بەرێوبەرایەتی ئەوقافی ناوەندی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەرێوبەرایەتی ئەوقافی ناوەندی هەولێر

بەرێوبەرایەتی ئەوقافی ناوەندی هەولێر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێر بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر

پرسەنامەیەک لەبەڕێوەبەری  ئەوقافی ھەولێرەوەبەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ ئاب، خاتوو " کافیە ابوبکر رسول" (خوشکی) بەڕێز مام...
20/08/2026

پرسەنامەیەک لەبەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێرەوە

بەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ ئاب، خاتوو " کافیە ابوبکر رسول" (خوشکی) بەڕێز مامۆستا "مەلا نەوزاد ئەبوبەکر گەردی" کۆچی دوایی کرد، پرسە و ھاوخەمی ئاراستەی بەڕێز مامۆستاو بنەماڵەو کەس وکارو خزمان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین، گیانی خوالیخۆشبێت بەبەھەشتی خۆی شادبکات و ئارامی بداتە ھەموو لایەک .

انا للە وانا الیە راجعون

نەبەز اسماعیل بەگ
بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر
٢٠⁄٨⁄٢٠٢٦

پرسەنامەبەداخەوە ئەمڕۆ ٢٠ ئابی ٢٠٢٦، زاناو کەسایەتی ئاینی شاری ھەولێر" مامۆستا مەلا سەید عەلی" کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنە ...
20/08/2026

پرسەنامە

بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٠ ئابی ٢٠٢٦، زاناو کەسایەتی ئاینی شاری ھەولێر" مامۆستا مەلا سەید عەلی" کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنە خەمناکەوە ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەس وکارو مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبێت بەبەھەشتی خۆی شادبکات و ئارامی بداتە ھەموو لایەک .

انا للە وانا الیە راجعون

نەبەز اسماعیل کمال بەگ
بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر
٢٠⁄٨⁄٢٠٢٦

هەولێر ....ئامادەکارییەکانی یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر ( د.خ ) دەستپێکردئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، بە مەبەستى ئامادەکا...
20/08/2026

هەولێر ....
ئامادەکارییەکانی یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر ( د.خ ) دەستپێکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕێورەسمى ڕۆژى ‬لە دایكبوونی‮ ‬پێشەوای‮ ‬ئیسلام، ‬حەزرەتی‮ ‬( محمد ) ﷺ، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندی، تەیب زرار، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاوقافى هەولێر، د.دلۆڤان محمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بەڕێوەبەرانی ئاوقافی ناوەندی و ئاوقافی دەوروبەر، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی پۆلیس و هاتووچۆی هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى ئامادەکارییەکان بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەو یادە بەرز و پیرۆزە کرا، کە ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان بەرێورەسمى جەماوەرى فروان و رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر بەڕێوەدەچێت، پارێزگارى هەولێر تەواوى لایەنەکانى ڕاسپارد لە سەر ئاستى جیاجیا و بە فراوانى دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت بۆ ئەو یادە بەرز و پڕشکۆیە لە نێو سەنتەرى شارى هەولێر و دەروبەرى.

جێگەی باسە، ساڵانە هەر لە سەردەمی سووڵتان موزەفەرەدینەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان ژمارەیەکى زۆری هاوڵاتییان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی ‬‬‬فەخری‮ ‬كائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ ، بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕن و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و خانەقا و مزگەوتەکاندا بە مەولوود سازکردن و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکە بەرز ڕادەگرن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر .

گیانی ئاسانکاری وخزمەتکردنی مزگەفت و شوێنی ئاینی شاری هەولێری ئازیزمان،یارب کوردستان بپارێزە.
19/08/2026

گیانی ئاسانکاری وخزمەتکردنی مزگەفت و شوێنی ئاینی شاری هەولێری ئازیزمان،یارب کوردستان بپارێزە.

کردنەوەی خولی زانستی ئەکادیمی پاراستن و ساغکردنەوەی دەستنووسەکانچوارشەممە ١٩ی ئاب، بەئامادەبوون و سەرپەرشتی د.پشتیوان سا...
19/08/2026

کردنەوەی خولی زانستی ئەکادیمی پاراستن و ساغکردنەوەی دەستنووسەکان

چوارشەممە ١٩ی ئاب، بەئامادەبوون و سەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەشداری شێخ ابرهیم برزنجی یاریدەدەری پشکنەری گشتی، نەبە ز اسماعیل بگ بەرێوەبەری ئەوقافی هه ولێربەمەبەستی بەھێزترکردنی تواناکان و پێشخستنی ئەکادیمی و زانستی نوسین و کتێبە دێرینەکان، خولی "ساغکردنەوەی دەستنووسەکان"(تحقيق المخطوطات) بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی کرایەوە.
لە وتەیەکدا د.پشتیوان سادق، ئاماژەی بە پڕۆژە و ھەنگاوەکانی وەزارەتدا لە پاراستنی کتێب و دەستنووسەکان، کەمێژوویەکی دێرینی ھەیە و لەکتێبخانەکانی سلێمانی و ھەولێر پارێزراون، ھەروەھا دەوڵەمەندی کایەی نوسین و ئەدەبی ئیسلامی کوردی، بۆ خزمەتکردنی ئاینی پیرۆز و گیانی تەباییدا، وێڕای ئاماژەدان بە ئارەزووی مامۆستایانی بەڕێز بۆ زانینی زیاتر و توێژینەوەی زانستی و گەیشت بە بڕوانامەی باڵا و ئاسانکاری بۆیان.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلانی وەزارەت بۆ بەشداریکردنی مامۆستانی ئایینی لە کۆنفرانس و ناوەندە ئەکادیمییەکان لەسەر ئاستی جیھان و کارکردن بەدەرەنجامە زانستییەکان خستەڕوو.
هەروەها گوتیشی" پڕۆژەیەک دەست پێدەکەین بۆ ساغکردنەوەی ھەموو دەستنووسەکوردییەکان بۆ دەوڵەمەندکرنی کتێبخانەی ئاینی کوردستان.
لەکۆتایشدا د.پشتیوان سادق ،دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی خولەکە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی پێشوازی لە بەڕێوەبەرو ستافی پشکنەران کردسێشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیر...
18/08/2026

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی پێشوازی لە بەڕێوەبەرو ستافی پشکنەران کرد

سێشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی بەبەشداری بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر پێشوازیکرد لەپشکنەرانی ئەوقافی ھەولێر، لەمیانی دیدارەکە وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی سوپاس و پێزانینی بۆکار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر و کارمەندان نیشاندا وجەختی لەپاڵپشتی بەردەوام بۆخزمەتکردنی مزگەوت و مامۆستایانی بەڕێزو شوێنی ئاینی کردەوە
دواتر دواین ڕێنوێنیەکانی بەڕێوەچوونی پرسەی لەھۆڵی مزگەوتەکان، لەشێوازی پێشوازی و بەخێرھێنان و بەڕێوەچوونی پرسە بەگشتی خستەڕوو، کەدەبێتە مایەی ئاسانکاری بۆ ھەمووان، ئەمەش ھاوکاری ھەماھانگی و پابەندبوونی ھاوڵاتیانی ئازیزی پێویستە، ھەموو ھەنگاوەکانیش لەپێناوی خزمەت و بەرژەوەندی گشتین.

ھەواڵ: کەیوان زیرەک
ئەحمەد نەبەز
وێنە:حەمەتاڵ

17/08/2026
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧⁄ ٨⁄ ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر لە پێشوازی و خزمەتی گشتی بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی و خێرخوازان و...
17/08/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧⁄ ٨⁄ ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر لە پێشوازی و خزمەتی گشتی بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی و خێرخوازان و کەسایەتی و ئەکادیمی و فەقێیان، جێبەجێکردنی داواکاری و ئەنجامدانی پڕۆژەی بەخزمەت بۆ مزگەفت و شوێنی ئاینی شاری ھەولێری ئازیزمان

خوای،گەورە کوردستان بپارێزێت.

ھەواڵ ئەحمەد نەبەز
کەیوان زیرەک
وێنەکان حەمەتاڵ

یەکشەممە ١٦⁄ ٨⁄ ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر لە پێشوازی و خزمەتی گشتی بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی و خێرخوازان و کەسای...
16/08/2026

یەکشەممە ١٦⁄ ٨⁄ ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر لە پێشوازی و خزمەتی گشتی بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی و خێرخوازان و کەسایەتی و ئەکادیمی و فەقێیان، جێبەجێکردنی داواکاری و ئەنجامدانی پڕۆژەی بەخزمەت بۆ مزگەفت و شوێنی ئاینی شاری ھەولێری ئازیزمان

خوای،گەورە کوردستان بپارێزێت.

ھەواڵ ئەحمەد نەبەز
کەیوان زیرەک
وێنەکان حەمەتاڵ

Address

Erbil
Irbil
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوبەرایەتی ئەوقافی ناوەندی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share