01/09/2026
بە گوژمەی ( ٤٫٤١٤٫٥٥٠٫٠٠٠) چوار ملیار و چوار سەد و چواردە ملیۆن و پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار، لەپێناو ئاوەدانیی زیاتری شاری هەولێر و بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری کە شەقامێکی سەرەکییە و ڕێگای چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون بە شەقامێکی ٦٠ مەتریی نێوان ڕێگەی سەرەکی پیرمام بۆ ڕێگەی بەحرکە دەبەستێتەوە، جێبەجێ دەکرێت.