بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabjah
  • بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە تایبه‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ Police Directorate Halabja ah Governorate

ئەمڕۆ، ٦ی ئەیلولی ۲۰۲٦، بەڕێز عەقید (ستار حەمەئەمین عوالمحمد) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بە...
06/09/2026

ئەمڕۆ، ٦ی ئەیلولی ۲۰۲٦، بەڕێز عەقید (ستار حەمەئەمین عوالمحمد) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە ساز کرد.

​کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی پڕۆژەی "چاکسازی و نوێکردنەوەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان"، کە تێیدا سەرجەم خاڵەکانی پڕۆژەکە خرانە بەر گفتوگۆ.

​ئەم هەنگاوەش دوای بەشداریکردنی بەڕێز بەڕێوەبەر هات لە خولێکی سێ ڕۆژەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
٦/ ۹/ ۲۰۲٦

پڕۆژەی چاکسازی و نوێکردنەوەی پۆلیسی هەرێمی کوردستانبەڕێز عقید (ستار حمەامین عوالمحمد ) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبج...
03/09/2026

پڕۆژەی چاکسازی و نوێکردنەوەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان

بەڕێز عقید (ستار حمەامین عوالمحمد ) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەشدار بوو لەخولێکی سێ ڕۆژە کە لە وەزارەتی ناوخۆی حوکمەتی هەرێم کوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەشدارێکی کارای لەگفتوگۆکان دا هەبوو

پڕۆژەی چاکسازی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ٢٠ خاڵی سەرەکی داڕێژراوە، بە ئامانجی نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی پۆلیسی نیشتیمانی کوردستانە لەسەر بنەمای سیستەمێکی سەردەمیانەکە لەگەڵ سیستەمی یاسایی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بگونجێت، بەبێ ئەوەی هیچ کارمەند و ئەفسەرێک کاری خۆی لەدەست بدات.
نوێبوونەوەی دەزگاکانی پۆلیس لە هەرێمی کوردستان لەم ساڵانەی دواییدا پێویستی بە هەیکەلێکی نوێ و سیستەمێکی سەردەمیانە هەیە، بەتایبەتی لەبەر ئەو گۆڕانکارییە زۆرانەی لە جیهاندا ڕوویداوە.

بۆیە پێویستە پۆلیسی کوردستان بتوانێت بە توانای خۆی لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە بگونجێت و بەرەو سیستەمێکی نوێتر و کاراتر هەنگاو بنێت
بەرێز وەزیری ناوخۆ لە ئاستی ستراتیژی و بەڕێوەبردنی گشتییەوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاڵپشتی و ئاراستەکردنی پرۆسەی چاکسازی، لەگەڵ دابینکردنی ئەو پشتگیرییە یاسایی و ئیدارییەی بۆ جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکان پێویستە. لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ڕۆڵی سەرەکی لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە ناو دامەزراوەی پۆلیسدا دەبێت؛ لە ڕێکخستنەوەی بەش و یەکەکانەوە بگرە تا پەرەپێدانی توانای ئەفسەر و کارمەندان و بەدواداچوونی ئەنجامی گۆڕانکارییەکان.
چاکسازییەکە تەنها لە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکاندا نیە؛ بەڵکو سیستەمی خوێندن و ڕاهێنان، دامەزراندن و دابەشکردنی هێز،دەگرێتەوە.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی دامەزراو و بەردەوام، پێشنیاری لیژنەیەکی تایبەتی چاکسازی کراوە کە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیسی هەرێم، کۆلێژی پۆلیس و بەش و یەکە پەیوەندیدارەکان تێیدا بەشدار بن.

لە کۆتاییدا، ئەم پڕۆژەیە هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی پۆلیسی هەرێم بۆ قۆناغێکی نوێ؛ قۆناغێک کە تێیدا ڕێکخستن، پیشەییبوون، شەفافیەت، بەرپرسیارێتی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان بنەمای کارکردنی دامەزراوەکانی پۆلیس بن وە هەروەها ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی دامەزراوەکان و بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەکانی کارکردن، هاوکات گۆڕینی کەلتووری شێواز و مامەڵەی کاری پۆلیس، بەجێبەجێ کردنی کولتووری چەمکی شین، کە ئامانج لێی گۆڕینی سیاسەتی هێزی پۆلیسە بۆ ڕێز و خزمەتکردن.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۳/ ۹/ ۲۰۲٦

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانەوەبه‌داخ و په‌ژارەیه‌ڪی زۆره‌وه‌ هەواڵی ڪۆچی دوایی هاوڵاتی ( احمد عمر حمەعارف )...
02/09/2026

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانەوە

به‌داخ و په‌ژارەیه‌ڪی زۆره‌وه‌ هەواڵی ڪۆچی دوایی هاوڵاتی ( احمد عمر حمەعارف ) برای کارمەند /نجم الدین عمر حمەعارف ڪارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بنکەی پۆلیسی سیروان ڕادەگەیەنین
به‌ناوی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و ڪارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ڪه‌یان ده‌ڪه‌ین و له‌ خودای گه‌وره‌ داواڪارین ڪۆچڪردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بڪات و دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌بەڕێزەڪه‌یان بێت

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۲/ ۹/ ۲۰۲٦

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانەوەبه‌داخ و په‌ژارەیه‌ڪی زۆره‌وه‌ هەواڵی ڪۆچی دوایی هاوڵاتی ( معروف دروێش نادر )...
01/09/2026

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانەوە

به‌داخ و په‌ژارەیه‌ڪی زۆره‌وه‌ هەواڵی ڪۆچی دوایی هاوڵاتی ( معروف دروێش نادر ) باوکی بەڕێز عقید / فاروق معروف بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە و

هەردوو کارمەندمان/ نامیق معروف دروێش و فەریق معروف دروێش ڪارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی سیروان ڕادەگەیەنین
به‌ناوی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و ڪارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ڪه‌یان ده‌ڪه‌ین و له‌ خودای گه‌وره‌ داواڪارین ڪۆچڪردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بڪات و دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌بەڕێزەڪه‌یان بێت

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۱/ ۹/ ۲۰۲٦

31/08/2026

کاتژمێر ۱۲:۱٥ خولەک ئاگادارکراینەوە لەڕووداوێکی تەقینەوە لە گەڕەکی کانی ماران دەست بەجێ تیمەکانمان لەبەشی پۆلیسی بەڵگەکانی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار / بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەداخەوە لەئەنجامی دەست کاری کردنی گولە تۆپ لەنێو خانویەکدا دوو کەس بەناوەکانی ( نەوزاد مارف ساڵح )تەمەن ۱۹٨٤ و ( سەرهنگ کبیر امین)تەمەن ۱۹۹۰
بونەتەقوربانی و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە

ڕائدی پۆلیس
ئاکام قطب الدین ئاغاوەیس
ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

بەرزو پیرۆز بێت یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتیبە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (حەزرەتی محەمەد درودی خوای ...
24/08/2026

بەرزو پیرۆز بێت یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی

بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (حەزرەتی محەمەد درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی گەرم لە گشت موسڵمانانی جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەم هیوادارم هاتنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر وخۆشی بۆ هاوڵاتیانی کوردستان .
داواکارم لە خودای گەورە ڕۆشنای و بەرەکەت بەسەرنیشتیمانەکەماندا ببارێنێت ،
ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مۆمێک بۆ ڕوناک کردنەوەی ڕێگای ئاشتی و تەبا ولێبوردەیی و هەوێنێک بۆ بەهێز کردنی گیانی مرۆڤ دۆستی و پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان

عقیدی پۆلیس
ستار حمەامین عوالمحمد
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

سەردانی هەریەک لە بەڕێزان (کاک  عبداللە عمیدی خانەنشین   و عقید اکبر حیدەر کریم  بەڕێوەبەری بەشی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکرد...
24/08/2026

سەردانی هەریەک لە بەڕێزان (کاک عبداللە عمیدی خانەنشین و
عقید اکبر حیدەر کریم بەڕێوەبەری بەشی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی هەڵەبجە ) بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی دەربڕینی پیرۆزبایی

لە بەڕێز (عقید ستار حمەامین عوالمحمد ) بە بۆنەی دەست بەکاربونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە،
دواتر بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەڕێز عقید اکبر حیدەر کریم بەڕێوەبەری بەشی ئاڕاستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی هەڵەبجە کۆبویەوە

بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر و دانانی پلانی هاوبەش بۆ بەرەوپێش بردن و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی (چەمکی شین ) بەئاڕاستەی زیاتر هۆشیارکردنەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۲٤ / ٨/ ۲۰۲٦

سەردانی هەریەک لە بەڕێزان (مامۆستا نەبیل حمەصالح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور  و مقدم هیوا احمد عزیز  بەڕێوەبەری بەشی پ...
23/08/2026

سەردانی هەریەک لە بەڕێزان (مامۆستا نەبیل حمەصالح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و
مقدم هیوا احمد عزیز بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی صیدسادق و مامۆستا مهدی ) بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی دەربڕینی پیرۆزبایی

لە بەڕێز (عقید ستار حمەامین عوالمحمد ) بەبۆنەی دەست بەکاربونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

21/08/2026

Address

هەڵەبجە شەقامی یادگاری
Halabjah
POLICE

Telephone

0538851205

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share