەسەر چەند جۆرێک لەدەرمانی جۆراوجۆر کەبڕەکەی (١٩٩) پارچەیە، خاوەنەکەی دەیویست بەشێوەیەکی ناتەندروست و دور لەڕێنمایی پزیشکی و لەپلەیەکی گەرمی بەرزدا لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلدا داخلی سنوری قەزای سەیدصادقی بکات، بەم هۆکارە دەست بەسەر دەرمانەکاندا گیرا و بەفەرمانی بەڕێز (رضا محمد اسماعیل) قائیمقامی قەزای سیدصادق بەمەبەستی لەناوبردنی بەشێوەیەکی زانستی ڕەوانەی (نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر) کرا…
ئاگاداری سەرجەم پزیشک و دەرمانخانە و نۆرینگەکان دەکەین کە پێویستە دەرمان و پێداویستیە پزیشکییە جۆراوجۆرەکانیان لە ڕێگەی (بەڕاد) فێنککەرەوە یان کووڵ بۆکس (Cool Box )ەوە داوابکەن و داخلی بکەن، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ماددەکاندا دەگیرێت و خاوەنەکەی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت …

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
٢١ی ٧ی ٢٠٢٦

Address

قەزای سەیدصادق
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق:

Shortcuts

Share