ئاژانسی بارزان نیوز

ئاژانسی بارزان نیوز بارزانی کوردستان و پیشمه‌رگه‌ی به جیهان ناساند

21/08/2026

پرسە گێڕان بەمشێوەیە گونجاوە؟

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشراڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بە...
20/08/2026

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد.

لە دیدارەکەدا کاردیناڵ لویس ساکۆ پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی و بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە هەبوو، هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە ڕۆڵی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی تری کوردستان و عێراق هەبووە.
کاردیناڵ لویس ساکۆ ئەوەیشی ڕاگەیاند کە لەبەر ئەو ڕۆڵە بەرزەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی و بەها مرۆییەکان گێڕاویەتی داوای لە پاپای ڤاتیکان کرد کە نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپا بە سەرۆک بارزانی ببەخشرێت.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاپای ڤاتیکان و کاردینال لویس ساکۆ جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەلی کوردستان شانازییەکی گەورەیە کە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتیخوازیی بۆ بە میرات ماوەتەوە. هەروەها جەختی لە پاراستنی بەهای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە ڕەفتار و کردەوە، جۆری هەڵسەنگاندنی مرۆڤەکان دیاری دەکەن، نەک بیر و ئینتیمای ئایینی.

19/08/2026

قەزای هەریر.. بە هاوکاریی نووسینگەی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و بە سەرپەرشتیی دەستەی ژین و ژیار، خولێکی تایبەتیی زمانی ئینگلیزی بە شێوەیەکی بێبەرامبەر بۆ قوتابیان و گەنجانی دەڤەرەکە کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت خاتوو (دلیارا ستار...
09/08/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ـی ئابی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت خاتوو (دلیارا ستارۆڤا) هاوسەری پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و هەڤاڵی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان پیرەسالی) کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

31/07/2026

بارزان.. بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا

30/07/2026

شاری هەولێر.. بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی مەڕاسیمیک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایکردنی ٨٠٠٠ بارزانی بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، مەڕاسیمیک بۆ بەرزڕاگر...
30/07/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، مەڕاسیمیک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایکردنی ٨٠٠٠ بارزانی بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمەکە لە لایەن لێژنەی ناوچەی زانکۆ/ لقی دوو بەهەماهەنگی لەگەل زانکۆیی سەلاحەدین ڕێکخرابوو، تێیدا ژمارەیەک لە کەسوکاری بارزانییە جینۆسایدکراوەکان و بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەک لە مامۆستا و قوتابیانی زانکۆ ئامادەبوون.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (عیسی مراد عیسی ...
24/07/2026

ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (عیسی مراد عیسی مزوری)کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

بە ڕاسپاردە و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی نووسینگەی ڕێزدار جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، بە ئامانجی مرۆڤایەتی و خزمەتکردنی هاو...
23/07/2026

بە ڕاسپاردە و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی نووسینگەی ڕێزدار جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، بە ئامانجی مرۆڤایەتی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان دەزگای تەندروستی گشتی کوردستان بە هەماهەنگی دامەزراوەی خاچی سووری نێودەوڵەتی هەستا بە سازدانی پڕۆگرامێکی پزیشکی چڕوپڕ کە تیایدا ژمارەیەك لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنووری قەزای مێرگەسۆر سوودمەندبوون لە پڕۆژەی شیاندنەوەی جەستەیی کە بریتیبوو لە دانانەوەی قاچ و دەستی دەستکرد بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە. ‎

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبووان خاتوو (مریەم ...
21/07/2026

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبووان خاتوو (مریەم زۆر ئەحمەد) و (محەمەد غازی مزوری)کرد.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردووان، و هیوای خواست خودای مەزن گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکانیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

Address

Diyana

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاژانسی بارزان نیوز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share