لیژنەی ناوچەی هەورامان

لیژنەی ناوچەی هەورامان پەیجی فەرمی لیژنەی ناوچەی هاورامان

پەیامی پیرۆزبایی لقی ١٢ـــی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستانجەماوەری سەربەرزی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، کادیر ...
04/09/2026

پەیامی پیرۆزبایی لقی ١٢ـــی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان

جەماوەری سەربەرزی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، کادیر و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتیمان

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین، لە درێژەی سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، کاندیدی دووەمی لقی ١٢ـــی هەڵەبجە (د. نەزاکەت حسێن) توانی متمانەی بەرز و دەنگی پێویستی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و کورسییەکی پەرلەمانی عێراق مسۆگەر بکات.

ئەم سەرکەوتنە پاش ئەوە دێت کە پێشتر هەڤاڵ (فاروق محەمەد) وەک کاندیدی یەکەمی لقەکەمان هەمان سەرکەوتنی تۆمارکردبوو، جێی شانازییە کە هەردوو کاندیدەکەی لقی ١٢ لە چوارچێوەی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین)، توانیویانە لەسەرجەم قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی جەماوەر بەدەستبهێنن، ئەمەش نیشانەی زیندوویی پارتی و متمانەی خەڵکی ناوچەکەیە بە ڕێبازی بارزانی نەمر.

وێڕای پیرۆزباییمان لە (د. نەزاکەت حسێن) و (فاروق محەمەد)، دووپاتی دەکەینەوە کە نوێنەرەکانمان لە بەغدا دەبنە داکۆکیکاری سەرسەختی مافە نەتەوەییەکان و خزمەتکاری ڕاستەقینەی خەڵکی ناوچەکە.

لقی ١٢ـــی
پارتی دیموکراتی کوردستان

(﷽)كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُوندڵگران و خەم...
17/08/2026

(﷽)

كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُون

دڵگران و خەمبارین, بەکۆچی دوای مامۆستا ( حەمەعلی فتاح ) بیارەیی، باوکی شەهیدی قارەمان ( هیوا حمەعلی ) و بەڕێزان (کاک نەوشیروان،کاك هەورامان، کاك بیساران، دکتۆر سۆران، کاك گۆران، کاک مەریوان).

بەناوی لێپرسراو و هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و ئارامی ببەخشێتە هەموولایەکمان.

‏‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْــهِ رَاجِــعُــونَ

ل.ن هەورامان
١٨ـی ئــــابی ٢٠٢٦

بەرز راگرتنی ١٦ ئاب، ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، دابەشکردنی شیرینی...
16/08/2026

بەرز راگرتنی ١٦ ئاب، ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایک بوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، دابەشکردنی شیرینی لەناو بازاری شارۆچکەی بیارە .

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانجەماوەری كۆڵنەدەر، خانەوادەی س...
15/08/2026

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنى (١٦)ی ئاب، (٨٠)ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان

جەماوەری كۆڵنەدەر، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی دامەزراندنی پارتیمان دەکەینەوە، ئەو پارتەی داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە، ئەو یادەى کە وێستگەیەکی هەرە گرنگی خەباتی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان و کاروانێکی نەسرەوتووی تێکۆشانی سیاسییە بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و بنەماکانی دیموکراسی، هەروەها بیرهێنانەوەی خەباتێکى تەمەن هەشتا ساڵەی وەرچەرخان و قوربانیدان و ئەزموون و سەرچاوەی سروشی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسیشە.

ئەو بۆنەیە تەنیا بیرەوەرییەکی ڕاگوزەری دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بەرجەستەکردنی ئیرادەی ئازادیخوازانە بۆ ڕەتكردنەوەی پیلانى دوژمنان و زوڵم و زۆرداریی لەسەر ڕێبازی حەکیمانەی "بارزانیی نەمر" کە ئەوسا زەمینەیەکی سەردەمیانەی بۆ چەمکی كوردایەتی داڕشت و بە پەیڕەوکردنی بەها شۆڕشگێڕییەکان، پەرەی بە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورستان دا. خەباتی هەمەلایەنەی پارتیمان لە شۆڕشەكانی ئەیلوول، گوڵان، ڕێککەوتننامەی ١١ی ئادار و ڕاپەڕینی ١٩٩١، گەواهی ئەوەن كە هێزێكی پێشەنگی پشتئەستوور بە جەماوەر و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانە و هەمیشە بە كولتووری دایالۆگ هەوڵی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان داوە.

لە یادی هەشتاساڵەى دامەزراندنى پارتیماندا جەخت لەسەرئەوە دەکەینەوە، کە وەفاداریی بۆ مێژووی پارتی و قوربانیدانی تێکۆشەرەکانی تەنیا بیرهێنانەوە نییە، بەڵکوو ئەزموونی ئەو رابردوو و مێژووە، بەرپرسیاریەتییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە لەهەمبەر ئێستا و ئایندە لە رێگای پاراستنی دەستکەوتەکانمان و دوورخستنەوەى هەرێمى کوردستان لەو ئاڵۆزىیە سیاسی و گرژى و شەڕ و پێکدادانانەى دەوروبەرمان، هەروەها پاراستنى کوردستان و ڕێگاگرتن لەوەى ببێتە شوێنێک بۆ کاریگەرى خستنەسەر ئەمنیەتى دراوسێکانمان و ڕێزگرتنى دوولایەنەى بەرژەوەندییەکان و، بەهێزکردنی پێگەی دەستووریی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمان وەکو ئەرکێکی مێژوویی و پێکهێنانی کابینەی دەیەم و حکوومەتێکی بەهێز، هەروەها بەهێزکردنی یەکڕیزیی و رێزگرتن لە فرەیی پێکهاتەکان و پتەوکردنی سەقامگیریی و ئاشتەوایی لە هەرێم. خەڵکى خۆڕاگر و پشوودرێژى هەرێمى کوردستان لەو ساڵانەى ڕابردوو سەلماندویانە خۆشەویستى نیشتمان و گەلەکەیان لەسەرووى هەموو بابەتێکى دیکەوەیە، بۆیە بە ئەرکى خۆمانى دەزانین بەوپەڕى تواناوە کار بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکان بکەین بە ئاراستەى دابینکردنى ئاسایش و پێداویستییەکانى ژیانێکى سەرفرازانە.

لەیادى (١٦)ى ئابدا، دەستى دۆستایەتى و پێکەوەکارکردن بۆ تەواوى لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پڕۆسەى سیاسیى عێراق درێژدەکەین، ئەرکى هەموومانە بە جیاوازى بیر و بۆچوونى سیاسى، بڕواى ئاینى و مەزهەبییەوە پێکەوە هەوڵبدەین عێڕاق بۆ هەمووان بێت و دورى بخەینەوە لە تێوەگلان لە شەڕ و ئاژاوەى ناوچەکە و، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە بە بەرپرسیاریەتییەوە شێوازێکى حوکمڕانى دروست و سەردەمیانە بگرنە بەر، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندى خەڵکى عێراقە، هەروەکو بە ئاشکرا وتومانە عێراق توشى کێشەى زۆر کراوە، ڕەوا نیە چیتر لەو بازنەیە بسووڕێتەوە، چونکە خەڵکى عێراق هیچى دیکە بەرگەى ئەو هەموو نەهامەتیانە ناگرێت، ئەمەش بەرپرسیاریەتى ئەخلاقى، نیشتمانى و ئاینییە.

بەو بۆنە مێژووییە قوربانیدانی تێکۆشەران و پێشمەرگە و شەهیدەکان بەرز دەنرخێنین و ئەوانەی گیانیان لە پێناو ماف و ئازادی و سەروەری نەتەوە و خاک وگەلەکەمان بەخشی، هەروەها تێکۆشان و کۆڵنەدانی نەوە لەدوای نەوەکانی رێگای پارتایەتی و رێبازی بارزانیی نەمر.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا، پەیمان بۆ گەلی کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزانی) دووپات دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی ڕەسەنی کوردایەتی بەردەوام بین بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان.

سڵاو بۆ دامەزرێنەر و ڕابەری ڕێبازی کوردایەتی (مستەفا بارزانیی نەمر) و کاکە (ئیدریسی هەمیشە لەیاد) و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

سوپاس و پێزانین بۆ کادیران، ئەندامان و لایەنگرانی پارتیمان، هەروەها گەرمترین پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەین.

سەرکەوتن بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمانە، بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئابى ٢٠٢٦

ئەمرۆ ١٢/٨/٢٠٢٦ یادی (٦٣) ساڵەی داستانی پردی زەڵمە کە تیایدا  کۆمەڵێک پێشمەرگەی قارەمانی ئەم نیشتیمانە شەهید و بریندار ب...
12/08/2026

ئەمرۆ ١٢/٨/٢٠٢٦ یادی (٦٣) ساڵەی داستانی پردی زەڵمە کە تیایدا کۆمەڵێک پێشمەرگەی قارەمانی ئەم نیشتیمانە شەهید و بریندار بوون، لەنێویشیاندا شەهیدی قارەمان ( حمە گوڵپـــی )

شەهیدی نەمر لەداستانی پردی زەڵم ساڵی ۱۹٦۳ لەشەڕی دەستەویەخەدا بەدەستی سوپای داگیرکاری ئەوکاتەی عێراق شەهید دەبێت .
هەزاران سڵاو لەڕۆحی پاکی شەهید حمە گوڵپی و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان .

(﷽)كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُوندڵگران و خەم...
08/08/2026

(﷽)

كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُون

دڵگران و خەمبارین, بەکۆچی دوای هاوڵاتی ( آبوبکر محمد مولود ) بیارەی، برای کاک جعفر محمد، خاڵۆی هەڤاڵ (آبراهیم قادر حمەامین) لێپرسراوی ڕێکخراوی زەردەهاڵ و مامی هەڤاڵ (بیلال جعفر). بەناوی لێپرسراو و هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و ئارامی ببەخشێتە هەموولایەکمان.

‏‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْــهِ رَاجِــعُــونَ

ل.ن هەورامان
٨ـی ئــــابی ٢٠٢٦

پەیامی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لە یادی ئەنفالی بارزانییاندائەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید و ئەنفالکردنی هەشت هە...
31/07/2026

پەیامی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لە یادی ئەنفالی بارزانییاندا

ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید و ئەنفالکردنی هەشت هەزار مێردمنداڵ و گەنج و پیاوی سڤیلی بارزانیدا تێدەپەڕێت. لەم یادە بەئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە.

دوای ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئەرکێکی قورس کەوتە سەر شانی دایکان و هاوسەرانی سەربەرزی بارزانی. ئەوان بە خۆڕاگری، ورەی بەرز و بەخێوکردنی ڕۆڵەکانیان لەناو ڕەنج و ئه‌وپه‌ڕى سه‌ختيدا، نەک هەر ڕێگەیان نەدا ئامانجی دوژمنان بۆ قڕکردنی ئەم گەلە بێتە دی، بەڵکوو نەوەیەکی نيشتمانپه‌روه‌ريان بۆ داهاتووى کوردستان پێگەیاند. دەستی یەک بە یەکی ئەو دایکە ماندوو و میهره‌بانانه‌ ماچ دەکەم.

جینۆسایدکردنی بارزانییان و گشت شاڵاوەکانی ئەنفال، برینی قووڵى نيشتمانن، بەڵام ئیرادەی گه‌لى كوردستانيان بۆ مانەوە و بەرگری لە مافە ڕەواکانی بەهێزتر کرد. لێرەوە جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەرکی ئەخلاقی و یاساییی حکوومەتی عێراق دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالكراوان و ته‌واوى قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ دەبێ تاڵییەکانی ڕابردوو و ئازاری کارەساتەکان، بۆ داهاتوو ببنە په‌ند و وانه‌ و هەوێنی چەسپاندنی کولتووری یەکترقبووڵکردن و تەبایی، تا ڕێزله‌يه‌كگرتن و لێكگەیشتن و ئاشتییەکی بەردەوام، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق بێت و هه‌مووان بە شکۆ و سەربەرزی پێكه‌وه‌ بژین.

لەم یادەدا، سڵاو و پێزانینی قووڵمان ئاراستەی خەڵکی دڵسۆز و وه‌فادارى هەولێر و دەوروبەری و سنووری پارێزگاکه‌ و هەموو ئەو جوامێرانە دەکەین کە ئەو ڕۆژگاره‌ سەخته‌ هاوکار و پەناگە بوون بۆ خێزانە لێقەوماوەکانی بارزانييان.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بارزانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/7/31

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕ...
31/07/2026

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە کۆمەڵکوژیی و جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە.

لەم یادە خەمناکەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و گشت شەهید و ئەنفالکراوەکانی کوردستان لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال دەکەینەوە. پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو جوامێرانە هەیە کە لەو ڕۆژگارە سەختانەدا، یارمەتی و هاوکاریی کەسوکاری لێقەوماوی بارزانییە ئەنفالکراوەکانیان کرد .

لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکی دەستووریی و بەرپرسیارەتی ئەخلاقی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە ، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال و هەموو کەسوکاری قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بکاتەوە.
هەروەک پێویستە خەڵکی کوردستان ئەم تاوانانەی هەرگیز لە یاد نەچێتەوە و بزانێت کە گەلی کوردستان ، قوربانییەکی زۆر و بێ وێنەی لە پێناو مافە ڕەواکانی داوە، بۆیە هەرگیز دەستبەرداری دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نابێت و بە هەموو شێوەیەک پارێزگاریان لێ دەکات.

لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییان، سڵاو لە گیانی پاکی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
31ی تەمموزی 2026

کوردی / Kurdî / عربي پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانتاوانی ئەن...
31/07/2026

کوردی / Kurdî / عربي

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی چل و سێ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان لە 31ی تەمووزی 1983، بەشێک بوو لە دەستپێكی زنجیرە تاوانێکی ڕێکخراو، لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەهەزار گەنجی کوردی فەیلی، تا شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان و بادینان، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان، تەعریب و ڕاگواستن و دەیان تاوانی نامرۆڤانەی تر كە بە ئامانجی سڕینەوەی ناسنامە و شکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلەكەمان لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون. لە ئەنفالی بارزانییەکاندا، ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی گەنج و پیری بارزانی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون و بە بیانووی بێ بنەما دەستبەسەر کرد و دوای ڕاگواستنیان، بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن.
جێگەی داخێکی زۆرە، تا ئێستاش برینی هیچ یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدانە ساڕێژ نەکراون. لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی مادی و مەعنەویی سەرجەم ئەو تاوان و ستەمانە بکاتەوە کە لە سەدەی ڕابردوودا دەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجام دراون.

لە چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆران دەكەم كە لەو ساتە پڕ لە ئازارانەدا هاوسۆزی بارزانییەكان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینم بۆ خۆڕاگریی بێوێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان، بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بەهێز و خۆڕاگرانەی بارزانی هەیە کە ساڵانێکی زۆر، ئازاری دووری و لەدەستدانی ئازیزانیان چەشت، بەڵام سەریان دانەنواند و هەزاران ڕۆڵەی سەربەرز و نیشتیمانپەروەریان پێگەیاند.

لەم یادە دڵتەزێنەدا، سڵاو بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالكراوەكان و سەرجەم شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین.

مسعود بارزانی
31ی تەممووزی 2026
....................................

Peyama Serok Barzanî li bîranîna 43 saliya Enfala Barzaniyan

Bi navê Xwedayê mezin û dilovan

Tawana Enfala Barzaniyan di 31'ê Tîrmeha 1983'yan de, beşek bû ji destpêka rêze-tawanekî rêxistinkirî, ji windakirina diwanzdeh hezar ciwanên Kurdên Feylî, heta operayonên Enfala Germiyan û Badînan, kîmyabarankirina Helebce û navçeyên din ên Kurdistanê, Erebkirin û raguhastin û bi dehan tawanên din ên nemirovane ku bi armanca wan jêbirina nasname û şikandina îradeya azadîxwaziyê ya gelê me ji aliyê rejîma berê ya Iraqê ve li dijî gelê Kurdistanê hatine kirin. Di Enfala Barzaniyan de, rejîma berê ya Iraqê heşt hezar mêrên ciwan û pîr ên Barzanî, tenê ji ber Barzanîbûn û Kurdbûnê û bi hincetên bêbingeh desteser kir û piştî raguhastina wan, bi awayekî nemirovane li çolên başûrê Iraqê komkuj kirin.

Cihê daxeke gelek mezin e, heta niha jî birîna yek ji wan kesên komkujî û jenosîdan nehatiye pêçan. Ji vir ve tekez dikin ku erka li ser milê dewleta Iraqê ye qerebûya maddî û manewî ya wan hemû tawan û zordariyên ku di sedsala rabûrî de li hember gelê Kurdistanê hatine kirin, bide.

Di çil û sêyemîn salvegera Enfala Barzaniyan de spasiya cemawerê deşta Hewlêr û Herîr û Soranê dikim ku di wan kêliyên pir bi jan de hevxemê Barzaniyan bûn û alîkariya wan kirin. Rêzdariya min ji bo xweragiriya bêwêne ya kesûkarên Enfalkiriyan heye, bi taybetî ew dayik û jinên bihêz û xweragir ên Barzanî ku bi salan êşa dûrbûn û ji destdana ezîzên xwe kişandin, lê serê xwe neçemandin û bi hezaran zarokên serbilind û niştimanperwer perwerde kirin.

Di vê bîranîna diltezîn de, silav ji bo giyanê pak ê Barzaniyên Enfalkirî û hemû şehîdên Enfalê û şehîdên rêya azadiya Kurdistanê re dişînîn.

Mesûd Barzanî
31'ê Tîrmeha 2026....................................

رسالة الرئيس بارزاني في الذكرى السنوية الثالثة والأربعين لأنفال البارزانيين

بسم الله الرحمن الرحيم

كانت جريمة أنفال البارزانيين، التي ارتُكبت في 31 تموز 1983، جزءاً من بداية سلسلةٍ من الجرائم المنظمة، انطلاقاً من تغييب اثني عشر ألف شاب كوردي فيلي قسراً، مروراً بحملات الأنفال في كرميان وبادينان، وقصف حلبجة ومناطق كوردستانية أخرى بالأسلحة الكيميائية، وصولاً إلى التعريب والترحيل، وعشرات الجرائم اللاإنسانية الأخرى التي ارتكبها النظام العراقي السابق بحق شعب كوردستان، لطمس هويته وكسر إرادته التوّاقة لنيل الحرية.

وفي جريمة أنفال البارزانيين، أقدم النظام العراقي السابق على اعتقال ثمانية آلاف رجل وشاب وشيخ من البارزانيين، لمجرد انتمائهم إلى بارزان ولكونهم كورداً، وبذرائع واهية لا أساس لها، وبعد اقتيادهم قسراً تعرضوا للإعدام والإبادة الجماعية في صحارى جنوب العراق بطريقة وحشية.

ومما يدعو إلى بالغ الأسف أن جراح أيٍّ من تلك المجازر وجرائم الإبادة الجماعية لم تندمل حتى الآن. ومن هنا، نؤكد أن من واجب الدولة العراقية تقديم تعويض مادي ومعنوي عن ذلك الظلم وجميع الجرائم التي ارتُكبت بحق شعب كوردستان خلال القرن الماضي.

وفي الذكرى الثالثة والأربعين لأنفلة البارزانيين، أتقدم بالشكر إلى أهالي سهل أربيل وحرير وسوران، الذين وقفوا إلى جانب البارزانيين وساندوهم في تلك الأيام العصيبة المثقلة بالمآسي والمحن. كما أعبر عن تقديري للصمود منقطع النظير الذي أظهره ذوو المؤنفلين، ولا سيما الأمهات والنساء البارزانيات الصابرات والقويات، اللواتي تحملن لسنوات طويلة ألم فراق وفقدان أحبائهن، لكنهن لم يستسلمن، وأعددن آلاف الأبناء الأحرار والمخلصين لوطنهم.

وفي هذه الذكرى الأليمة، نبعث بالسلام إلى أرواح البارزانيين المؤنفلين الطاهرة، وإلى جميع شهداء الأنفال وشهداء طريق حرية كوردستان.

مسعود بارزاني
31 تموز 2026

ئەم ئێوارەیە باڵاترین خەڵاتی ئیتاڵیا دەدرێتە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی..
08/07/2026

ئەم ئێوارەیە باڵاترین خەڵاتی ئیتاڵیا دەدرێتە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی..

Address

Byara
Halabja
46018

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیژنەی ناوچەی هەورامان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share