01/09/2026
کاروچالاکی هۆبەی باخچەکانی شارەوانی دەربندیخان لە بەرواری / ١ / ٩ / ٢٠٢٦ کە تایبەت بوون بەم کارانەی لای خوارەوە :- یەکەم / هەستان بەپاککردنەوەو فڕێدانی تێکەڵە و زباڵە ناوەندی شەقامی قانع لە جزرەی گڵابەکان و بە حفارەو تراکتۆری شارەوانیمان لەگەڵ هەڵکەندنی چاڵ و ئامادەکردنی شوێن ، بۆ ناشتنی نەمام و سەوزکردنی ئەو ناوەندە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ... دووەم / کارکردن لە سەر بڕین و هەڵپاچینی لقی ئەو درەختانەی کە ووشکبوون لە ناوەندی شەقامی خوار پەری دەریا ... سێ یەم / هەستان بە هەڵپاچین و تشکیلات لە پەرژینی فیکس و مۆرد و سۆیاکانی پارکی شار بە شێوەیەکی جوان . ئەم کارانەمان لە سەرجەم پارک و باخچەکانیش ئەنجام دەدرێن سەڕەڕای کاری ئاودان و بژارو پاککردنەوەی باخچەکان لە لایەن باخەوانەکانەوە ..