Sammy Abdulrahman

Sammy Abdulrahman Psychologist
Architect
Trainer

18/04/2025

ئەو پەرتوکەی ساڵ بە ساڵ لەگەڵ تەمەنی منداڵەکەت گەشە دەکات

25/10/2024

داواکـــــــــارم ڕاپۆرتی (دەروونــــدروستــی) بکرێتە مەرجی خۆ کــــاندیدکردن.

28/09/2024

زۆربەی دەرچوانی پۆلی ١٢ پێویستیان بە ڕێنمایی / چــــارەسەری دەروونی دەبێت پێش چونە زانکــــــــۆ

04/09/2024

مامۆستا هەتا شارەزای باشی لە دەروونزانی (گـەشە و پـــــەروەردە) نــــــەبێت
نــــــــــــــابێت وانە بڵێتەوە
شۆفێری دەکات بێ ئەوەی بزانێت سوکـــــــــان بگرێت.

03/09/2024

دڵسۆز بوونــــــــــــی
زیاد لە پێویست لە کار

بــــــاجی خۆی هەیە.

02/09/2024

چۆن لەبەر خاتری فێربوونی زمانی ئینگلزی داهاتووی هەزاران منداڵتان تێکدا🤦🏻
گوناهـــــــبارن

30/08/2024

یەکەم پرسیار لە قوتابخانەی منداڵەکەتی بکەی ئەمەیە؟
سیستەمی پەروەردەتان چییە؟ کێ سەرپەرشتی دەکات؟ پەروەردە نەک فێرکردن بیرتان بێت

27/08/2024

کەسایەتییەکی تەندروست هەمیشە لە هەوێنی پڕۆسەی بە(تاک-بوون)دا بەرهەم دێت.
Individuation
یۆنگ

پۆلی ١٢سەرکەوتن چییە لە پۆلی ١٢؟  ئاخۆ نمرەی بەرز پەیوەندی بە توانا هزرییەکان هەیە یان مامۆستا و قوتابخانە و مەلزەمە هەی...
20/07/2024

پۆلی ١٢
سەرکەوتن چییە لە پۆلی ١٢؟
ئاخۆ نمرەی بەرز پەیوەندی بە توانا هزرییەکان هەیە یان مامۆستا و قوتابخانە و مەلزەمە هەیە؟
ئاخۆ ئەو قوتابیانەی بە مامۆستا و مەلزەمە وقوتابخانەی تایبەت نمرەی پزیشکی بەدەست دەهێنن هەمان ئاستاین دەبێت لە زانکۆ؟
ئاخۆ ئێمە خۆمان یان منداڵەکانمان وەک ئەوەی کە هەیە قبوڵە؟
بە ئەرکی خۆمی دەزانم وەک دەروونزانێک و ڕاهێنەرێک کە ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە لە بواری پەروەردەیی و فێربوندا کاردەکەم، ئەم ڕوونکردنەوەیە بخەمە بەر دیدی ئێوەی بەڕێز.
وەک لای هەموومان ئاشکرایە کە سەرکەوتن لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دیکە سەروو ٥٠ نمرەیە، بەڵام لەپۆلی ١٢ بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە زانکۆ و پەیمانگاوە هەیە مانایەکی دیکەی هەیە.
سەرکەوتن لە پۆلی ١٢ : بریتییە لە بەدەستهێنانی نمرەی پێویست بۆ گەشتن بە ئامانجە (واقعییە،ئاگاییە،گونجاوە)کەی.
واقعی واتە ئەو ئامانجە ڕاستەقینە بێت و بابەتێکی خەیاڵی نەبێت وەک قوتابییەک جارێک دەیوت مامۆستا دەمەوێ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد پزیشکی گشتی بخوێنم لە کاتێکدا سێیەم ساڵی بوو لە پۆلی ١٢، ئەمە ئامانجێکی نا واقعی یە و میکانیزمێکە بۆ خۆ دزینەوە لە خوێندن.
ئاگایی واتە ئامانجێک بێت کە خۆی هەڵیبژاردبێت و لەسەر بنەمای خود ناسی بێت، نەک کۆمەڵگە و خێزان و هاوڕێی و هتد... پێشنیاری بکەن بۆی.
گونجاو واتە لەگەڵ بارودۆخی کەسی و خێزانی و ماددیش بگونجێت.
لە کرداری فێربووندا ئەم دوو پڕۆسەیە گرنگن:
العملیات العقلیة (کرداری عقڵی)
بریتییە لەو توانایانەی کە لە مێشک هەیە لە کاتی لەدایک بوون و ٨٠٪ پەیوەندی بە بۆماوە هەیە، وەک ( بیرکردنەوە، زیرەکی، زاکیرە(یادگە)، الدراک،....)
العملیات المعرفي( کرداری مەعریفی)
ئەو ئەزمونانەیە لە ژیان کە فێریان دەبین، بۆهۆی توانا عقڵیەکانمان
(العملیات العقلیة) و دەتوانین پەرەیان پیبدەین.
ئەم کردارانە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە فێربوونەوە هەیە و فێربوونیش بە نمرەی بەرزەوە. کەواتە ئەگەر قوتابییەک (کردارە عقڵ)یەکانی خێراتربن ئەوا توانای فێربوونی خێراترە، کەواتە نمرەی بەرزتر بەدەست دەهێنێت.
لە ڕێگەی تێستی IQ دەتوانین ڕێژە و ئاستی ئەو کردارە عقڵیانە بزانین و لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانین ئامانجێکی واقعی و ئاگاییانە و گونجاو هەڵبژێرین بۆ قوتابی.
نەبوونی هۆشیاری لەم بارەیەوە بوەتە هۆی گرفتی دەروونی بۆ قوتابی و خێزانیش، ئەمەش لە لایەن بەشێک لە مامۆستایان و قوتابخانە و مەلزەمە فرۆشانەوە ئیستغلال کراوە و بە وەعدی نمرەی بەرز دەیان هەزار قوتابیان توشی هێدمەی دەروونی کردووە.
ماوەی ساڵێکە من کار لەسەر ٣٠ قوتابی دەکەم بەشێوەیکی زانستی و تێستی IQم کردوون دەرکەوتووە ئەوانەی IQیان لە سەروو ١١٢ یە نمرەی سەروو ٩٠ یان هێناوە، ئەوانەشی لە نێوان ١٠٠ بۆ ١١٠ یە نمرەی ٨٠ و بەم شێوەیە، ئەمەش بێگومان کاری گەری خێزان و باری دەروونی یان لەسەرە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەربووە لەلایەنی پەروەردەیی بۆیە قوتابی توانیویەتی تەواوی تواناکانی بەکار بهێنێت،ئەمەش سەرکەوتنە.
کەواتە دایک و باوکی بەڕێز پێش ئەوەی پارە لە منداڵەکەت سەرف بکەیت تکای تێستی بکە بزانە توانای چەندا چونکە سەدان خێزان بە خ*ل و قوتابخانە و مەلزەمەی زۆر و مامۆستای تایبەتیان کردووەتە پیوەر کە ‌هەڵەیە.
لێرەوە دەمەوێت بلێم تەحەدای هەر شوێنێک دەکەم بتوانێت کەسێک کە ڕێژەی زیرەکی منداڵک ٨٥ بێت بتوانێت نمرەی ٩٠ی پێ بهێنێت!!!!
تکایە منداڵەکانتان بناسن و بەگوێرەی توانای خۆیان داوایان لێبکەن.
کەواتە دەتوانین بڵێن ڕێژەی هەرەزۆری سەرکەوتن پەیوەندی بە توانا هزرییەکانی قوتابییەوە هەیە و ڕێژەیەکی کەمیش بە مامۆستا و بارودۆخەکانی دیکەوە، بۆیە نەبوونی هۆشیاری خێزان، بازاڕی بازرگانەکانی خۆشکردووە!

تێبینی/ ئەم لێکدانەوانە بۆچونی خۆمە، دەکرێت جێی ڕەخنەو تێبینی بن و بۆچونی زانستی تریش هەبن.

سامی عبدالرحمان
دەروونزان

15/07/2024

پێویستە هەموو مرۆڤێک بەتایبەت لە تەمەنی منداڵیدا تێستی IQ ڕێژەی زیرەکی بکات.
و مەرجە کەسانی پسپۆڕی دەروونی و خاوەن بڕوانامەی ئەنجامدانی تێستەکە، جێبەجێی بکەن.
لەم ڤیدیۆیەدا باسمان لە گرنگی ئەم تێستە کردووە.
.

پارە لە پەروەردەکردنی منداڵەکەت خەرج بکە، پاشان لە فێرکردنی.ئەگەر واتکرد بە ئەگەری زۆر  پێویستی بە خ*لی فێرکاری نابێت!! ...
13/07/2024

پارە لە پەروەردەکردنی منداڵەکەت خەرج بکە، پاشان لە فێرکردنی.
ئەگەر واتکرد بە ئەگەری زۆر پێویستی بە خ*لی فێرکاری نابێت!!

پەروەردەکردن و فێکردن دوو پرۆسەی جیاوازن، بەجۆرێک دەکرێت بڵێین کە لەگەڵ پەروەردەدا فێربوونیش هەیە، بەڵام مەرج نییە لەگەڵ فێربووندا پەروەردە هەبێت، بەم شێوەیە:
پەروەردەکردن: بریتییە لە پڕۆسەیەکی ڕێکخراوی بەردەوام کە ئامانج لێی ڕێنوێینی لە پێناو بەرەوپێشەوەچوونی هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونییە تاکە.
فێرکردن: بریتییە لە دروستکردنی گۆڕانی بەردەوام لە کردار یان لە توانای ئەنجامدانی کرداردا کە بەرهەمی ئەزموونە.

ئەگەر بڕوانینە ئەم دووچەمکە بۆمان دەردەکەوێت کە پڕۆسەی پەروەردەکردن گشتگیرترە و پێویسترە پێش لە فێرکردن، چونکە تەنها گۆڕانکاری لە کرداردا مانای ئەوە نییە کە ئەو کردارە باش بێت، دەکرێت بە هەڕەشە وا لە منداڵێک بکەین کە ئیتر دوا نەکەوێت بۆ قوتابخانە، بەم ترساندنە فێرمانکرد، بەڵام ئاخۆ پەروەردەمانکرد کە ئەگەر ئەو مامۆستایەش لەوێ نەبێت و ترسەکەی لەسەر لابچێت هەر درەنگ نەکەوێت؟ یانیش با وای دابنێین هەتا هەتایە ئیتر دوا ناکەوێت لە کاتی دەوام، ئاخۆ ئەو ترساندنە نەبووە هۆی تێکدان و شڵەژاندنی دەروونی ئەو منداڵە؟

منداڵیک دەیەوێت غەش بکات، دەتوانین بە سزایەکی توند وای لێبکەین جارێکی دیکە دووبارەی نەکاتەوە، ئەمەش گۆڕان دروستدەکات، بەڵام ئاخۆ پەروەردەمانکرد کە لەداهاتوو نەبێتە کەسێکی خۆپەرست و مافی ئەوانیدیکە نەخوات؟
بە بڕوای من ئەگەر خێزانێک منداڵەکەی بە دروستی پەروەردە باکات، پێویستی بە خ*ل و دەوراتی فێرکردن نابێت، چونکە ئامانجی سەرەکی پەروەردە ئەوەیە مرۆڤێکی سەربەخۆ و خۆ گەشە پێدەر دروست بکات، نەک وەک ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەنها چاوەڕێی دەستی مامۆستا و مەلزەمە و کورتکردنەوە و هتد.... بێت.

بە ئەگەری زۆر ئەو منداڵانەی کە ناچارن بەشداری لە خ*لی بەهێزکردن بکەن یان لە قوتابخانەی تایبەتدا بخوێنن بە تایبەت لە کۆتا قۆناغی خوێندن، ئەوانەن کە لە ڕووی پەروەردەیی و دەروونییەوە گرفتیان هەیە، بۆیە بە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە ئیدی پێویستیان بەو خ*لانەش نامێنێت.

هەروەها پشتبەستن تەنها بە پڕۆسەی فێرکردن وەک (خ*لی فێربوونی زمان، وانەکانی پۆلی ١٢، کۆپیوتەر...هتد) ئیتر مرۆڤێکی لاواز لە ڕووی کەسایەتییەوە و تەمەڵ لە ڕووی زانستییەوە دروستدەکات کە ئیتر هەم خێزان هەم حکومەت گیر دەخوات بە دەستییەوە، بۆ نموونە لە زانکۆش چاوەڕێی مەلزەمە و کورتکردنەوە دەکات لە مامۆستاکەی؟ یان توێژیەنەوە دەکڕێت !! ئیتر پێشکەوتنی وڵات چۆن و کەی دەبێت؟
بەهیوای سود و تێگەشتن لە و گێژاوەی لە بازاری ئەمڕۆدا هەیە.
سامی عبدالرحمان حسێن
دەروونزان

بەرنامەیەکی پڕ لە سود لەبارەی لایەنی دەروونی قوتابیسەرەتا دەروونی منداڵەکەت بەهێز بکە، ئینجا بینێرە بۆ فێربوون.دەسخۆشی ب...
25/06/2024

بەرنامەیەکی پڕ لە سود لەبارەی لایەنی دەروونی قوتابی
سەرەتا دەروونی منداڵەکەت بەهێز بکە، ئینجا بینێرە بۆ فێربوون.
دەسخۆشی بۆ هەردوو هاوڕێی پایە بەرزم م.توانا ئەمین پسپۆڕی چارەسەری دەروونی
هەروەها پێشکەشکاری بەتوانا غوفران خان بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر.
Twana Amin
Ghufran Ahmed

Subscribe to kurdistan tv https://www.youtube.com/c/KurdistanTVofficialLike us on Facebook https://www.facebook.com/kurdistantvc...Follow us on Twitter https...

Address

Erbil
Erbil
44001

Telephone

+9647508582517

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sammy Abdulrahman posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Sammy Abdulrahman:

Share