06/03/2026
پەیوەندی حیزبە کوردەکانی ڕۆژ هەڵات بەئیسڕائیلەوە و مەترسییەکانی بۆسەر کوردستان
هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوای و ئێستا ی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات دەرەنجامی ئەو هەڵە ستراتیژی و ساویلکەییەیە کە هەندێک لەم حیزبانە پێش سێ مانگ تێی کەوتن کە دیدارەێکی نافەرمیی نێوان نوێنەرانی ئیسرائیل و لایەنە کوردییەکان بوو بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی جەنگی و هێرشی زەمینی وایکردووە ئێستا زۆرترین فۆکسی بۆردومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات بێت
ئێران درکی بەو پەیوەندیەی نێوان بەرپرسانی ڕۆژهەڵات و ئیسرائیل کردووە بۆیە لە ڕێگەی کەتائیبی حزبوڵای عێراق ـەوە بنکەکانیان دەکاتە ئامانج هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندێکی تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کردوە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و ڕوونی کردوە پێی ڕاگەیاندوە هەر جووڵەیەکی سەربازی لە سنووری هەرێمەوە بۆ ناو ئێران باجەکەی وێرانکردنی هەولێر و تەختکردنی دەبێت، هەروەها برپرسیانی ئیسڕائیل خۆشیان پێیان وایە کە کورد ناتوانێت ڕژێمی ئێران بڕووخێنێت بەڵکوو ئامانج لەم کارەیان سەرقاڵ کردن و لاواز کردنی هێزەکانی ئێرانە
ئەمە دەری دەخات کە ئیسرائیل تەنها وەک کەرەستەیەک کورد بەکاردێنێت بۆ سەرقاڵکردن و لاوازکردنی سوپای ئێران نەک بۆ ڕووخاندنی ڕژێم یان دامەزراندنی دەوڵەت
مێژووی ئێمە پڕە لە باجی قورسی بەڵێنی درۆینەی وڵاتان گەورەترین شکستی ئێمە ئەوەیە کە هیچ کات نەمانتوانیوە ببینە خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆمان و پشت بەهێزو توانایی خۆمان ببەستین هەمیشە دەوڵەتبوونمان بەستووەتەوە بە یارمەتی بێگانە پێویستە ئەم زنجیرە شکستە مێژوویەمان کۆتایی پێ بهێننین کە وڵاتان تەنها بۆ بەرژەوەندیی کاتی خۆیان بمانکەن بە قوربانی
دوێنێ بوو دوای قوربانییدانی ١١ هەزار شەڕڤان لە ڕۆژ ئاواو کۆبانێ لە شەڕی داعش ئەمریکا بە ئاسانی گرێ سپی و سەرێ کانی ڕادەستی تورکیا کرد،ئەمڕۆش بەچاوی خۆمان بینیمان دەسکەو توو قوربانیەکانمان لە ڕۆژ ئاوا کران بە قوربانی بۆ جۆلانێکی تیرۆرستی سەگی توورکیا و ئیسڕائیل
لە ساڵی ١٩٩١ ئەمریکا دەیتوانی کورد بکاتە خاوەن دەوڵەت بەڵام تەنها بە هێڵی ٣٦ کوردیان لە ناو چوارچێوەی عێراقدا هێشتەوە ئەمانە هەمووی ئەزموونەکانی پشت بەستتنن بەئەمریکان و نموونەی تریش زۆرن جگە لەمانەش ئێمە هیچ ڕێککەوتنێکی ستراتیژیمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە بە چ پێوەرێک خۆمان بخەینە ناو شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لەکاتێکا بەبێ هیچ پەیمان و گەرەنتێک هەرکات بیانەوێت جیمان بێڵن هەرکاتێکیش ئێران ڕووخا ئازەری و تورکمانەکان و عەڕەبە ئەهوازەکا ن قشقانیەکان دەستیان بەجووڵەکرد ،ئەوکات با کوورد دەست پێشخەریبکات نەک هەر لەئێستاوە جەنگ بکات بەمووڵکی خۆی
هەروەها دەبێت ئەوە تێ بگەین کە ئێران لەئێستادا باڵانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ڕووخانی کتوپڕی ئێران لە مەترسییەکانی زۆر زیاترە لە مانەوەی چونکە دوای ئەو ڕووخانە دەیان گروپی توندڕەوی سوننی و تورکی و تیرۆریستی سەرهەڵدەدەن کە کورد یەکەم نێچیریان دەبێت بۆیە کورد بۆڕووخانی دوای ڕۆژێم پێویستە لەئێستاوە خۆۆی بۆجەنگێکی خوێناوی ئامادەبکات
کاتی ئەوە هاتووە تێ بگەین کە ئەمریکا و ئیسرائیل نایانەوێت هیچ دەوڵەتێکی بەهێز لە ناوچەکەدا دروست بێت کە هەژموونی هەبێت دژایەتی ئیسرائیل بۆ کورد ڕەگێکی مێژوویی هەیە و ئەوان پارچەپارچەبوونی ناوچەکە وەک گەرەنتی مانەوەی خۆیان دەبینن تاکە ڕێگەی دەربازبوون پشت بەستنە بە توانای ناوخۆیی و سیاسەتێکی گشتگیر و سەردەمیانە کە لەم چەق بەستوو یەو ساویلکەیەی مێژوو بێینە دەرەوە چیتر نەبین بە سوتەمەنی بۆ جەنگی ئەوانی تر و دەستکەوتی ئەوانیتر .