22/07/2026
له خولی شه‌هیدانی سپیلك، تیپی وه‌رزشی چۆمان گه‌یشته‌ی یاریی كۆتایی
خولی شه‌هیدانی سپیلك، كه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كوردستان تیڤی پاڵپشتی ده‌كرێت، له قه‌زای رواندز به به‌شداری (32) تیپ، تیپی چۆمان گه‌یشته یاری كۆتایی.
ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ڕێكه‌وتی (22/7/2026) له قائیمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان، پیشوازی له ده‌سته‌ی یانه‌ی وره‌زشی چۆمان و تیپی به‌شدارو بوو یاریزانه‌كان كرا، ئه‌حمه‌د بارزان علیكۆ قائیمقامی چۆمان، پاڵپشتی یه‌كه‌ی ئیداره‌ی بۆ یانه‌ی وه‌رزشی و تیپی سه‌ركه‌وتوو ده‌ربڕی و هیوای خواست، بواری وه‌رزش له سنوری چۆمان ببیته پیشه‌نگ و یاریزانی به‌هێز پیشكه‌ش به خوله‌كانی كوردستان بكات.
به‌رێز قائیمقام هانی یاریزان و ده‌سته‌ی تیپ و یانه‌ی وه‌رزشی چۆمانی دا، كه به گیانێكی وه‌رزشی له یاریی كۆتاییدا تواناكانیان ده‌ربخه‌ن و بتوانن جامی پاڵه‌وانتیه‌كه بخه‌نه سه‌ر خه‌رمانی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان.
وه سلاوو ڕێز و وه‌فایان بۆ گیانی شه‌هیدانی سپیلك و نیشتمان نارد، شه‌هیدانیان به ڕه‌مز و شكۆی ئه‌و نیشتمانه زانی، گیانی شه‌هیدان بۆ ئاسوده‌یی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه به‌رز ده‌نرخێنن.