لیژنەی ناوچەی چواری سلێمانی - لقی٤

لیژنەی ناوچەی چواری سلێمانی - لقی٤ پەڕەی فەرمی لیژنەی ناوچەی چواری سلێمانی

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانوَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَ...
04/09/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026

ئەمڕۆ 1ی ئەیلوولی 2026 بەرپرسی ناوچە مان کامەران عوزێڕی و هەڤاڵان لە دەستەی کارگێڕی ناوچە  لە خزمەت کاک علی حسێن ئەندامی...
01/09/2026

ئەمڕۆ 1ی ئەیلوولی 2026 بەرپرسی ناوچە مان کامەران عوزێڕی و هەڤاڵان لە دەستەی کارگێڕی ناوچە لە خزمەت کاک علی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی -هەڵبجە -ڕاپەرین و کاک ساناو فەریدون جوانڕۆی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەڤاڵانی مەکتەب ڕێکخستن و هەڤاڵانی کارگێڕانی لقی چوارمان ، سەردانی ماڵی کاک حاجی شیروان عوزێری برای شەهید سەلاح عوزێری و ماڵی کاک حاجی حمە ڕەشی بازیانی و ماڵی کاک حاجی دارای دۆڵە چەوتیان کرد .

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک دەکاتڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆ...
30/08/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشهات و هاوکێشەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرا.

هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون......................................

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات.ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزا...
30/08/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کلیمێنس زێمتنەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز شتیفان ڤێنت بەرپرسی نوێی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزبایی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە سەرۆک بارزانی کرد و هەروەها هاوخەمیی خۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی بارودۆخی ناوچەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە جێگەی بایەخە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ کرا.

پێشهاتەکانی سووریا و بارودۆخی شنگال و هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.....................................

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکاتڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ...
30/08/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکات

ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز دکتۆر ماهر کرکی کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە شاری هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کە بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکانی و بۆ ماڵئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، سڵاوی تایبەتی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستینی بە سەرۆک بارزانی گەیاند، هەروەها پیرۆزباییشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ وەرگرتنی نیشانی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ڕەگداکوتانی فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیان بەرز نرخاند. سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی گەلی کوردستان کرد کە هەردەم هاوسۆزی ئازار و نەهامەتیەکانی گەلی فەڵەستین بوونە. هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کرد لە ئاسانکاری و یارمەتیدانی جالیەی فەڵەستینی و بەخشینی زەماڵە و ڕەخساندنی خوێندن بۆ قوتابیانی فەڵەستینی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین کرد، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین، جەختی لە ڕەوایەتیی دۆزی هەردوو گەل و ماف و داوکارییەکانیان کردەوە. سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز دکتۆر ماهر کرکی خواست لە ئەرک و کارەکانی.

سەرۆک بارزانی: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سوور لەسەر...
27/08/2026

سەرۆک بارزانی: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سوور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپ...
26/08/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمیش ئامادەی بوو، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کورتەیەکی لەبارەی بڕیاری نەهێشتنی دیاردەی دزێوی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و هەروەها بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە بنیاتنانی عێراقی تازە، داوای پشتیوانیی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق. هەروەها هەماهەنگی و یارمەتییەکانی دامودەزگە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینی خۆی و دەستەی دەستپاکیی عێراقی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد. هەروەها پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ بڕیاری بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند و بە ئەرکێکی پیرۆز وەسفی کرد.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سوور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.
سەرۆک بارزانی باسی لەوەش کرد کە سەرگرتنی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە و نابێ وەستانی تێبکەوێت و لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا بێت.

پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان.ئەمڕۆ یادی به‌ئازاری (٣٨) ساڵەی ت...
25/08/2026

پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان.
ئەمڕۆ یادی به‌ئازاری (٣٨) ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە کە لە ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، ڕژێمی ئه‌وسای عێراق خەڵکی سڤیل، ئاو، خاک، هەوا و ژینگەی دەڤەری بادینانی بە چەکی قەدەغەکراو کردە ئامانج. لەم یادەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو شەهیدان و قوربانییانی ئەنفالی بادینان و ته‌واوی ئەنفالکراوانی کوردستان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین.

ئەنفال تاوانێکی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی بوو کە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە وەک تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسێندراوە. بۆیە لەم یادەدا داواکاریمان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دووپات دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و تەواوی قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو لە هەرێمی کوردستان، هاوکات دەبێ هەوڵەکانمان بۆ ناساندنی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک جینۆساید بەردەوام بن.

دەبێ مێژووی پڕ لە تاوان و ماڵوێرانیی ڕابردوو ببێتە پەند و وانەیەکی هەمیشەیی بۆ عێراق تا ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە ستەمکاری و پێشێلکارییەک بکرێت و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بن. لەم پێناوەشدا، جەخت لە پتەوکردنی تەبایی، یەکڕیزی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە تا بتوانین داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و تەواوی شەهیدانی کوردستان. هەمیشە بە پێزانین و ڕێزەوە هەڵوێستی نیشتمانی و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەولێر و دەوروبەری بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕۆژگاری سەختی کەمپی جێژنیکاندا بە هانای لێقەوماوانی بادینانەوە چوون.

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانلەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پ...
25/08/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە سەدەی بیستەم، لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 ڕژێمی عێراق هەڵمەتێكی نامرۆڤانەی لە بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری سەربەرزی بادینان بەڕێوە برد. لەو پیلانەدا تاوانی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستنی زۆرەملێ و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا جێبەجێ كرا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان كۆمەڵكوژ و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور و وێران بوون.

ئامانجی سەرەكیی ڕژێم لەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و جێبەجێكردنی سیاسەتی زەویی سووتاو و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە ڕووخان و بوونە پەندی ڕۆژگار.

لە یادی سی و هەشت ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین ئەركی سەر شانی دەوڵەتی عێراقە كە قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و پێشێلكاریانە بكاتەوە كە لەدژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون.

مسعود بارزانی
25ی ئابی 2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی...
24/08/2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.

والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته

مسعود بارزانی

11ی رەبیعولئەولی 1448ی کۆچی
24ی ئابی 2026
……………………………………

رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة حلول ذكرى المولد النبوي الشريف

بسم الله الرحمن الرحيم

بمناسبة حلول ذكرى المولد النبوي الشريف لنبينا الأكرم سيدنا محمد (صلى الله عليه وسلم)، أتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى المسلمين كافة في كوردستان والعراق والعالم أجمع.

أسأل المولى القدير، في هذه المناسبة المباركة، أن يفتح أبواب رحمته وبركاته على شعب كوردستان والعراق وسائر البشرية، وآمل أن تحمل هذه الذكرى العطرة السلام والأمن والخير والسعادة والعدالة لمنطقتنا وللعالم بأسره.

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

مسعود بارزاني

11 ربيع الأول 1448 هـ
24 آب 2026 م

Address

شێخ محێ الدین/نزیک نەخۆشخانەی شەهید حمەڕەش/بەرامبەر قوتابخانەی زانیاری
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 01:00
Tuesday 09:00 - 01:00
Wednesday 21:00 - 01:00
Thursday 09:00 - 01:00
Sunday 09:00 - 01:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیژنەی ناوچەی چواری سلێمانی - لقی٤ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share