Consulate General of the Netherlands in KRI

Consulate General of the Netherlands in KRI The Official Page of the Consulate General of the Kingdom of the Netherlands in Erbil.

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🎉🎉🌙هیوادارین کاتی خۆش لەگەڵ خانەوادەو هاوڕێکانتان بەسەر ببەن. هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن. #هۆڵ...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت 🎉🎉🌙
هیوادارین کاتی خۆش لەگەڵ خانەوادەو هاوڕێکانتان بەسەر ببەن. هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن.

#هۆڵەندا #جەژن

پێنتاکۆست!ئەمڕۆو بەیانی لە هۆڵەندا پشوی فەرمییە بە بۆنەی پێنتاکۆست کە جەژنێکی کریستیانییە. لەو ڕۆژانەدا، سەرەڕای پشوو ڕێ...
24/05/2026

پێنتاکۆست!

ئەمڕۆو بەیانی لە هۆڵەندا پشوی فەرمییە بە بۆنەی پێنتاکۆست کە جەژنێکی کریستیانییە. لەو ڕۆژانەدا، سەرەڕای پشوو ڕێوڕەسمی ئاینی، دەیان ڤیستیڤاڵی میوزیک و هونەرو نەریتی لە سەرانسەری هۆڵەندا بەڕێوەدەچن.

#هۆڵەندا #هۆڵەندی

دەستپێشخەرییەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بە پاڵپشتی دارایی هۆڵەندا:پڕۆژەیەکی تاقیکاری بۆ بنیاتنانی تۆرێکی پاراستنی کۆمەڵا...
24/05/2026

دەستپێشخەرییەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بە پاڵپشتی دارایی هۆڵەندا:

پڕۆژەیەکی تاقیکاری بۆ بنیاتنانی تۆرێکی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە ٣٢٠٠ حێزانی هەژار لەخۆدەگرێت، لەناویاندا ٦٠٠ خێزانی ئاوارە.

چییان بۆ دەکرێت؟ ئەو خێزانانە پاڵپشتی دارایی و کۆمەڵایەتیان پێ دەدرێت، بۆ ماوەی ١٢ مانگ.

هاوبەشەکان کێن؟ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەر یەک لە ئاژانسەکانی یوئێن ئێج سی ئاڕ، یونیسێف و بانکی جیهانی. ئەو دەستپێشخەریە لەلایەن حکومەتی هۆڵەندا، لە ڕێگای پڕۆسپێکتس پارەدار کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر سود لەو لینکەی خوارەوە وەرگرن:

عێراق، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦- بە پاڵپشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ک& #1

پڕۆژەی بەهێزکردنی ژێرخان، هەمیشە پێویستی بە شارەزایی ئاست بەرزی جیهانی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە، گفتوگۆیەکی پڕبایەخمان لەگەڵ...
13/05/2026

پڕۆژەی بەهێزکردنی ژێرخان، هەمیشە پێویستی بە شارەزایی ئاست بەرزی جیهانی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە، گفتوگۆیەکی پڕبایەخمان لەگەڵ بەڕێز، ئانۆ جەوهەر عبدوکا، وەزیری گواستنەوە گەیاندن ئەنجامدا. باسی پڕۆژە ستراتیژیەکانی هەرێمی کوردستانمان کرد لە بواری گواستنەوە گەیاندن، هەروەها ئامادەیی و ئارەزووی کۆمپانیا هۆڵەندییەکانمان نیشاندا بۆ بەشداری لەو دیدگایە.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن #هۆڵەندا #هۆڵەندی

05/05/2026
لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، گفتوگۆیەکی ناوازەمان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا.  هۆڵەندا...
03/05/2026

لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا، گفتوگۆیەکی ناوازەمان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا. هۆڵەندا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی میدیای سەربەخۆ و داکۆکیکردن لە ئازادی ڕادەربڕین.


#هۆڵەندا #هۆڵەندی

ساتێکی تایبەت و ئەزمونێکی نوێ بۆ کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر!ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار مەراسیمی پێدانی وڵاتینامەی هۆڵەندامان ...
30/04/2026

ساتێکی تایبەت و ئەزمونێکی نوێ بۆ کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر!

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار مەراسیمی پێدانی وڵاتینامەی هۆڵەندامان لە هەولێر ئەنجامدا.

دوای ڕاگەیاندنی هاودەنگی، نوێترین هاونیشتیمانی هۆڵەندی ئەمڕۆ ماف و ئازادی و ئەرکەکانی ڕەگەزنامەی هۆڵەندی بەدەست هێنا. پیرۆزباییەکی گەرمی پێشکەش دەکەین و بەخێرهاتنی دەکەین بۆ شانشینەکەمان.

ئەم مەراسیمە دوایین هەنگاوی کارگێڕییە بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی هۆڵەندی. کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر شانازی دەکات بە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە.

#هۆڵەندا #هۆڵەندی

ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتیمانیمانە!  ئێمە لە ڕۆژی لەدایک بوونی پاشاکەمان ئاهەنگی نیشتیمانیمان دەگێڕین، بۆیە پێی دەلێین ڕۆژی پاشا!ل...
27/04/2026

ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتیمانیمانە!
ئێمە لە ڕۆژی لەدایک بوونی پاشاکەمان ئاهەنگی نیشتیمانیمان دەگێڕین، بۆیە پێی دەلێین ڕۆژی پاشا!

لێرەوە، یادی لەدایکبوونی خاوەن شکۆ، پاشا زۆر پیرۆز دەکەین و هیوای ڕۆژێکی خۆش بۆ هەموو ئەوانە دەخوازین کە لە هۆڵەنداو سەرانسەری جیهان لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن.

#هۆڵەندا 'sDay

جەژنی قیامەت پیرۆز بێت‏ܥܐܕܐ ܕ ܩܝܡܬܐ ܒܪܝܟܐHappy Easter #هۆڵەندا  #هۆڵەندی
05/04/2026

جەژنی قیامەت پیرۆز بێت
‏ܥܐܕܐ ܕ ܩܝܡܬܐ ܒܪܝܟܐ
Happy Easter
#هۆڵەندا #هۆڵەندی

Address

3rd Floor, Ster Tower, Gulan Street
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+964662246739

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Consulate General of the Netherlands in KRI posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Consulate General of the Netherlands in KRI:

Share