21/02/2026
حەسەبی واتە زوو هەڵچون و زوو توڕەبوون و زۆر کات بەبێ ئاگای قسەکردن ، کە زۆربەی کات پەشیمانی بە دووە.
(عصب) لە زمانی عەرەبی بە واتای دەمار دێت ئەمەش پێمان دەڵێت ڕاستەوخۆ تێکچونی میزاج لە دەمارەوەیە کە یەکسەر کەسەکە هەڵدەچێت و ئەوەی دێتە مێشکی دەڵێت بەبێ بیرکردنەوە ئەمەش زۆربەی کات هەڵەی لێ دەکەوێتەوە و کەسەکە توشی هەڵە و بەڵای زۆر دەکات.
ئێمە بەپێی پێناسە تێگەیشتین حەسەبی بوون زۆر خراپە ڕەنگە ببێتە هۆی شکانی شتێک یا شکانی دڵێک یا تێکچونی پەیوەندیەک یا دروستبوونی ئاژاوە و شەڕ و دوژمنداریەک یا کەمبوونەوەی شەخسیەتی خۆت و نەمانی هیچ دۆست و کەسێک و یا دۆڕان و شکست و تێکدانی هیوا و ئامانجێک و چەندان شتی تر...
هەڵچون و عەصەبیەتی و توڕەیت لە ناکاو لەگەڵ بەرامبەرەکەت برینەک کونەک لەسەر دڵی بەرامبەرت دروست دەکا بەردەوامیت برین و کونی زیاتر دروست ئەبێ تا ئەبێتە عەیبەیەکی گەورە و دەستبەردارت ئەبن ، نە برینەکەت پێ تیمار ئەکرێتەوە و نە کونەکانیشت پێ پڕەکرێنەوە.
تیر کە لە کەوانە دەرچوو گەڕانەوەی نیە ئەو شوێنەی کردوتیە ئامانج کونەبێ زیاتر لە تیرێک زیاتر کون دروستەبێ لە دوایا هیچ شتەک ئەم کونانە پڕناکاتەوە ، قسەی مرۆڤیش وایە ئەبێ بیر بکاتەوە ئینجا بیکات ، نەوەک ڕاستەوخۆ قسە بکە و دواتر لێ پەشیمان بێتەوە جارێک پەشیمانی دووجار ڕەنگە جاری سێیەم کەڵکی نەبێ کە خوێی زۆر بەسەر برین کرا ، بۆیە ئارامی کلیلی هەنگاو و قسە و ڕەفتارە دروستەکانە.
ئەی چۆن چارەسەری توڕەی و بێ میزاجی و دڵڕەقی و حەسەبیەتە بکەین ؟
- بیرکردنەوە پێش قسەکردن :- کە ویستت توڕەبی و بە توڕەیەوە قسەبکەی بۆ ئەوەی شتە دروستەکە بلێی دان بەخۆت دابگرە و بیرەکی جوان لە قسەکانت بکەوە تەواون ئینجا قسەبکە
- ئارامگرتن لە ڕەحمانە و پەلەکردنیش لە شەیتان ، هەوڵبدە ئارامبی لەو شتەی دەیبنی ڕاستەوخۆ وەڵامت نەبی چونکە پەڵە لە شەیتانە بزانە دەرەنجامەکی خراپ بە دوای پەڵەکردن دێت.
- دوای بیرکردنەوە و ئارامبوونەوە ئینجا ئەوەی بیرت لێ کردۆتەوە و بە ئارامی و بێ ئازاردان و ڕووبەڕوو بوونەوەی کەسانی دیکە بە ڕوونی دەرببڕە.
- ئەگەر هەستت بە توڕەی کرد کۆنتڕۆڵی بکە بە ڕۆیشتن لەو شوێنە بە بێ دەنگی بۆ پیاسکردنێک یا وەرزشکردن بۆ نیو کاتژمێرێک ، چاڵاکی جەستەیی فشار و ئاڵۆزی دەرونت کەمدەکاتەوە.
- واقیع بینبە لەوەی چ دەتوانی بگۆڕی و چش ناتوانی بگۆڕی ، ڕەنگە تایبەتمەندی تۆ و کەسێک لێک جودابن پێویسته قبوڵی بکەی و هەموو شتێک بە کۆنتڕۆلی تۆ نابێت ، بۆیە بێنە مێشکت کە توڕەیی هیچ شتێک چاک ناکات بەڵکو خراپتری ئەکات ، ژوورەکەت مناڵەکەت پەرتەوازەی کردووە لێیگەڕێ کە دەیبینی دایخەوە دواتر بڕۆ چاکی بکەوە کە ئارامبوویتەوە.
-ڕەخنەمەگرە و مەڵێ تۆ تاوانبارێ ڕەنگە بە مانە تەنها گرژی زیادبێ ، لە بریی ئەوەی بلێی کەس سەیارە بەم خێرایە لەم تاسەیە نادە یا بۆ لەم قۆرتەت دا بەڕێزبە و بلێ من بام هێواشم دەکردەوە یا لەم قۆرتەم لا ئەدا.
- بەخۆت بلێ هەوڵەدەم چاکبم ، بۆ نمونە هەندێ ڕێگای باشتربوون یا گەشەکردن بنوسە یا قسەی ئەرێنی هەڵبژێرە و بلێ هەوڵەدەم لە قسە نەرێنیەکان بە دووربم ، هەرچی ئەو هۆکارانەشی نەرێنی و توڕەت ئەکەن بنوسە بۆ ئەوەی جارێکیتر دووبارەیان نەکەیتەوە و بیان ناسیتەوە.
- ببە کەسێکی لێبوردە و هەوڵبدە کینە لە دڵت هەڵنەگری لە بەرامبەر بینینی کارێکی خراپ لە بری قسە و سەرزەنشت کردن هەوڵبدە بی بوری هێدی هێدی ڕەنگە ڕابێیت و کۆنتڕۆڵی توڕەی بکەیت.
- کات بەسەر ببە لە شوێنی ئارام و بێ دەنگ ئیسراحەت بۆ خۆ دروست بکە ، هەناسەی قوڵ هەڵبمژە ، شتێکی ئارامکەرەوە بکە خەیاڵت یا شتێک بکە و بلێ کە ئەزانی دەبنە ئارامی یا نوکتەیەکی خۆش بگێڕەوە یا گوێگرتن لە قورئان یا سەیرکردنی ڤیدیۆیەک کە ئارامیە بۆت.
- سەرقاڵبوون بە کار و دۆزینەوەی کارێ و پێ سەرقاڵبوون ڕەنگە یارمەتیت بدات لە کەمتر توڕەبوون.
-ِ دۆزینەوەی هۆکارانەی توڕەت ئەکەن لێ دوورکەوتنەوە یا خۆ لەگەڵ ڕاهێنان ، هەروا ئەنجامدانی چاڵاکی جەستەی بۆ دوورکەوتنەوە لە توڕەی بەرامبەر کەسی بۆ نمونە کە توڕەبووی هەوڵبدە بەردێک بە هەموو هێزت فڕێ بدەی ، پەڕێک بدڕێنی یا شوتێک لە تۆپێک بدەیت بەم شێوە ڕەنگە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت.
- بیربکەوە لەو کاتەی توڕەی و بلێ خۆت ئێستا هەست بە توڕەیی ئەکەم بۆ کۆنتڕۆڵی خۆت هەوڵبدە خۆت لە دۆخەکە دەربچوێنی بۆ نمونە بچیتە ژوورێکی تر یا لە شوێنەکە هندێک بڕۆی.
- بۆ دووربوون لە توڕەیی بیر لە شتی کۆمێدی بکەوە و سەیر کۆمێدیا بکە و نوسینەک بخوێنەوە زۆر حەزت پێی نەبی دوور و درێژبێت.
- بە خۆت بلێ ئەتوانم مێهرەبان بم و ببمە خۆشەویستی خەڵکی بەسەر توڕەی خۆم زاڵبم.
-ئاژەڵی ماڵی یارمەتیدەرت ئەبێت لە دان بەخۆ داگرتن گەر خۆت بەخێوت کرد.
- خەوتنی پێویست و لە کاتی خۆ و خواردنی تەندروست و باش دەرونت بەرەو ئارامی ئەبەن.
- شتێک ڕێکبێخە ئەو کاتەی بە تەمای حەسەبی بیت هەوڵبدە بچیت سەیر ئەو شوێنانە بکەی کە ناڕێکن و چاکیان بکەیتەوە.
- لایانی دین و ئیمانت بەهێز بکە حەسەبیت و توڕەی کەمدەبێتەوە ، لە کاتی توڕەبوون ئیماندار ڕووبەڕوو نابێتەوە بەڵکو دەڵێ بە نەعڵەتبی شەیتان یا دەچیت دەستونوێژ دەگری لۆ ئارامبوونەوە.
نوسینی anas r ibrahim