عــلماء کوردستان_الـعراق

عــلماء کوردستان_الـعراق زانایانی کورد لە کوردستانی عێراقەوە
لە پیج وکەنالی علماء کوردستان_عێراق
بــنـاســـە

کەسایەتی ئاینی (مامۆستا مەلا جەبار جەمەسۆری)دوای ماوەیەکی زۆر ناڵاندن بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوای کردخودای گەورە لێی خۆش ب...
17/08/2026

کەسایەتی ئاینی (مامۆستا مەلا جەبار جەمەسۆری)دوای ماوەیەکی زۆر ناڵاندن بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوای کرد
خودای گەورە لێی خۆش بێت یارەبی

بەزمانی کــوردی و عربیدەستگیرکردنی زانایان، بیرمەندان، یان ئەکادیمیستەکان بەبێ هۆکارێکی یاسایی یان بە پاساوی سیاسی و ناڕ...
14/08/2026

بەزمانی کــوردی و عربی
دەستگیرکردنی زانایان، بیرمەندان، یان ئەکادیمیستەکان بەبێ هۆکارێکی یاسایی یان بە پاساوی سیاسی و ناڕوون، دیاردەیەکی زۆر مەترسیدارە و کاریگەریی نەرێنیی زۆر لەسەر کۆمەڵگە و پێشکەوتنی وڵاتان جێدەهێڵێت.
​مەترسی و کاریگەرییە سەرەکییەکان:
​کوژاندنەوەی ئازادیی بیرکردنەوە: کاتێک زانایەک دەستگیردەکرێت، پەیامێک بە تەواوی کۆمەڵگەی ئەکادیمی دەگات کە لێکۆڵینەوە و بیرکردنەوەی ئازاد مەترسیی لەسەرە.
​کۆچی مێشکەکان (Brain Drain): دیاردەی دەستگیرکردنی ناڕەوا دەبێتە هۆی ئەوەی کەسایەتییە دیارەکان و زانایان بەدوای ژینگەیەکی ئارامدا بگەڕێن و وڵات جێبهێڵن.
​ڕاوەستانی پێشکەوتنی زانستی: دەستگیرکردنی توێژەران دەبێتە هۆی پەککەوتنی پڕۆژە زانستی، پزیشکی و ئابوورییەکان کە دەکرێت خزمەت بە وڵات بکەن.
​داڕمانی سەروەریی یاسا: هەر جۆرە دەستگیرکردنێک بەبێ بەڵگەی یاسایی و دادگایی کردنی دادپەروەرانە، بڕوا و متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوە یاساییەکان لاواز دەکات

إنّ اعتقال العلماء، المفكرين، أو الأكاديميين دون سبب قانوني أو بتبريرات سياسية وغير واضحة، هو ظاهرة خطيرة جداً وتترك آثاراً سلبية كبيرة على المجتمع وتقدم الدول.
​المخاطر والآثار الرئيسية:
​قمع حرية التفكير: عندما يتم اعتقال عالمٍ ما، تصل رسالة إلى المجتمع الأكاديمي بأكمله مفادها أن البحث والتفكير الحر محاطان بالخطر.
​هجرة العقول (Brain Drain): تؤدي ظاهرة الاعتقال التعسفي إلى دفع الشخصيات البارزة والعلماء للبحث عن بيئة آمنة ومغادرة البلاد.
​توقف التقدم العلمي: يتسبب اعتقال الباحثين في تعطل المشاريع العلمية، الطبية، والاقتصادية التي كان بإمكانها خدمة الوطن.
​انهيار سيادة القانون: أي نوع من الاعتقال دون أدلة قانونية ومحاكمة عادلة يضعف ثقة المواطنين بالمؤسسات القانونية

10/08/2026

سەرۆکی حکومەت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
دەزگای ئاسایش
ئەم سوکایەتی کردنە بە بەڕێز حاجی کاروان جێگای قبوڵ نیە
قبول نەکردنی هێزی خۆتانە

کەسایەتیی دیاری ئایینیی مامۆستا "مەلا حەمە ئەمینی کوڕی شێخ جەمیلی موفتیی" کۆچی دوایی کرد
09/08/2026

کەسایەتیی دیاری ئایینیی مامۆستا "مەلا حەمە ئەمینی کوڕی شێخ جەمیلی موفتیی" کۆچی دوایی کرد

دەقی چاوپێکەوتنێک لەتەک سایتی (ئیرادە-Erada) سەبارەت بە گرانی سوتەمەنی ..----🔻 پرۆفسۆر  دکتۆر  حەسەن  موفتی،  سەرۆکی  ئە...
08/08/2026

دەقی چاوپێکەوتنێک لەتەک سایتی (ئیرادە-Erada) سەبارەت بە گرانی سوتەمەنی ..
----
🔻 پرۆفسۆر دکتۆر حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم : قۆرخکاری و گرانکردنی نرخی کاڵاو سوتەمەنی حەرامە و خیانەتەو کارێکی نادروست و بێ ویژدانییە

Erada - ئیرادە
🔻 پرۆفسۆر دکتۆر حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، سەبارەت بەگرانکردنی نرخی کاڵاکان بەتایبەت سوتەمەنی بۆ ئیرادە میدیا

🔴هەموو جۆرە قۆرخکاری وگرانکردنێکی نرخی کاڵاکان -بەتایبەت خواردەمەنی و سوتەمەنی کە پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکین- و فرۆشتنی لەسەروی نرخی ئاساییەوە کارێکی نادروست و بێ ویژدانییە،

🔴 پێویستە هەموو بازرگانێک موسوڵمان خۆی بەدوور بگرێت لێی و لە رۆژانی سەختدا یارمەتیدەر بێت بۆ موسڵمانان و هاونیشتمانیانی خۆی، نەک باری سەرشانی نەداران گرانتر بکات

🔴پرۆفیسۆر حەسەن موفتی؛ نەبوونی رەقابەی پەرلەمانی و بێ هەڵوێستی دامو دەزگاکانی پەیوەندار، بە هەل بزانێت بۆ گیرفان پڕکردن لەسەر حیسابی هەژارو نەدار..

🔴ئەگەرچی هەرچوار مەزهەبی ئەهلی سوننەت بە مەزهەبی خۆشمانەوە واتە پێشەوا شافیعی (ڕ.خ) پێیان وایە کە لە ئیسلامدا نرخ دیاری نەکرێت بۆ کاڵاکان، بە تایبەت لەکاتی ئاساییدا ، لەبەر زاهیری دەقەکان و هەندێک هۆکاری تر کە لە سەرچاوەکاندا باسیان فەرمووە؛ بەڵام دەکرێت لە کاتی گرانیدا وەک ئەمڕۆ کە زانرا بازرگانەکان کاری قۆرخکاری وگرانکردنی بێ مانا دەسەپێنن و ئیستیغلالی بێ رەقابەیی دەکەن و رۆژانە یاری بە نرخەکان دەکەن.. دروستە بەپێی رای حەنەفیەکان نرخەکان بە شێوازێکی دادپەروەرانە دیاری بکرێت،

🔴 واتە بە نمونە ئەنجومەنی پارێزگاکان بابەتیانە نرخ دیاری بکەن بۆ کاڵای پێویست و سوتەمەنیەکان، بە تایبەت لەم سەردەمەدا کە پاڵنەری دینی و ویژدانی و هاونیشتیمانی لاواز بووەو بەداخەوە بێ رەحمی باڵی کێشاوە بەسەر زۆرێک لە بازرگانەکاندا و پەرلەمان پاڵی داوەتەوەو ئەحزابیش خەوتوون و بێ هەڵوێستن و حکومەتیش کاربەڕێکەرەو کەس خۆی ناکاتە ساحێب و بازرگانیش بە کەیفی خۆی یاری بە نرخەکان دەکات..

🔴سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی ڕێگریکردن و قۆرخکاری کاڵاکانیش بۆ نێو شارەکان دەڵێت:هەر رێگرییەک لە حکومەت و دەزگاو حیزب و کۆمپانیایەک بکرێت بۆ هاوردەکردنی سوتەمەنی باش بۆ نێو هەرێمی کوردستان بێگومان حەرامەو خیانەتی گەورەیە بە ئیسلام و بە خەڵکی هەژاری کوردستان

🔴 بۆیە ئەرکی سەرشانی حکومەتە کە یارمەتی دەر بێت لەو رووەوە و ئاسانکاری بکات لە پێناو دابەزاندنی نرخەکان، ئەوەش لە بەر ڕۆشنایی ئایەتی پیرۆزی قورئان کە فەرمانی داوە بە یارمەتیدانی یەکتر لەسەر چاکەو خواناسی، وەک دەفەرموێت:(وتعاونوا على البر والتقوى)

🔴هەروەها ئەرکی سەرشانی گشت مامۆستایانی ئایینیە کە هانی موسوڵمانان بدەن بە دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵاتەوە بۆ یارمەتیدانی یەکتری و بەرجەستەکردنی دادگەری کۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە هەموو گوناهـ و گەندەڵی و ستەمێک ..

واللە تعالی اعلم
پ.د. حەسەن موفتی
پرۆفیسۆر لە زانکۆی سەڵاحەددین، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان
هەولێر،١٦ صفر ١٤٤٨ك
٣١-٧-٢٠٢٦ز
بەسوپاسەوە لە حوجرە PRESS

پەیامێک بۆ ڕای گشتی و ئازیزانبەناوی خوای بەخشندە و میهرەباندوای سڵاو و ڕێزێکی بێپایان؛لەم کۆڕە گشتییەوە، بە هەموو هاوڕێ ...
05/08/2026

پەیامێک بۆ ڕای گشتی و ئازیزان
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
دوای سڵاو و ڕێزێکی بێپایان؛
لەم کۆڕە گشتییەوە، بە هەموو هاوڕێ و ڕێزداران و هۆگرانی مزگەوتی بەختیاریی دەگەیەنم کە بەهۆی چەند هۆکاری تایبەتی خۆمەوە، بۆ ماوەیەک لە گوتارخوێندنەوە و پێشکەشکردنی وتاری هەینی دەوەستم.
خزمەتکردن بە تەنها بە سەر مینبەرەوە ناکرێت؛ چرای خزمەت لە هەر کونی حوجرە و لە هەر جێژوانێکی زانستیی و ئەدەبیدا دادەگیرسێ و دەدرەوشێتەوە
هیوادارم بە یاوەریی زاتی پەروەرێن، لە داهاتوودا بە بەرنامە و گوتاری تازەتر و قوڵترەوە لە خزمەتی ئێوەی گیان و دڵدا بم.
ئەوەش دەڵێم: ئارامی و ئاسایشی ئەم کوردستانە بێنازە، لای من لە سەرووی هەموو مەبەست و ئارەزوویەکەوەیە، بۆیە حەز ناکەم ئەم هەنگاوەی من ببێتە هەوێنی هیچ دڵگرانییەک، یان جەنجاڵیی و ململانێیەک کە کە کەیفی ناحەزان خۆش بکات.
ڕێز و وەفای خۆم پێشکەش بە گشت خۆشەویستان دەکەم، لە هەر شوێنێک بن، بەتایبەتیش مزگەوتی بەختیاری و تێکڕای برا و خوشکە دڵسۆزەکانم لەو مزگەوتەدا؛ با ئەو مامەڵە شیرینە و ئەو ڕۆحی برایەتییەی لە نێوانماندا گەشەی کردبوو، هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە!
خوایە! داوات لێ دەکەم ئەم مزگەوتی بەختیارییە لە هەر ناخۆشی و تەنگانەیەک بپارێزیت، بە نوور و ئیمان و برایەتیی ئاوەدان و ئاوەدانتری بکەیت.
خوایە! برا و خوشکانم بە گشتیی و لە مزگەوتی بەختیاریی لە پەنای ڕەحمەتی خۆتدا داڵدە بدەیت، ماڵیان پڕ لە بەرەکەت و دڵیان پڕ لە شادی بکەیت و، بە بەهەشتی بەرین و پاداشتی ئەو هەموو ڕێز و خەمخۆرییەیان بدەیتەوە.
تەمەنتان درێژ و سەرتان سەربەرز بێت.
براتان
د.عوسمان محەممەد غەریب
بەختیاریی- هەولێری پایتەخت
چوارشەممە
5/8/2026

"سوورەتی ( #المنافقون) درێژترە لە سوورەتی ( #الكافرون)، ئەمەش بەخۆڕایی و بێ هۆکار نییە...چونکە کافر دوژمنایەتییەکەی دیار...
04/08/2026

"سوورەتی ( #المنافقون) درێژترە لە سوورەتی ( #الكافرون)،

ئەمەش بەخۆڕایی و بێ هۆکار نییە...
چونکە کافر دوژمنایەتییەکەی دیار و ئاشکرایە، بەڵام دووڕوو (منافق) لە ڕووتا پێدەکەنێت و لە پشتەوە خەنجەرت لێدەدات.
​لەبەر ئەوە یەک جار لە کافر بترسە، بەڵام هەزار جار لە دووڕوو بترسە!
چونکە کافر دەزانیت دوژمنتە و خۆتی لێ دەپارێزیت، بەڵام دووڕوو وا دەکات دڵت پێی خۆش بێت و دڵنیا بیت لێی، دەرگای بۆ دەکەیتەوە و نهێنی خۆتی پێدەڵێیت، بەڵام ئەو یەکەم کەس دەبێت کە نهێنییەکەت بۆ خەڵکی ئاشکرا دەکات و بەبێ هیچ بەزەیییەک دژت بەکاری دەهێنێت.
​لەگەڵت پێدەکەنێت، ڕووپاماییت بۆ دەکات و پێتدەڵێت «تۆ برامیت»، بەڵام هەر کە پشتی تێدەکەیت، لێت وەردەگەڕێت! قسە لەملا بۆ ئەولا دەگوێزێتەوە و ئاگری فیتنە خۆش دەکات، کەچی خۆشی وەکو کەسێکی بێتاوان نیشان دەدات و هەموو کەس وا دەزانێت فەقیر و بێزیانە.
​سەخترین شت ئەوە نییە کە دوژمنەکەت شەڕت لەگەڵ بکات، سەخترین شت ئەوەیە کە ئەوەی پێتوابوو هاوڕێتە، خۆی چەک بداتە دەست دوژمنەکەت!
​لەبەر ئەوە بڕوا بە قسەی خۆش مەکە، بە هەموو دەموبورچێکیش مەخەڵەتێ کە پێتبکەنێت... چونکە هەموو بڕبڕە و زەردەخەنەیەک خێری لەپشت نییە!
کەسانی وا هەن دەموبوتیان گەشە، بەڵام دڵیان پڕ لە قین و حەسودییە، دەیانەوێت بتبینن شکاویت ئەگەرچی لە ڕووشتدا پێبکەنن.
کەسانی واش هەن ناتوانن بژین مەگەر ئەوکاتەی دەبینن کەسانی تر کەوتوون و سەرکەوتوو نین، ئەگەر بینیشیان تۆ سەرکەوتوویت، ئاوات دەخوازن نیعمەتەکەت لەدەست بدەیت."

02/08/2026

زانایانی کورد لەکوردستانی عێراقەوە
​«الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْشَأَ وَبَرَأَ، وَخَلَقَ الْمَاءَ وَالثَّرَى، وَأَبْدَعَ كُلَّ شَيْءٍ وَذَرَى.
​لا يَغِيبُ عَنْ بَصَرِهِ صَغِيرُ النَّمْلِ فِي اللَّيْلِ إِذَا سَرَى، وَلا يَعْزُبُ عَنْ عِلْمِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ.
​الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى، لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَى، وَإِنْ تَجْهَرْ بِالْقَوْلِ فَإِنَّهُ يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى.
​وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، شَهَادَةَ مَنْ بِالإِيمَانِ قَدِ ارْتَوَى، خَلَقَ آدَمَ فَاصْطَفَاهُ ثُمَّ اجْتَبَاهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَى.
​وَبَعَثَ نُوحاً فَصَنَعَ الْفُلْكَ بِأَمْرِ اللَّهِ وَجَرَى، وَنَجَّى الْخَلِيلَ مِنَ النَّارِ فَصَارَ حَرُّهَا بَرْداً وَسَلاماً عَلَيْهِ فَاعْتَبِرُوا بِمَا جَرَى.
​وَآتَى مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ فَمَا اتَّذَكَرَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَعَى، وَأَيَّدَ عِيسَى بِآيَاتٍ تُبْهِرُ الْوَرَى.
​وَأَنْزَلَ الْكِتَابَ عَلَى مُحَمَّدٍ فِيهِ الْبَيِّنَاتُ وَالْهُدَى، أَحْمَدُهُ عَلَى نِعَمٍ لا تَزَالُ عَلَيْنَا تَتَرَى.
​وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ نَبِيَّنَا وَحَبِيبَنَا وَقَائِدَنَا مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ خَاتَمُ النَّبِيِّينَ، مَنْ بِهَدْيِهِ اهْتَدَى وَفِي طَاعَتِهِ أَوْفَى.
​صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَعَلَى صَاحِبِهِ أَبِي بَكْرٍ فِي الْغَارِ بِلا مِرَا، وَعَلَى عُمَرَ الْمُلْهَمِ بِرَأْيِهِ فَهُوَ بِنُورِ اللَّهِ يَرَى، وَعَلَى عُثْمَانَ زَوْجِ ابْنَتَيْهِ مَا كَانَ حَدِيثاً يُفْتَرَى، وَعَلَى عَلِيِّ ابْنِ عَمِّهِ بَحْرِ الْعُلُومِ وَأَسَدِ الشَّرَى.
​وَعَلَى جَمِيعِ الآلِ وَالأَصْحَابِ الَّذِينَ انْتَشَرَ فَضْلُهُمْ فِي الْوَرَى، وَسَلَّمَ تَسْلِيماً كَثِيراً.
​يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ.
​أَمَّا بَعْدُ: رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ، اللَّهُمَّ آمِين.»

زانایانی کورد بڕێکی زۆر بەرهەمی زانستیی بەنرخیان بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی، و فارسی لەدوای خۆیان جێهێشتووە. لە بوارەکان...
27/07/2026

زانایانی کورد بڕێکی زۆر بەرهەمی زانستیی بەنرخیان بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی، و فارسی لەدوای خۆیان جێهێشتووە. لە بوارەکانی تەفسیر، فەرموودە، زمانەوانی، و فەلسەفەدا خزمەتی گەورەیان کردووە

تکایە وەزارەتی ئەوقاف و  یەکێتی زانایانیی ئایینی و حزبە ئیسلامیەکان و مەلا و فەقێکانی کوردستان و خاوەن مزگەوت و ئەهلی جو...
24/07/2026

تکایە
وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانیی ئایینی و حزبە ئیسلامیەکان و مەلا و فەقێکانی کوردستان و خاوەن مزگەوت و ئەهلی جومعە و جەماعەت بەتێکڕا چۆن ئەو تۆمەتە قەبوڵ دەکەن کە ناوزڕاندنی هەموومانی تێدا چونکە ئەو ناوی هیچ چین و توێژێک نابات کە دەستدرێژکارەکەیە و ناوی هەموو فەقێکانیشی تێدا کەوابوو یان دەبێ بێینە جواب و بیدەینە دادگا و دەمکوتی بکەین یان بێدەنگ بین و قسەکەی ئەو بسەلمێنین بە بێدەنگیەکەمان
بەداخەوە لە سێبەری قەڵا و منارەی شەرەفمەند خەریک تۆمەت بۆ شەرەفی پاکترین توێژی کۆمەڵگا دروست دەکرێت
ئەگەر ئەو تۆمەتە لۆ مەکتەب سیاسی هەر حزبێک ( علمانی و ئیسلامی ) دروست کرابا ئێستا کادیرەکان دەهاتنە جواب

Address

Irbil

Telephone

+9647514494750

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عــلماء کوردستان_الـعراق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category