02/09/2026
ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی باخچەی «سێبەر» لە سیروان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦)، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار (خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن)بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، کارەکانی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی باخچەی «سێبەر» لەبەردەم نەمامگەی سیروان دەستیپێکرد.
پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سیروان و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
لە بەسەرکردنەوەی مەیدانی و دەستپێکی ئامادەکارییەکاندا، هەریەک لە بەڕێزان ( ئاوات فتاح) سەرۆکی شارەوانی سیروان، تیمی هونەری لە سەرۆکایەتی شارەوانی سیروان ئامادەبوون.
ئەم هەنگاوە لە پێناو فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی لە ناحیەی سیروان و جوانکردنی سیمای شارەکەدا جێبەجێ دەکرێت.
🔴ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.