Lezhnai Nawchay Halabja لیژنەی ناوچەی هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • Lezhnai Nawchay Halabja لیژنەی ناوچەی هەڵەبجە

Lezhnai Nawchay Halabja لیژنەی ناوچەی هەڵەبجە لیژنەی ناوچەی هەڵەبجە

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانوَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَ...
04/09/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026

بەناوی بەڕێز بەرپرسی ناوچە و هەڤاڵانی ناوچەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ( پ.د.نزاکەت حسین حمە سعید) دەکەین بەبۆنەی بوون ب...
02/09/2026

بەناوی بەڕێز بەرپرسی ناوچە و هەڤاڵانی ناوچەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ( پ.د.نزاکەت حسین حمە سعید) دەکەین بەبۆنەی بوون بەئەندام پەڕلەمان عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازین.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٢/٩/٢٠٢٦. بەڕێز (کامەران حبیب ) بەرپرسی لیژنەی ناوچەمان و هەڤاڵانی ناوچەمان و هەڤاڵانی  ڕێکخراوی...
02/09/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٢/٩/٢٠٢٦. بەڕێز (کامەران حبیب ) بەرپرسی لیژنەی ناوچەمان و هەڤاڵانی ناوچەمان و هەڤاڵانی ڕێکخراوی بەڵخە سەردانی ماڵی بەڕێز ( سیاکۆ ئاغا) یان کردبەمەستی هەواڵ پرسینی لەباری تەندروستی خێزانی بەڕێزیان سوپاس بۆپێشوازی گەرمیان.

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان‏...
30/08/2026

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی
کوردستان بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

‏بەڕێزان/ نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

‏بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بەرپرسی بەش و لیژنە و لقەکانی سەندیکا و سەرجەم ئەندازیارانی کوردستان دەکەین.
هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان ئاراستەی نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و بەش و لقەکانی پێشووی سەندیکا دەکەین، کە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا وێڕای ئاستەنگ و بەربەستەکان دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانیان ڕاپەڕاندووە و لە خزمەتی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگاکەمان درێغیان نەکرد.

ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە لەئاست گۆڕانکارییەکانی قۆناغەکە و پیشەی گرنگی ئەندازیاری و، بەرنامە و پلانی داهاتووتان وەڵامدەرەوەی خواستی ئەندازیارانی ئازیزی کوردستان بن.

‏دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و جەخت لەسەر پاڵپشتی بەردەواممان بۆ سەندیکای ئەندازیاران دەکەینەوە، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
‏٣٠ی ئابی ٢٠٢٦

ئارۆ پێنج شەممە بەروارو ٢٧/٨/٢٠٢٦ڕێزدار (سیفور محمد) کارگێڕو لقیماو ڕێزدار (کامەران حبیب)  بەرپرس و ناوچەیماو هەڤاڵاناوچ...
28/08/2026

ئارۆ پێنج شەممە بەروارو ٢٧/٨/٢٠٢٦ڕێزدار (سیفور محمد) کارگێڕو لقیماو ڕێزدار (کامەران حبیب) بەرپرس و ناوچەیماو هەڤاڵاناوچەیما بەشداریشا کەرد جە ڕێکوزیاو کلتورو یانەو سیاچەمانە ی پەی ئەشناسیاو پەخشای (قورئانی موبین) بەزمانوو هەورامی کە ئێژامامۆستا (مستەفای عەباسی) هۆرگێلنان سەروزمانوو هەورامی .
ئێزا (دکتۆر ئەبوبەکر) سەرگەتی باسش سەر کەرۆ و
ئێژا (جەلیل عەباسی ) کۆنیشتەرەکەی بەرۆ ڕاوە
جە هۆڵ و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەرو هەڵەبجەی بریا ڕاوە .

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٧/٨/٢٠٢٦ بەڕێز (د. محەمەد خورشید) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـــی هەڵەبجە لەگەڵ ب...
27/08/2026

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٧/٨/٢٠٢٦ بەڕێز (د. محەمەد خورشید) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـــی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێز (کامەران حبیب )و بەرپرسی لیژنەی ناوچەمان و بەڕێزان بەرپرسی ناوچەکانی ، (سیروان، هەورامان) بە مەبەستی بەسەركردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی خانەوادەی بەڕێزوبنەماڵەی شەهید (شەوکەت بەڵخەی) یان کرد لە هەڵەبجەی شەهید سوپاس بۆ پێشوازی گەرمیان .

ئەمرۆچوار شەمە بەرواری 26/8/2026 بەرێز (دکتۆر محمد خورشید) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی وبەرپرسی لقی (12) هەڵەبجە،بەیاوەری هە...
26/08/2026

ئەمرۆچوار شەمە بەرواری 26/8/2026 بەرێز (دکتۆر محمد خورشید) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی وبەرپرسی لقی (12) هەڵەبجە،بەیاوەری هەڤاڵان (عارف محمد کاکی) کارگێڕی لق وهەڤاڵ(کامەران حبیب) بەرپرسی ناوچەمان وهەڤاڵ(محمد سەراوی ) بەرپرسی ناوچەی سەید سادق وبەشێک لەهەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی سورێن.سەردانی ماڵی هەڤاڵ(محمد ف*ج) نەوێی یان کرد کە دەکاتە باوکی شەهیدی فەرماندە مقدم (اسماعیل محمد ف*ج) بەمەبەستی هەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوی بنەماڵەی بەڕێزیان .

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٦/٨/٢٠٢٦ بەڕێز دکتۆر (محمد خورشید) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی١٢ هەڵەبجە بەیاوەری بە...
26/08/2026

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٦/٨/٢٠٢٦ بەڕێز دکتۆر (محمد خورشید) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی١٢ هەڵەبجە بەیاوەری بەڕێز ( کامەران حبیب) بەرپرسی ناوچەمان بەشداریان کرد لە مەراسیمی ناساندن و خوێندنەوەی کتێبی هەڵەبجە لە مێژووی خوێناوی عێراقدا لە نوسین و ئامادەکردنی (سەریاس جوانڕۆیی ) کە مامۆستا (تۆفیق کەریم) خوێندنەوەی بۆ دەکات لە هۆڵی خاوەر لەناو مۆنۆمێتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد (د.خ)؛ گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت موسڵما...
24/08/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد (د.خ)؛ گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت موسڵمانانی جیهان، بەتایبەتی کوردستان و هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنوری ناوچەمان دەکەین.
داواکارین لە پەروەردگار ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت، ئاشتی و تەبایی بۆ گەلەکەمان، و ڕەوشتی بەرزی پێغەمبەر (د.خ) بێتە ڕێنماییکاری ژیانی ڕۆژانەمان لە لێبورده‌یی، خۆشەویستی، و هاوکاریکردنی یەکتری.
🌹 الهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلَّم 🌹
جەژنی مەولودی پێغەمبەر
(د . خ ) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت!

ئەمشەو یەک شەممە بەرواری ٢٣/٨/٢٠٢٦ بەڕێز (کامەران حبیب ) بەرپرسی لیژنەی ناوچەمان وهەڤاڵانی  ڕێکخراوی  عەبابەیلێ سەردانی ...
23/08/2026

ئەمشەو یەک شەممە بەرواری ٢٣/٨/٢٠٢٦ بەڕێز (کامەران حبیب ) بەرپرسی لیژنەی ناوچەمان وهەڤاڵانی ڕێکخراوی عەبابەیلێ سەردانی ماڵی بەڕێز (واحید عبدالغفور) یان کرد بە مەستی سەردان و بەسەر کردنەوەو هەواڵپرسینی بەڕێزیان سوپاس بۆپێشوازی گەرمیان.

Address

لیژنەی ناوچەی هەڵەبجە
Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lezhnai Nawchay Halabja لیژنەی ناوچەی هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share