26/01/2026
بەڕێز کاک سڵێمان، کەسی ئازیزمان
ئەرک و بەرپرسیارێتی قایمقامییەتی قەزای دەربەندیخان لێرەدا کۆتایی هات. بە دڵنیایی دەوترێت ئەم ئەرکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا و زۆرینەی خەڵکی شار و ناوچەکە لە کار و هەوڵەکانت ڕازی بوون.
لە ماوەی ئەنجامدانی ئەم بەرپرسیارێتییەدا، هەوڵ، تێکۆشان و ماندووبوونەت بە دڵسۆزی و بەرپرسیارێتیەکی بەرز، کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام دروست کرد.
ئەم مێژووە پڕ لە خزمەت و تێکۆشانە دەبێتە مایەی شانازی بۆ ئێستا و داهاتووت، و بەبێ گومان ناوی باش و کارە چاکەکانت لە بیر و هۆشی خەڵکدا دەمێنن.
بەهیواین هەمیشە سەرکەوتوبیت .