بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن, Government Organization, ناوچەی هێزەکانی حەفتا، بەرامبەر ئەکادیمیای پاسەوانی سنور, As Sulaymaniyah.

خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە دوو کارمەندی خانەنشینلەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن و لە بۆنەیەکی تایبەتدا، بەڕێز بەڕێو...
23/05/2026

خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە دوو کارمەندی خانەنشین

لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن و لە بۆنەیەکی تایبەتدا، بەڕێز بەڕێوەبەر (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) خەڵاتی ڕێزو سوپاسی بەخشی بە هەردوو کارمەندی خانەشینی بەڕێوەبەرایەتیمان (صلاح الدین امین مصطفی) و (سعید عباس احمد)

لەو بۆنە تایبەتەدا بەڕێز بەڕێوەبەر باسی ڕۆڵ و دڵسۆزی هەردوو کارمەندی ناوبراوی کرد لە ماوەی خزمەتی پیشەییاندا؛ وەک نمونەی کەسانی دڵسۆزو ماندوونەناس و خۆشەویست ناویان هێنرا؛ هیوای تەمەن درێژی و لەشساخیان بۆ خوازرا. جەخت کرایەوە پێویستە هەمیشە ڕۆڵی ئەفسەرو کارمەندانی خانەنشین بەرز ڕابگیرێت و رۆژانی خزمەت و ماندووبوونی پیشەییان لەبەرچاو بگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن سەردانی دادگای هێزەکانی ناوخۆ دەکاتبەمەبەستی  پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێزان سەرۆک...
14/05/2026

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن سەردانی دادگای هێزەکانی ناوخۆ دەکات

بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان ) و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی بەڕێزان (سەرۆکی دادگا/ عمید چرا احمد) و دادوەران (عقید یاسین صالح) و (عقید ڕزگار قادر) و داواکاری گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (عمید سالار علی) یان کرد

مەبەست لە سەردانەکە پیرۆزبایی دانانی سەرۆک و ئەندامان بوو وەک دەستەی نوێی دادگاو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خوازرا. لەدیدارەکەشدا جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی تەواوی نێوان دادگاو ئەنجومەنەکانی لێکۆڵینەوە لەبەڕێوەبەرایەتیەکان بە مەبەستی زیاتری چەسپاندنی یاساو دادپەروەری، هەروەها زوو یەکلابوونەوەی کەیسەکان.

خولی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی پۆلیس کۆتایی هاتلە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن خولێکی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی هێزەکانی ...
20/06/2025

خولی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی پۆلیس کۆتایی هات

لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن خولێکی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆتایی هات.

لەم خولەدا 108 کارمەندی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس بەشداربوون، کە 6 هەفتەی خایاند. مەشقی جەستەیی، مەشقی سەربازی، هونەری بەرگری، وانەکانی چەک، هەروەها وانە یاساییەکان بەشێک بوون لەبەرنامەی خولەکەیان.

سەرجەم خوێندکاران پاش تەواوکردنی بەرنامەکانی خولەکە بڕوانامەیان بۆ ڕێکخراو گەڕانەوە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان.
شایانی وتنە ساڵانە چەن خولێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەکرێتەوە کە بەشداری خولیان نەکردووە.

إنا لله وإنا إليه راجعون دڵگرانین بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (لیوای خانەنشین/  جمال احمد محمد) بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبە...
12/05/2025

إنا لله وإنا إليه راجعون

دڵگرانین بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (لیوای خانەنشین/ جمال احمد محمد) بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم. باوکی بەڕێزان ( مقدم/ کاوە جمال) و (مامۆستای مەشق/ دیلمان جمال)
خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە نمونە جوان و ڕەمزە دیارەکانی ناو پۆلیس، کە هەمیشە بەڕێوەبەرێکی دڵسۆزبووە بۆ ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس، لەهەمانکات فەرماندەیەکی بەتوانا بووە لە بەڕێوەبردنی دەزگاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
بەناوی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن

08/04/2025
ڕەمەزانتان پیرۆزعیبادەتان قبوڵ بێت
01/03/2025

ڕەمەزانتان پیرۆز
عیبادەتان قبوڵ بێت

إنا لله وإنا إليه راجعون پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کۆچی دوایی  (رابعە خەلیفە یونس) دایکی بەڕێز (عمید/ ئەمیر...
26/02/2025

إنا لله وإنا إليه راجعون

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کۆچی دوایی (رابعە خەلیفە یونس) دایکی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلیمان) بەڕێوەبەری پۆلیسی مەشق و شیاندن.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری کەسوکاریان بدات، ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

بەئامادەبوونی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان)  و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان، مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ بەڕێزان (...
11/02/2025

بەئامادەبوونی بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان، مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ بەڕێزان (عقیدی خانەنشین/ ضاهیر احمد حسین) و (ڕێپێدراوی یەک/ فەرەیدون صالح رشید) بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەناوبراوان بەخشراو سوپاس و پێزانینیان ئاراستەکرا لەپای ساڵانی خزمەت لەناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن بە تایبەتی. هەروەها لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەرو بەشێک لە ئەفسەران کۆمەڵێک وێستگەی ژیان و کاری ناوبراوان باسکرا کە چۆن دڵسۆزانەو لەخۆبردووانە ئەرکەکانیان ئەنجامداوە لەماوەی ساڵانی خزمەتیاندا.

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی لێکۆڵەر بە ڕێپێدراوانی پۆلیس بەڕێوەچووبە ئامادەبوونی بەڕێز (شاهۆ عوسمان/ جێگری پارێزگاری سلێم...
05/02/2025

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی لێکۆڵەر بە ڕێپێدراوانی پۆلیس بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی بەڕێز (شاهۆ عوسمان/ جێگری پارێزگاری سلێمانی) و بەڕێزان (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان/ بەڕێوەبەری پۆلیسی مەشق و شیاندن) و (عمید/ جمال احمد/ نوێنەری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم) و (عمید/ خالید ماوەتی/ بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ) و (عمیدی دکتۆر/ ئارام محمد صالح/ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی) و (عقیدی مافپەروەر/ یاسین محمد صالح/ نوێنەری ناوەندی کاروباری یاسایی ی.ن.ک) مەراسیمی کۆتایی خولی ئامادەکردنی لێکۆڵەرانی پۆلیس لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز (عمید/ ئەمیر غفور سلێمان) وتاری بەڕێوەبەرایەتی خوێندەوەو باسی گرنگی خولەکەی کردو ئاماژەیدا بەچۆنیەتی ئامادەکردنی لێکۆڵەرەکان و گرنگترین ئەو وانەو راهێنانەی پێیان کراوە خستەڕوو.

پاشان بەڕێز (شاهۆ عوسمان) وتاری پارێزگای سلێمانی پێشکەش کرد و رۆڵی دامەزراوەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بەرز نرخاند لەدابینکردنی ئارامی و ئاسایشدا، هەروەها جەختی کردەوە لە بەردەوامی ئامادەکردنی کادیری بە توانا بۆ گشت بوارەکان لە ناوەندەکانی راهێناندا.

بەڕێز (عمیدی دکتۆر/ ئارام محمد صالح) سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو و ئەفسەرو کارمەندەکانی کرد لەپای ئەرک و ماندووبونی بەردەوامیان لەپرۆسەی بەرزکردنەوەی توانای ئەکادیمی و پراکتیکی زانستی ئەفسەرو کارمەندان.

لەکۆتای مەراسیمەکەدا بروانامەی بەشداریکردن پێشکەشکرا بە سەرجەم بەشداربووانی خولەکە.

15/01/2025

Address

ناوچەی هێزەکانی حەفتا، بەرامبەر ئەکادیمیای پاسەوانی سنور
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن:

Shortcuts

Share