بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی



بریتییە لە ماڵپەڕێکی فەرمی ئەلیکترۆنی کوردی تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کە تیایدا بە تێکست بڕیار و ووتار و شیکاری هاتووچۆیی و فۆتۆ و ڤیدیۆ ڕووماڵی هەواڵ و زانیاری و ڕووداو و ئاگاداری و یاسا و ڕێنماییەکان و بڵاونامە وفەرمانەکانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ/ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە چوارچێوەی کاری رۆژنامەنووسی هەمەجۆردا.

هو موقع رسمي ألكتروني يصدر باللغة الكوردية خاص بمديرية مرور محافظة السليمانية و يتضمن نصوص و صور و لقطات مصورة تغطي الأخبار و المعلومات والقرارات والمقالات والتحليلات للحوادث والأخبار والقوانين والأنظمة المرورية.
وما يصدر كذلك من المديرية العامة للمرور و وزارة الداخلية لأقليم كوردستان العراق باطار صحافي متنوع. It is an official Kurdish website dedicated to the Traffic Directorate of Sulaimaniyah province and includes texts photographs and video footage, covering news, information, decisions, articles and analysis of accidents, news, laws and traffic regulations. What is also issued by the General Traffic Directorate and the Ministry of Interior of the Kurdistan region of Iraq in various journal covering.

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، یه‌كێكه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌...


مێژووی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو.
به‌شێوه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می (متصرف) كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا لیوای سلێمانی بوو به‌ناوی (مجید یعقوبی) ئه‌ویش له‌ ساڵه‌كانی نێوان (1934-1939) وه‌ هه‌ستا به‌ دروست كردن و پێك هێنانی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاپه‌راندنی جوڵه‌ و ڕێكخستنی ڕێگاوبان، دواتر ئه‌م به‌شه‌ وه‌كو به‌شێكی تایبه‌ت سه‌یر ده‌كرا، وه‌ پاشان ئه‌م به‌شه‌ خرایه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی.


له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رائید (صبری عبدالله كری) بوو به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و گه‌شه‌ سه‌ندنی ئه‌م به‌شه‌ ناوی گۆڕرا بۆ به‌شی گواستنه‌وه‌. یاخود به‌شی گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆ. له‌ ساڵی (1944) یه‌كه‌م كه‌س كه‌ دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه‌ ئه‌ویش (علی عباس احمد) بوو كه‌ به‌ پله‌ی مفه‌وه‌زی له‌و به‌شه‌دا دانرا بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان.
یه‌كه‌م پۆلیس كه‌ له‌م به‌شه‌دا دامه‌زرا (تۆفیق محمد مه‌لا ده‌نگ گه‌وره‌) بوو له‌گه‌ڵا چه‌ند كارمه‌ندێكی تر به‌ ناوه‌كانی (ابراهیم عبدالله، حسن ساقی، تۆفیق حسن فره‌ج، ئه‌مین صاڵح نه‌ریمان، محمود العراقی.....هتد) له‌و كاته‌دا ده‌ست كرا به‌ چاك كردنی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی، یه‌كه‌م فولكه‌ كه‌ له‌ سلێمانی دروست كرا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی سلێمانی بوو ئه‌ویش به‌رده‌ركی سه‌را بوو كه‌ تا ئێستاش ماوه‌.


له‌و سه‌رده‌مه‌دا بنه‌ماڵه‌ی حه‌فیده‌كان كه‌ ناوداری شاری سلێمانی بوون یه‌كه‌م ئوتومبێلیان هێنایه‌ شاری سلێمانی ئه‌ویش ئوتومبێلی (جیب) بوو هه‌ربۆیه‌ یه‌كه‌م شه‌قامیش كه‌ له‌ شاری سلێمانی ناونرا شه‌قامی كاك احمدی شێخ ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی حه‌فید.


به‌شی گواستنه‌وه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بوو له‌ ساڵی (1974) ئه‌م به‌شه‌ جیاكرایه‌وه‌ له‌ پۆلیسی سلێمانی كرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ. به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی.
له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ تاكو ئێستا (30) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ كه‌ له‌كاتی ئێستادا له‌ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتی و به‌شێك پێكهاتووه‌ وه‌كو به‌شه‌كانی (هونه‌ری، ئامێرسازی، مۆڵه‌ت، ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ، ژمێریاری، ناوشار، ده‌ره‌وه‌ی شار، ڕاگه‌یاندن، ئامار ، یاسا، IT،به‌دواداچوونی كاروباری نوسینگه‌كانی شۆفێری، و به‌ڕێوه‌بردن و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی تر.

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەتپاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر...
05/09/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت

پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بەشی مۆڵەت هەبوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن بەهەمان شێوە لە ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ۷:٠٠ ی ئێوارە دەبێت و داواکار خۆی دیاری دەکات بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت ئەکات یان ئێواران، لە دەستپێکی ئەم پڕۆسەیەدا و بۆ ئەم هەفتەیە تەنها رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) واتە ڕێکەوتی ۷/۹/۲٠۲٦ و ۸/۹/۲٠۲٦ شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی بەیانیان لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە وەک پێشتر مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی دەکرێت.

ئەو هاوڵاتییانەی بۆ ڕۆژانی ( دووشەممە و سێشەممە) شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن بۆسەردانیکردنی بەشی مۆڵەت، پێویستە لەکاتژمێر ۱:۳٠ ی پاش نیوەڕۆوە لە هاتووچۆی سلێمانی ئامادەبن.

03/09/2026

بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی
لە خزمەت هاونیشتیمانیاندا

02/09/2026

کوردی/ عربي

📌ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم؛

هەندێک لە هاووڵاتیان نامەیەکی درێژیان بە زمانی عەرەبی بۆ نێردراوە وەکو ئەوەی لە هاوپێچدا بڵاو کراوەتەوە وەکو نمونە، باس لەوە دەکات کە سەرپێچی هاتوچۆیان کردووە و دەبێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر سزاکان بژمێرن، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەوە ماوەیە ڕۆژانە سزای دواکەوتنی دەکەوێتە سەر و دوای ٣٠ رۆژ دەدرێتە دادگا.
ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە کە ئەم شێوازەی ناردنی نامەی سزای سەرپێچی هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان نیە و گومان دەکەین کارێکی نایاسایی بێت بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتیان، تکایە ئاگادار بن و وەڵامی ئەو جۆرە نامەیە مەدەنەوە و هیچ جۆرە پارەیەک بە هیچ رێگایەک بە ناوی سزای هاتوچۆ بۆ ئەو جۆرە سەرچاوانە مەنێرن.
شوفێران دەتوانن لە ڕێی پلاتفۆرمی KRD Pass یان سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ دەستیان بگاتە زانیاری دروست دەربارەی هەر جۆرە سزایەکی سەرپێچی کە لە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان هەبێت، جگە لەو سەرچاوە فەرمیانە باوەڕ بە هیچ نامەیەکی دیکەی هاوشێوەی ئەوەی خوارەوە مەکەن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ
٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦
___________________________________

📌توضيح من المديرية العامة للمرور في إقليم كوردستان؛

تم إرسال رسالة طويلة باللغة العربية إلى بعض المواطنين، كما تم نشرها في المرفق كنموذج، تفيد بأنهم ارتكبوا مخالفات مرورية، وأنه يتوجب عليهم دفع الغرامات خلال مدة 48 ساعة، وبخلاف ذلك ستُفرض عليهم غرامة تأخير يومية بعد انتهاء هذه المدة، وبعد 30 يوماً ستتم إحالتهم إلى المحكمة.

نود تنبيه السائقين والمواطنين الكرام إلى أن هذه الطريقة في إرسال رسائل الغرامات المرورية لا علاقة لها بأي من مديريات المرور في إقليم كوردستان، ونشتبه في أنها قد تكون عملاً غير قانوني يهدف إلى الاحتيال على المواطنين.

يرجى توخي الحذر، وعدم الرد على مثل هذه الرسائل، وعدم إرسال أي مبالغ مالية، بأي طريقة كانت، إلى أي جهة من هذه الجهات تحت اسم الغرامات المرورية.

يمكن للسائقين الحصول على المعلومات الصحيحة حول أي نوع من المخالفات والغرامات المسجلة على مركباتهم من خلال منصة KRD Pass أو الموقع الرسمي لمديريات المرور.

وباستثناء هذه المصادر الرسمية، يرجى عدم الوثوق بأي رسالة أخرى مشابهة للرسالة أدناه.

الإعلام والعلاقات – المديرية العامة لمرور إقلیم
2 أيلول 2026

ڕاگرتنی سوارڕەوە بارھەڵگرەکان بە ھەموو جۆرەکانی لە کۆڵان و گەرەک و ناوچەکانی نیشتەجێبوون قەدەغەیە بەپێی یاسای ھاتوچۆ ، ھ...
02/09/2026

ڕاگرتنی سوارڕەوە بارھەڵگرەکان بە ھەموو جۆرەکانی لە کۆڵان و گەرەک و ناوچەکانی نیشتەجێبوون قەدەغەیە بەپێی یاسای ھاتوچۆ ، ھەروەھا ئەگەری مەترسی گڕگرتن و ئاگرکەوتنەوەیان لێ دەکەوێتەوە ، مەفرەزەکانی ھاتوچۆ لێپرسینەوە و بەدواداچون و لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن دەرھەق بەو شۆفێرانەی ئەم جۆرە سەرپێچییە ئەنجام دەدەن .

31/08/2026

بەشی هونەری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
لە خزمەت هاونیشتمانیاندا

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان و شۆفێرانسەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز دەکات، بەمەبەستی ڕ...
23/08/2026

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز دەکات، بەمەبەستی ڕێکخستنی جووڵەی هاتووچۆ، کارکردنی خێرا لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر و چارەسەرکردنی تۆڕێکی ئاوەڕۆ لەو سنوورەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ـی ئاب، بەشێوەیەکی کاتی شەقامی سەرەکیی نێوان تەلاری هونەر و باخچەی عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ گەڕەکی بەختیاری و بەپێچەوانەشەوە لە گەڕەکی بەختیارییەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.

داواکارین لە هاوڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن؛ بۆ گەیشتن بە گەڕەکی بەختیاری شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن، بۆ چوونیش لە گەڕەکی بەختیارییەوە بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئەو شەقامە جێگرەوەیە بەکاربهێنن کە لە هێڵکاریی نەخشەکەدا دیاری کراوە، تاوەکو کار و چاکسازییەکان لە سنوورەکەدا بەکۆتا دەگات.

ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە ئەمڕۆ شەممە ...
22/08/2026

ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە ئەمڕۆ شەممە ۲۲/۸/۲٠۲٦ کۆدی نۆرەگرتنیان وەرگرتووە بۆ رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲٥/۸/۲٠۲٦ ئەگەر ئەو رۆژە کرا بە پشوو بەهەمان کۆد لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ۳٠/۸/۲٠۲٦ سەردانمان بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە بەشی مۆڵەت.

شارەوانی سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە بەربەستکردنی شەقامێکسەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرج...
19/08/2026

شارەوانی سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە بەربەستکردنی شەقامێک

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی بەڕێز دەکات، بە مەبەستی کارکردن لە شەقامی شارباژێر، گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی هاتووچۆی شەقامەکەدا دەکرێت.

بەپێی گۆڕانکارییەکان، سایدی هاتنەخوارەوە لە تونێلی پێشڕەوەوە بە دیاریکراوی لە فلکەکەوە بەرەو شەقامی سەرەکی هەواری شار بە تەواوی بەربەست دەکرێت، لە بەرامبەردا سایدی ڕۆشتن لە هەواری شارەوە بەرەو تونێلی پێشڕەو تاوەکو فلکەکە دەکرێتە دوو ئاڕاستە هەر وەک لە نەخشەکەدا ڕوونکراوەتەوە.

ئەم بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو مەبەستە سوپاسی هاوکاریی بەدەنگەوەهاتنی هەموولایەک دەکەین و داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

لە هەمانکاتدا ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکەین، شەقامی تونێلی پێشرەو هەتا شەقامی سەرەکی هەواری شار بەکارنەهێنن و هاوکاری تیمەکانمان بن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە.

18/08/2026
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی بەڕێزئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی ب...
18/08/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی بەڕێز

ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین تکایە لەکاتی بوونی حاڵەتەکانی ئاگر کەوتنەوە نزیک شوێنی رووداوەکە نەبن و تائەتوانن خۆیان بەدوور بگرن لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆیان و کارئاسانی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە، تا بتوانرێت بەزووترین کات رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

Address

J63J+JMQ, Sulaymaniyah/Dukan Road, Tasluja, Sulaymaniyah Governorate
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 01:45
Tuesday 08:30 - 01:45
Wednesday 08:30 - 01:45
Thursday 08:30 - 00:45
Sunday 08:30 - 01:45

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی:

Shortcuts

Share