SAT News

SAT News سات بە سات لە گەڵتانین، لە پێناو ڕاستیەكاندا
(315)

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانبەڕێز/ مامۆستا ع...
31/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بە بۆنەی(٢٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە و، بە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکی دەزانین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارەتییەوە کار بکەین بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦

نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عێراق،  ئامادە نییە ئیمزای مەرسومێك بكات تاكوو (عجاج تكریتی) لەسێدارە بدرێ، كە تاوانباری دۆسیەی...
31/05/2026

نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عێراق، ئامادە نییە ئیمزای مەرسومێك بكات تاكوو (عجاج تكریتی) لەسێدارە بدرێ، كە تاوانباری دۆسیەی ئەنفالە.

شەمەندۆفێری هەولێر و ستاندەرەکەی مامۆستا مەسعوود عەبدولخالقئەو دەزگای ستاندەرە دەبینن، ئەوە هی مامۆستا مەسعوود عەبدولخال...
31/05/2026

شەمەندۆفێری هەولێر و ستاندەرەکەی مامۆستا مەسعوود عەبدولخالق

ئەو دەزگای ستاندەرە دەبینن، ئەوە هی مامۆستا مەسعوود عەبدولخالقە, ستاندەر تاکە شوێن لەم جیهانەدا ڕەخنەی لێ بگرێت هەولێرە، کەچی بارەگاکەی لە ناوەندی هەولێرە و بە کەیفی خۆی لە هەولێرەوە قسە دەکات.

هەرچی ڕەخنە و پلار هەیە ئاراستەی حکومەت و دەزگاکانی دەکات، کەچی دەڵێت: «لە هەولێر ئازادی نییە و شەفافی نییە، کەچی خۆی شەفاف نییە!، سەیر ئەوەیە ئێوەی خوێنەر نازانن سەرچاوەی دارایی ستاندەر کێ و لەکوێیە؟ بەس من دەزانم

مامۆستا مەسعوود عەبدولخالق، چالاکوان و نوسەر و شارەزا و شیکار و وتاربێژ و رۆژنامەنوس و سیاسی ..هتد خوا قووەتی بدات، هەر مایکی بۆ ڕابگرە قسەت بۆ دەکات دژایەتی هەولێر دەکات

بەس پێی بڵێیت ئەم مایکە عایدی کێیە، واتا ماڵی ئاوەدان بێت، کەس سەرکۆنە و ڕووشکێن ناکات، تەنها هەولێر نەبێت!

پێی بڵێ: «مامۆستا، من ڕۆژنامەنووسێکی سەر بە چەکدارانی ب،،ۆکۆ،،،حەرامم»، دەڵێت: «بەسەراحەت بڵێم، ب،ۆکۆح...ەرام لە بواری ڕاهێنانی سەربازیدا پلە یەکە و هەموویان جەستەیان سەربازییە بەڵام وەزارەتی پێشمەرگەی خۆمان هیچ ئاگای لەوە نییە و نازانم ئیشی چییە

بەڵام بڵێ: «مامۆستا، بەنیازن هێڵی شەمەندەفەر و ترام لە هەولێر دابنێن، دەڵێت: نانانا بۆ هەولێر نابێت و ناگونجێت، چونکە حکومەت بلیتەکە بە پارە دەفرۆشێت

چۆن دەبێت قیتار و ترام بلیتی بە پارە بێت؟ شتی وا نابێت، بۆیە ئێمە دژی قیتار و ترامین بۆ هەولێر!

ئینجا دەزگای ستاندەر کۆمەڵێک کۆلکە نوسەر، چالاکوان و کادیری حیزبی کۆدەکاتەوە دەڵێن: سیمینار یان دیداری تایبەت بە زیانەکانی دانانی شەمەندەفەر و ترام لە هەولێر

مامۆستا مسعود و ستافی ستاندە رۆژی تا ئێوارە داوای شەفافیەت دەکەن منیش داوا دەکەم فەرموو پێمان بڵێن پارەی ستاندەر و تەمویلەکەی لەکوێیە.و کێیە ؟!

دەیڵێن یان بیڵێم؟

فەرهاد سەنگاوی، كادری پێشكەوتووی یەكێتی:ئەوانەی ئاژەڵیان سەربڕیوە بەناوی قوربانی، هەرگیز ناچنە بەهەشت.
31/05/2026

فەرهاد سەنگاوی، كادری پێشكەوتووی یەكێتی:

ئەوانەی ئاژەڵیان سەربڕیوە بەناوی قوربانی، هەرگیز ناچنە بەهەشت.

بەپەلە... زەیدی شەڕی دژی سودانی راگەیاندعالیە نوسەیف، پەڕلەمانتاری عێراقی، رایگەیاند: علی زیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لێكۆ...
31/05/2026

بەپەلە... زەیدی شەڕی دژی سودانی راگەیاند

عالیە نوسەیف، پەڕلەمانتاری عێراقی، رایگەیاند: علی زیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لێكۆڵینەوە لە هەموو كارەكانی محمد شیاع سودانی سەرۆكوەزیری پێشوو دەكات، هەموو گرێبەستە گەندەڵیەكانی حكومەتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە.

پشكنەرانی ئەمریكی لە عێراق:هەرێمی كوردستان، پێویستی بە سیستەمێكی بەهێزی بەرگری ئاسمانی هەیە، بۆ تێكشكاندنی ئەو موشەكانەی...
30/05/2026

پشكنەرانی ئەمریكی لە عێراق:
هەرێمی كوردستان، پێویستی بە سیستەمێكی بەهێزی بەرگری ئاسمانی هەیە، بۆ تێكشكاندنی ئەو موشەكانەی ئاراستەی دەكرێن.

بەمنزیكانە... حەلبووسییەكانبڕیارە لە ئایندەیەكی نزیك، محەمەد حەلبووسی و هەیبەت حەلبووسی، بە شاندێكی فراوانەوە سەردانی هە...
30/05/2026

بەمنزیكانە... حەلبووسییەكان

بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیك، محەمەد حەلبووسی و هەیبەت حەلبووسی، بە شاندێكی فراوانەوە سەردانی هەولێر بكەن.

30/05/2026

بەپەلە...ئەم هەفتەیە

پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە.

Address

As Sulaymaniyah
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when SAT News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share