Lizhnay nawchay sirwan

Lizhnay nawchay sirwan پارتی دیكوكراتی كوردستان

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان ...
04/02/2026

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی

خەڵکی خۆشەویستی کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکترن.

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

زۆر سوپاسی هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم بۆ بە دەنگ هاتنی دڵسۆزانەیان، لە کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتیدان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هەڵوێستەیان مێژووییە و جێگەی شانازی و پێزانینە.

هەروەها دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتی و میدیایانە دەکەم کە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستی و یارمەتییەکان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا، و هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز دەنرخێنم. ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیان بە باشترین شێوە ئەنجام دا. بێگومان ئەم هەڵوێستە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بەجێدەهێڵێت.

خەڵکی خۆشەویستی کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکترن.

مسعود بارزانی
4ی شوباتی 2026

کوردی / عربيناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریاڕۆژی هەی...
30/01/2026

کوردی / عربي

ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا

ڕۆژی هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نیردەی تایبەتی سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا ئەنجام درا.

لە پەیوەندییەکەدا بەڕێز تۆم باراک بە ناوی خۆی و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو رۆڵ و هەڵوێستە بەرچاوانەی لە هێنانەدی ئاگربەست و پشتیوانی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا خستویانەتەڕوو. هەروەها رۆڵی سەرۆک بارزانی لە هێنانەدی رێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکوومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرز نرخاند.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای سوپاس و پێزانینی تایبەتیی خۆی بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەمریکا و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە رۆڵیان هەبووە لەوەی لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، پشتیوانیی خۆیشی بۆ رێککەوتنی ئەمڕۆ هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026 دەربڕی، ئەویش لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ بەڕێز تۆم باراک هەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن و ئاشتی لە ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی هەیەتی.

پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش بەڕێز تۆم باراک داوای لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە دۆخی سیاسی ئێستای عێراقدا رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆی بگێڕێت. هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە مەرجی سەرەکیی سەقامگیری و چارەسەری کێشەکان، جێبەجێکردنی دەستور و پابەندبوونە بەوەی پێکهاتەکانی عێراق خۆیان بڕیار لە چارەنوسی عێراق بدەن و سەروەری عێراق بپارێزن.
…………………………………………

مضمون الاتصال الهاتفي بين الرئيس بارزاني والمبعوث الخاص للرئيس الأمريكي لشؤون سوريا

أُجريَ اتصال هاتفي، اليوم الجمعة، 30 كانون الثاني 2026، بين الرئيس مسعود بارزاني، والسيد توم باراك، المبعوث الخاص للرئيس ترامب لشؤون سوريا.

وخلال الاتصال، قدّم السيد توم باراك، باسمه وباسم رئيس الولايات المتحدة الأمريكية، الشكر والتحيات الخاصة إلى الرئيس بارزاني تقديراً لدوره ومواقفه المشهودة في التوصل إلى وقف إطلاق النار ودعمه للحوار بين الحكومة السورية وقوات سوريا الديمقراطية. كما ثمّن عالياً جهود الرئيس بارزاني في تحقيق الاتفاق الذي أُبرم اليوم بين الحكومة السورية وقوات سوريا الديمقراطية.

وفي إطار الاتصال الهاتفي ذاته، أعرب الرئيس بارزاني عن شكره وتقديره الخاص لرئيس الولايات المتحدة الأمريكية ولكل الأشخاص والجهات التي ساهمت في معالجة الخلافات عبر الحوار، مؤكداً ترحيبه باتفاق اليوم الجمعة 30 كانون الثاني 2026، وذلك في سبيل ترسيخ السلام.

كما قدّم الرئيس بارزاني شكره وتقديره للسيد توم باراك، مثنياً على دوره المؤثر في إنجاز هذه الاتفاقات وإرساء الاستقرار والسلام في المنطقة عموماً وفي سوريا على وجه الخصوص.

وفيما يتعلق بالأوضاع في العراق، طلب توم باراك من الرئيس بارزاني أن يضطلع بدوره المهم والريادي في ظل المشهد السياسي الراهن، فيما شدد الرئيس بارزاني على أن الشرط الأساسي للاستقرار ومعالجة الأزمات يكمن في تنفيذ الدستور والالتزام بأن تقرر مكونات العراق مصير البلاد بنفسها، وحماية السيادة العراقية.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانپێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بە...
24/01/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.
بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

مسعود بارزانی
24ی کانوونی دووەمی 2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانسەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا و لە چوارچێوە...
18/01/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبوو.

هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سووریا بەستراون. هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت.

مسعود بارزانی
۱۸ی کانوونی دووەمی ۲٠۲٦

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانلە كاردانەوە بەرانبەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری حەلە...
12/01/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە كاردانەوە بەرانبەر ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری حەلەب، بەداخەوە لە هەندێک پێگەی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا و ناوەندی تردا، هەڵمەتێك لە دژی ئەو هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە دەبینرێت كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین. ئەم جۆرە هەڵمەت و ڕەفتارانە لە جێی خۆیدا نین و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پڕەنسیپ و بەهاكانی گەلی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسەت و ڕوانگەی گشتیی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانن.

لە ڕاستیدا نابێ ئۆباڵی ئەنجامدانی تاوان لەلایەن خەڵكێكەوە بخرێتە ئەستۆی خەڵکانێکی دیکەوە كە هیچ پەیوەندییان بە تاوانەكەوە نەبووە. دەبێ ڕێزی ئەو پەنابەر و هاووڵاتییە عەرەبە سووریاییانە بگیرێت كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لێرە دەژین و پێویستە كۆتایی بەم هەڵمەتە نابەجێیە بهێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بگرن.

مسعود بارزانی
12ی كانوونی دووەمی 2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانگۆڕانكارییە سیاسیەكانی سووریا دەرفەتێكی باش بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچ...
07/01/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

گۆڕانكارییە سیاسیەكانی سووریا دەرفەتێكی باش بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی ڕەچاوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بكرێت و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر بكرێن. لەوپێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لەڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.

بەڵام ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتیانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.

داوا لە دەستەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی و لەو كێشە و گرفتانەی لە ناوچەی حەلەبدا هەن ڕێگە نەدرێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زەبروزەنگ و دەركردنیان لە شوێنی باب و باپیرانیان و پاكتاوی ڕەگەزی ببنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە كوردییەكان و بە تایبەت (قسد) دەكەم ئەوەی لە توانایاندا بێت بیكەن لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و پێكدادان و ڕێگەگرتن لە خونڕێشتنی زیاتر و هەردوولا كار بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵكی سڤیل بخرێتە ژێر مەترسی و پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد ڕوو بدات و ئەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.

مسعود بارزانی
7ی کانوونی دووەمی 2026

*سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات*بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجو...
30/12/2025

*سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات*

بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم .

هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا ، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30

به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌ميدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ بە...
30/12/2025

به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌ميدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ بەڕێز هەیبەت ئه‌لحەلبووسی ده‌كه‌م.

هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان بۆ ئەم پۆستە باڵایە و متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنى نوێنه‌ران بە به‌ڕێزيان، بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانیى‌ گەورە دەخاتە ئەستۆيان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی وڵاتدا.

ئومێدەوارین هەڵبژاردنى به‌ڕێزيان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى ده‌ستوور و چەسپاندنی گیانی پێكه‌وه‌يى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان هه‌موو لایەن و پێكهاته‌ عێراقييه‌كاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەبایيی نێوان هه‌مووان بەهێزتر بکات.

هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزيان هەروەها بۆ سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانيان و به‌رده‌واميى خزمه‌تكردن به‌ گه‌ل و وڵات دەخوازین.

لەگەڵ ڕێز و پێزانینمدا.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانلەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێویستە هەموو لایەنە كوردستا...
29/12/2025

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەکان ئەو قەناعەتەیان هەبێت كە ئەم پۆستە پشکی كوردە و بۆ ئەوەی سەرۆككۆمار نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت.

میكانیزمەكەش بەمشێوەیە بێت كە: یان لە پارلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانیەكان كۆ ببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێك بكەون، یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن. مەرجیش نیە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێ لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت. گرنگ ئەوەیە ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.

مسعود بارزانی
29ی كانوونی یەكەمی 2025

Address

Online Business
Halabja
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lizhnay nawchay sirwan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share