لیژنەی ناوچەی دوکان lezhnay nawchay dukan

لیژنەی ناوچەی دوکان lezhnay nawchay dukan پارتی دیموکراتی کوردستان
لقی ٢١
لیژنەی ناوچەی دوکان

24/08/2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.

والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته

مسعود بارزانی

11ی رەبیعولئەولی 1448ی کۆچی
24ی ئابی 2026

بەشداریکردنی هەڤاڵانی ناوچەی دوکان لە نمایشکردنی بەڵگە فلمی ( عجاج و سەگەکانی ) لەهۆڵی ستی سینەما لە سەرچنار .. فلمێکی و...
19/08/2026

بەشداریکردنی هەڤاڵانی ناوچەی دوکان لە نمایشکردنی بەڵگە فلمی ( عجاج و سەگەکانی ) لەهۆڵی ستی سینەما لە سەرچنار .. فلمێکی واقعی و ناخ هەژێن بوو .. پاڵەوانی فلمەکە خاتوو فەزیلە بەحەق پاڵەوان بوو ..!!

﷽( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ )بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ...
16/08/2026



( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ )

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کارەساتی دڵتەزێنی کۆچی لەناکاو جەرگ بڕی هەڤاڵ چۆمان جاف کارگێڕی لیژنەی ناوچەی قەرەداخ مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی لیژنەی ناوچەمان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵانی لێژنەی ناوچەی قەرەداغ و خێزان و بنەماڵە و تەواوی کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین ، لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ .

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

ناوچەی دوکان

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانجەماوەری كۆڵنەدەر، خانەوادەی س...
15/08/2026

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان

جەماوەری كۆڵنەدەر، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی دامەزراندنی پارتیمان دەکەینەوە، ئەو پارتەی داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە، ئەو یادەى کە وێستگەیەکی هەرە گرنگی خەباتی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان و کاروانێکی نەسرەوتووی تێکۆشانی سیاسییە بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و بنەماکانی دیموکراسی، هەروەها بیرهێنانەوەی خەباتێکى تەمەن هەشتا ساڵەی وەرچەرخان و قوربانیدان و ئەزموون و سەرچاوەی سروشی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیشە.

ئەو بۆنەیە تەنیا بیرەوەرییەکی ڕاگوزەری دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بەرجەستەکردنی ئیرادەی ئازادیخوازانە بۆ ڕەتكردنەوەی پیلانى دوژمنان و زوڵم و زۆرداریی لەسەر ڕێبازی حەکیمانەی "بارزانیی نەمر" کە ئەوسا زەمینەیەکی سەردەمیانەی بۆ چەمکی كوردایەتی داڕشت و بە پەیڕەوکردنی بەها شۆڕشگێڕییەکان، پەرەی بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورستان دا. خەباتی هەمەلایەنەی پارتیمان لە شۆڕشەكانی ئەیلوول، گوڵان، ڕێککەوتننامەی ١١ی ئادار و ڕاپەڕینی ١٩٩١، گەواهی ئەوەن كە هێزێكی پێشەنگی پشتئەستوور بە جەماوەر و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە و هەمیشە بە كولتووری دایالۆگ هەوڵی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان داوە.

لە یادی هەشتاساڵەى دامەزراندنى پارتیماندا جەخت لەسەرئەوە دەکەینەوە، کە وەفاداریی بۆ مێژووی پارتی و قوربانیدانی تێکۆشەرەکانی تەنیا بیرهێنانەوە نییە، بەڵکوو ئەزموونی ئەو رابردوو و مێژووە، بەرپرسیاریەتییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە لەهەمبەر ئێستا و ئایندە لە رێگای پاراستنی دەستکەوتەکانمان و دوورخستنەوەى هەرێمى کوردستان لەو ئاڵۆزىیە سیاسی و گرژى و شەڕ و پێکدادانانەى دەوروبەرمان، هەروەها پاراستنى کوردستان و ڕێگاگرتن لەوەى ببێتە شوێنێک بۆ کاریگەرى خستنەسەر ئەمنیەتى دراوسێکانمان و ڕێزگرتنى دوولایەنەى بەرژەوەندییەکان و، بەهێزکردنی پێگەی دەستووریی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان وەکو ئەرکێکی مێژوویی و پێکهێنانی کابینەی دەیەم و حکوومەتێکی بەهێز، هەروەها بەهێزکردنی یەکڕیزیی و رێزگرتن لە فرەیی پێکهاتەکان و پتەوکردنی سەقامگیریی و ئاشتەوایی لە هەرێم. خەڵکى خۆڕاگر و پشوودرێژى هەرێمى کوردستان لەو ساڵانەى ڕابردوو سەلماندویانە خۆشەویستى نیشتمان و گەلەکەیان لەسەرووى هەموو بابەتێکى دیکەوەیە، بۆیە بە ئەرکى خۆمانى دەزانین بەوپەڕى تواناوە کار بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکان بکەین بە ئاراستەى دابینکردنى ئاسایش و پێداویستییەکانى ژیانێکى سەرفرازانە.

لەیادى (١٦)ى ئابدا، دەستى دۆستایەتى و پێکەوەکارکردن بۆ تەواوى لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پڕۆسەى سیاسیى عێراق درێژدەکەین، ئەرکى هەموومانە بە جیاوازى بیر و بۆچوونى سیاسى، بڕواى ئاینى و مەزهەبییەوە پێکەوە هەوڵبدەین عێڕاق بۆ هەمووان بێت و دورى بخەینەوە لە تێوەگلان لە شەڕ و ئاژاوەى ناوچەکە و، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بە بەرپرسیاریەتییەوە شێوازێکى حوکمڕانى دروست و سەردەمیانە بگرنە بەر، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندى خەڵکى عێراقە، هەروەکو بە ئاشکرا وتومانە عێراق توشى کێشەى زۆر کراوە، ڕەوا نیە چیتر لەو بازنەیە بسووڕێتەوە، چونکە خەڵکى عێراق هیچى دیکە بەرگەى ئەو هەموو نەهامەتیانە ناگرێت، ئەمەش بەرپرسیاریەتى ئەخلاقى، نیشتمانى و ئاینییە.

بەو بۆنە مێژووییە قوربانیدانی تێکۆشەران و پێشمەرگە و شەهیدەکان بەرز دەنرخێنین و ئەوانەی گیانیان لە پێناو ماف و ئازادی و سەروەری نەتەوە و خاک وگەلەکەمان بەخشی، هەروەها تێکۆشان و کۆڵنەدانی نەوە لەدوای نەوەکانی رێگای پارتایەتی و رێبازی بارزانیی نەمر.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا، پەیمان بۆ گەلی کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزانی) دووپات دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی ڕەسەنی کوردایەتی بەردەوام بین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان.

سڵاو بۆ دامەزرێنەر و ڕابەری ڕێبازی کوردایەتی (مستەفا بارزانیی نەمر) و کاکە (ئیدریسی هەمیشە لەیاد) و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

سوپاس و پێزانین بۆ کادیران، ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان، هەروەها گەرمترین پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەین.

سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمانە، بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئابى ٢٠٢٦

بەبۆنەی ١٦ی ئاب، ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، و ساڵیادی لەدایکبوونی  سەرۆک و مەرجەعی گەلی کورد ...
15/08/2026

بەبۆنەی ١٦ی ئاب، ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، و ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک و مەرجەعی گەلی کورد سەرۆک(مەسعود بارزانی ) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی، کادیران، ئەندامان و سەرجەم جەماوەری پارتیمان دەکەین.
ئەم یادە پڕ سەروەرییە نوێبوونەوەی پەیمان و وەفادارییە بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر، و دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی خەبات لەپێناو پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەمان. کاروانی خەبات و بەرخۆدانی پارتیمان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی هەمیشە سەنگەری بەهێزی بەرگری لە ئیرادەی ڕەوای گەلی کوردستان دەبێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان
لیژنەی ناوچەی دوکان

‏‎(بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )  ‏‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيام...
03/08/2026

‏‎(بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
‏‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) پرسەو ماتەمینی ..
کۆچی دوایی ( کاک علی خدر مەلا ) کەسایەتی ناسراوی دۆڵی خەلەکان و سنوری ناوچەی دوکان خەمبار و تاسەباری کردین بە ناوی بەرپرسی ناوچەمان و تەواوی هەڤاڵانمان لە لیژنەی ناوچەی دوکان پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەزانین ، داوکاری لە خودای میهرەبان سەبرو ئارامی ببەخشێ بەکەس و کاری ، دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات .

(إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجعُون )

پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕاگەیاندنی ناوچەی دوکان

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانتاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە ...
31/07/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراو، لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەهەزار گەنجی کوردی فەیلی، تا شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان و بادینان، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان، تەعریب و ڕاگواستن و دەیان تاوانی نامرۆڤانەی تر كە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلەكەمان لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون. لە ئەنفالی بارزانییەکاندا، ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی گەنج و پیری بارزانی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون و بە بیانووی بێ بنەما دەستبەسەر کرد و دوای ڕاگواستنیان، بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن.
جێگەی داخێکی زۆرە، تا ئێستاش برینی هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانە ساڕێژ نەکراون. لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم ئەو تاوان و ستەمانە بکاتەوە کە لە سەدەی ڕابردوودا دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون.

لە چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەو ساتە پڕ لە ئازارانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بەهێز و خۆڕاگرانەی بارزانی هەیە کە ساڵانێکی زۆر، ئازاری دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشت، بەڵام سەریان دانەنواند و هەزاران ڕۆڵەی سەربەرز و نیشتیمانپەروەریان پێگەیاند.

لەم یادە دڵتەزێنەدا، سڵاو بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و سەرجەم شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین.

مسعود بارزانی
31ی تەممووزی 2026

ئەمڕۆ، ٢٠ـی تەموزی ٢٠٢٦، بەڕێز کاک دکتۆر (هێمن هەورامی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، سەر...
20/07/2026

ئەمڕۆ، ٢٠ـی تەموزی ٢٠٢٦، بەڕێز کاک دکتۆر (هێمن هەورامی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، سەردانی لقی ٢١ـی کرد.

لەلایەن کاک(شێخ ستار عەواڵانی) بەرپرسی لق و هەڤاڵانی کارگێڕی لق، بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و کادیرانی بەشەکانی لق و ناوچە و ڕێکخراوەکان، پێشوازییەکی گەرم لە بەڕێز دکتۆر هێمن هەورامی و شاندی یاوەری کرا، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
کاک (ساناو شەهید فەریدون جوانڕۆیی) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی ـ هەڵەبجە ـ ڕاپەڕین، کاک (سەگڤان هالۆ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەشەکانی ڕێکخستن لە مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی.

دواتر، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی بەڕێز دکتۆر هێمن هەورامی و بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و هەڤاڵانی کارگێڕ، بەرپرسی ناوچەکان و کادیرانی بەشی ڕێکخستنی لق و ناوچە و ڕێکخراوەکان بەڕێوەچوو.

ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت دا لە شاری هەولێر، مێدالیای ئەستێرە دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ب...
08/07/2026

ئیتاڵیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت دا لە شاری هەولێر، مێدالیای ئەستێرە دەبەخشێتە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بەرزترین پلەی رێزلێنانی ئەو وڵاتەیە

هەڤاڵ شێخ ستار عەوڵانی هاوڕێێ لەگەڵ هەڤاڵانی لقی ۲۱ ، سەردانی ماڵی ئەندامان و دۆستانی پارتیمانی کرد لە سنوری ناوچەمان ..
06/07/2026

هەڤاڵ شێخ ستار عەوڵانی هاوڕێێ لەگەڵ هەڤاڵانی لقی ۲۱ ، سەردانی ماڵی ئەندامان و دۆستانی پارتیمانی کرد لە سنوری ناوچەمان ..

Address

Xalakan Dukan
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیژنەی ناوچەی دوکان lezhnay nawchay dukan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share