چاڵاكوانی بواری ژنان و گه‌نجان و شاره‌زا و پسپۆر له ژینگه و ته‌ندروستی
# ژن واته ژین واته ژیان واته به‌هار واته جوانی. ژن ئه‌م فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییه كه رۆڵی دایك و خوشك و هاوسه‌ر و به‌خێوكه‌ر و پێگه‌یه‌نه‌ر ده‌بینێ بۆیه له‌دێر زه‌مانه‌وه گوتراوه رۆشنبیركردنی پیاوێك واته پێگه‌یاندنی تاكێكه به‌ڵام رۆشنبیركردنی ژنێك واته پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه. هه‌ر كۆمه
ڵگه‌یه‌ك یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بكات بێگومان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووه.
# گه‌نج واته هێز واته توانا واته بوێری واته داهێنان. گه‌نجان به‌هێزترین و به‌تواناترین و داناترین به‌وزه‌ترین چینی كۆمه‌ڵگه‌ن. پشتگوێ خستنیان مانای فه‌رامۆشكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌گشت بوارێك. هه‌موو شتێك به‌نده به‌گه‌نج و به‌تواناكانی. بۆیه لێهاتوویی گه‌نج مۆركێكی نه‌پساوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستان و مه‌ده‌نییه‌ته.
# ژینگه واته پاك و خاوێنی واته ئارامی واته ته‌ندروستی واته ته‌مه‌نێكی درێژ. ژینگه‌پارێزی پاراستن و به‌رگریكردنه له‌ژیانێكی خۆشدید و ئاسووده. ده‌بێ هه‌موو تاكێك هۆشیاری ژینگه‌ی هه‌بێ بۆ خۆی و بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری. ژینگه خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵه و هه‌موو روانگه‌یه‌كی ژیانمان ده‌گرێته‌وه.
# ته‌ندروستی واته له‌ش ساغی واته ژیانێكی كارامه واته بینین و بیستن و هه‌ستكردن به‌هه‌موو جوانییه‌كانی ژیان واته هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی خود. ته‌ندروست بوونی تاكه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یی پێشكه‌وتووخوازی كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌سیسته‌مكردنی ته‌ندروستی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی تاكه‌كانه بۆ كۆمه‌ڵگه. ته‌ندروستی ئاستی هۆشیاری و گه‌شه‌سه‌ندنی هزری كۆمه‌ڵگه‌یه.