05/08/2026
بۆ جاری دووەم هاوڵاتیان و نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی ئاگادار دەکەینەوە خۆتان بەدوور بگرن لەکڕین و فرۆشتن بەموڵک و زەویەکانی شارەوانی ،بەپێچەوانەوە بەڵگەو ڤیدێۆی ڕیکلامی نوسینگەکان لەبەرامبەر یاسادا لەسەرتان دەکەینەوە شاهێدو ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری شارۆچکەی سەروچاوە دەکەینەو کەخۆتان بپارێزن لەمامەڵە کردن بەو موڵکانەی کەوێنەی تۆماریان بەناوی شارەوانیمانە ،بەپێچەوانەوە هەرمامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتن بەزەویەکانمانەوە بکرێت کڕیارو فرۆشیار ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە ،دواتر پاساو هێنانەوە بۆ ئەم کارە لەدادگا دەبێت ،نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی تکایە ئاگادار بن دواتر خۆتان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر یاسا.
وەداوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین هەرکەس زانیاری لایە لەسەر ئەو بابەتە ئاگادارمان بکاتەوە.