لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون

لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون پەڕەی فەرمی لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانوَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَ...
04/09/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026

﷽‏‎‏‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة ‏‎وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا...
24/08/2026


‏‎
‏‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة
‏‎وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون)..
هـەواڵی ژیانئاوای خوالێخۆشبوو هەڤالی فەرماندە
(شێخ عوسمان حاجی شێخ حامید )زەرزی مان پێ گەشت باوکی کاک(ابراهیم و کاک ڕزگار )و برای هەڤاڵ(شێخ حسن) کاک(شێخ تایەر و شێخ حسێن) ڕادەگەیەنین بەبیستنی ئـەم هـەواڵە لەدڵەوە خەمـبار بووین.بـەناوی بـەرپرس وتـەواوی هـەڤاڵانمان لەلـیژنە نـاوچەی پیرەمەگروون پـرسـەو هـاوخەمی خـۆمان ئاڕاستەی بـنـەمـاڵە بـەڕێـزەکەیان دەکەین لە خوای گەورە داواکارین لەگوناحـی کـۆچـکردوو خـۆشبێت وسـەبرو ئـارامیش بــبەخشێت بـە تەواوی کـەس وکـارو ئـازیـزانی ان شاءاللە..

پـارتی دیـموکـراتـی کوردستـان
ڕاگەیانـدنی لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون

«وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ» پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدصَلَّى اللهُ عَلَي...
24/08/2026

«وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ»

پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد
صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

ئەم یادە لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، خوای گەورە بیکاتە مایەی خێر و ئارامی بۆ هەمووان و کوردستانمان هەمیشە ئاوەدان و پارێزراو بێت.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد

لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون

🔴وێنەی ئەمڕۆی مەرجەعی باڵای کوردستان سەرۆک بارزانی٢٤/٨/٢٠٢٦
24/08/2026

🔴وێنەی ئەمڕۆی مەرجەعی باڵای کوردستان سەرۆک بارزانی

٢٤/٨/٢٠٢٦

٢٣ ی ئابی  ٢٠٢٦سەردانی هەڤاڵان  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ (شێخ ستار عەواڵانی ) بەرپرسی لق، بە یاوەری هەڤاڵ( عزیز حمەامین )ک...
23/08/2026

٢٣ ی ئابی ٢٠٢٦
سەردانی هەڤاڵان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ (شێخ ستار عەواڵانی ) بەرپرسی لق، بە یاوەری هەڤاڵ( عزیز حمەامین )کارگێڕی لق و هەڤاڵ (هیوا سعید )بەرپرسی لیژنەی ناوچە لەبەکرەجۆ سەردانی ماڵی هەڤاڵ سیروان حاجی کاکەوڵا یان بەسەرکردەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون

کوردی  سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشراڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشواز...
21/08/2026

کوردی

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر مار لویس روفائیل ساکۆ، غيبتەی پاتریەرکی فەخری کەنیسەی کلدان و کاردینالی کەنیسەی کاتۆلیک کرد.

لە دیدارەکەدا دکتۆر مار لویس روفائیل ساکۆ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی و بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەبوو، هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە ڕۆڵی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی تری کوردستان و عێراق هەبووە.
دکتۆر مار لویس روفائیل ساکۆ، ئەوەیشی ڕاگەیاند کە لەبەر ئەو ڕۆڵە بەرزەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی و بەها مرۆییەکان گێڕاویەتی داوای لە پاپای ڤاتیکان کرد کە نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپا بە سەرۆک بارزانی ببەخشرێت.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاپای ڤاتیکان و دکتۆر مار لویس روفائیل ساکۆ جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەلی کوردستان شانازییەکی گەورەیە کە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتیخوازیی بۆ بە میرات ماوەتەوە. هەروەها جەختی لە پاراستنی بەهای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەفتار و کردەوە، جۆری هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دیاری دەکەن، نەک بیر و ئینتیمای ئایینی.

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوەبە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و...
20/08/2026

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک، سکرتێر، ئەمیندار و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان، سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڕێزان سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاوپەیمانیەتی و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق، سیاسەتڤان و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دۆست، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری(١٦ ی ئاب) هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لە دایکبونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.

پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتی و پێکەوەیین، لە بەرامبەردا پێزانینی زۆرمان هەیە و سوپاسگوزارین.

هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئۆرگانەکان، کادیر و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و سەربەرزی پارتیمان هەیە، کە بە جۆش و خرۆش و گیانی بەرزی پارتایەتی ئەو یادە مەزنەیان هاوشانی دامەزراوە میدیایی و، کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای پارتیمان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هیوادارین هەموو لایەک سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦

١٩ ی ئابی  ٢٠٢٦سەردانی هەڤاڵان  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ (شێخ ستار عەواڵانی ) بەرپرسی لق، بە یاوەری هەڤاڵ( هیوا محمد )کارگ...
19/08/2026

١٩ ی ئابی ٢٠٢٦
سەردانی هەڤاڵان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڤاڵ (شێخ ستار عەواڵانی ) بەرپرسی لق، بە یاوەری هەڤاڵ( هیوا محمد )کارگێڕی لق و هەڤاڵ (هیوا سعید )بەرپرسی لیژنەی ناوچە و هەڤاڵانی ناوچەلەدوای بەشداربون مان لەپرسەیەک لەناو شارۆچکەی پیرەمەگرون دواتر سەردانی ماڵی چەند هەڤاڵێک مان کرد لەگوندەکانی(سەرگەڵوو - سێکانیان - هەڵەدن -قەڵەم پاشا) ژمارەیەک لە هەڤاڵان و ئازیزان مان بەسەرکردەوە. لە تەندروستی و ڕەوشی ژیانی ئازیزانەمان پرسییەوە .

پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون

بەڵگە فیلمی عـــەرعەر و سەگەکانی عـــەجاجئەمڕۆ ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦بە ئامادەبوونی “علی حســێن” ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) و...
18/08/2026

بەڵگە فیلمی عـــەرعەر و سەگەکانی عـــەجاج

ئەمڕۆ ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦

بە ئامادەبوونی “علی حســێن” ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین،(د.هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی، بەیاوەری (ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی لقی ٢١ و هەڤاڵ(هیواسعید)بەرپسی ناوچە وهەڤاڵانی ناوچە، بەڵگە فیلمی (عەرعەر و سەگەکانی عەجاج) پەخشکرا.
.
شایەنی باسە بەڵگە فیلمی عەرعەر و سەگەکانی عەجاج لە دەرهێنانی محەمەدی حاجی قادر و بەرهەمی تۆڕی میدیایی کوردستانە و ئەمڕۆ لەهۆڵی سیتی سینەما لەشاری سلێمانی پەخشکرا.

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوەلەکاتێکدا هەموولایەک چاوەڕوانى ئەوەبوون دەست بۆ ئەمنیەت و سەق...
17/08/2026

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

لەکاتێکدا هەموولایەک چاوەڕوانى ئەوەبوون دەست بۆ ئەمنیەت و سەقامگیريی عێراق و هەرێمى کوردستان نەبرێت و پارێزراو بێت، بەتایبەتى کە تەواوى هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان دوورخستنەوەى هەرێم و عێراقە لە تێوەگلان لە کێشە و گرژییەکانى ناوچەکە و، هەرگیز هەرێم بەشێک نەبووە و نیە لەشەڕ و ئاڵۆزییەکان، بەداخەوە شەوى ڕابردوو لە رێگاى دوو دڕۆنەوە نووسینگەى بەرێز (مەسرور بارزانى) سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شوێنى بەڕێوەبەرى ئاژانسى پاراستن بە ئامانج گیران.

ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان زۆر بەتوندى ئەم کردەوە تێکدەرانەیە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و، ئەو ڕەفتارانە لە بەرژەوەندى هیچ لایەک نابینین و مەترسیدارن لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

لێرەدا بەڕوونى جەخت دەکەینەوە کە ئەرکى سەرشانى حکومەتى فیدراڵى عێراقە لەسەر ئەم پرسە بە جدى بێتە دەنگ و ڕێگا لەم هێرش و پێشێلکاریانە بگرێت، هەروەها لە زوترین کاتدا بە ڕێگاى گونجاو بەرەنگارى ئەو جۆرە دەستدرێژیانە ببێتەوە.

مەکتەبى سیاسیى
پارتى دیموکراتى کوردستان
١٧ى ئابى ٢٠٢٦

Address

Piramagurn
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیژنەی ناوچەی پیرەمەگروون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share