وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - وزارة الثقافة والشباب

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - وزارة الثقافة والشباب

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - وزارة الثقافة والشباب وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

وەزارەتى رۆشنبيرى و لاوان بایەخ بەبنیاتنانی ژێرخانی پێویست دەدات بۆ پەرەپێدانی بوارەکانی ڕۆشنبیری، هونەر، وەرزش و قاڵکردنەوەی تواناکانی لاوان لە هەرێمدا. The Ministry of Culture and Youth is responsible for supporting the growth of culture, arts and sports in the Kurdistan Region, and for developing a range of youth programmes and initiatives.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق د. عەبدولەتیف ڕەشیدی کردسلێمانی، سێشەممە (25ـی ئابی 2026)حەمەی...
25/08/2026

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق د. عەبدولەتیف ڕەشیدی کرد

سلێمانی، سێشەممە (25ـی ئابی 2026)

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە سلێمانی سەردانی د. عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی کرد.

لە سەردانەکەدا، وێڕای هەواڵپرسین، پرسی خزمەتکردنی زیاتری بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەر خرانە بەر باس و لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، گەلەری هونەری د. عەبدولەتیف ڕەشیدی بەسەر کردەوە.

هەریەک لە نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان، نیاز نوری و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، ئەریوان سیوەیلی و بەڕێوەبەری بەشی شێوەکاری، مهاباد جەمال یاوەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بوون لە سەردانەکەدا.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ جەبار ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کردهەولێر، چوارشەممە (19ـی ئابی 2026)هونەرمەندی گۆرانیبێژی جەبار ئە...
19/08/2026

هونەرمەندی گۆرانیبێژ جەبار ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد

هەولێر، چوارشەممە (19ـی ئابی 2026)

هونەرمەندی گۆرانیبێژی جەبار ئەحمەد ئەربیلی، ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنە خەمناکەوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکات.

هونەرمەند عەبدولجەبار ئەحمەد شێخە فەتحی، ناسراو بە جەبار ئەحمەد ئەربیلی لە 1943 لە هەولێر لەدایکبووە، لە تەمەنی لاویدا چووەتە بەغدا و بۆ یەکەمجار لە ڕادیۆی بەغدا ژمارەیەک بەرهەمی تۆمار کردووە.

لە ماوەی ژیانیدا چەندین بەرهەمی گۆرانی و مقامی تۆمار کردووە و شانبەشانی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی برایدا خزمەتێکی بەرچاوی ڕەوتی هونەریان لە هەولێر کردووە.

دوای بەسەربردنی تەمەنێک لە خزمەتی هونەر، ڕۆژی چوارشەممە (19ـی ئابی 2026) کۆچی دوایی کرد و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و کەسوکار و هونەرمەندان تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا بەخاکسپێردرا.

15/08/2026

پرسەنامە

بە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەکەین، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزیانەوە "ئەسمەر عەبدوڵڵا" و لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
15ـی ئابی 2026

لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە قوبادی جەلیزادە کراسلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری...
13/08/2026

لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە قوبادی جەلیزادە کرا

سلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک کەسایەتی و نووسەر و ڕۆشنبیران، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە نیو سەدە بەخششی شاعیری کورد قوبادی جەلیزادە گیرا.

لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا، کە سەنتەری هاوبەشی لوڕ بە ناونیشانی "تەمەنێک لە بەخشش، ئاسمانێک لە داهێنان" سازیکردبوو، شاعیر قوبادی جەلیزادە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی ساز کرد.

دوای گفتوگۆیەکی ئەدەبی خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و سەنتەری هاوبەشی لوڕ و دامەزراوە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکان پێشکەش بە شاعیر قوبادی جەلیزادە کران.

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەیەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی لاوی ساڵ بەڕێوەچووهەولێر، پێنجشەممە (13ـی ئابی 20...
13/08/2026

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەیەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی لاوی ساڵ بەڕێوەچوو

هەولێر، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)

بە ئامادەبوونی نەوزاد عەبدولعەزیز، ڕاوێژکاری وەزارەت و حوسێن خۆشناو، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان بە هاوبەشی نەدوەی جیهانیی لاوان لە هەولێر دەیەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی لاوی ساڵیان سازکرد.

لە مەڕاسیمەکەدا، 21 لاو لە بوارە جیاوازەکانی وه‌ك: (کارسازی و ئابووری، ژینگەدۆستی، وەرزش، هونەر، ڕۆشنبیری، تەکنەلۆجیا، سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندن)، بەهۆی هەوڵ و بەشداری و کاریگەریی ئەرێنییان لە کۆمەڵگەدا، خەڵات و ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.

ئەم ڕێوڕەسمە کۆبوونەوەی لاوانی بە توانا و خاوەن داهێنان بوو لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان؛ بۆ ئەوەی دەنگ و تواناکانیان بەرز بکرێتەوە و هەنگاوێکی دیکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر بنێن.

پرسەنامەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ کۆچی دوایی ئەدیبی ناوداری کورد حسێن عارفسلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)حەمەی حە...
13/08/2026

پرسەنامەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ کۆچی دوایی ئەدیبی ناوداری کورد حسێن عارف

سلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەدیب و لێکۆڵەری ناوداری کورد مامۆستا حسێن عارف کرد.

دەقی پرسەنامەکە
بەناوی خودا
پرسەنامە
بنەماڵەو کەسوکاری خوا لێخۆشبوو حسێن عارف چیرۆکنووس و ئەدیبی ناوداری کورد
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف، لێکۆڵەر، چیرۆک و ڕۆماننووسی ناوداری کورد، لە تەمەنی 90 نەوەد ساڵیدا، هاوبەشی خەمتانم. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی نووسەر و ئەدیبانی کورد دەکەم.

لە ماوەی ژیانیدا مامۆستا حسێن عارف، ناوێکی دیار و قەڵەمێکی سەنگینی بواری ئەدەب و ژانرەکانی ڕۆمان و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بوو، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی بەهاداری مێژووی ئەدەبی کوردی بە گشتیی و چیرۆکی هونەری کوردی بە تایبەتی دەمێننەوە. گیانی شاد و یاد و یادگاری هەمیشە زیندوو بمێنن.

دووبارە هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەی دەکەم، فردەوسی بەرین جێگەی بێت.
سڵاو و درود بۆ رەوانی پاکی
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری
13ـی ئابی 2026

حسێن عارف چیرۆکنووس و ئەدیبی ناوداری کورد کۆچی دوایی کردسلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)مامۆستا حسێن عارف، لێکۆڵەر، چ...
12/08/2026

حسێن عارف چیرۆکنووس و ئەدیبی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

سلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)

مامۆستا حسێن عارف، لێکۆڵەر، چیرۆک و ڕۆماننووسی ناوداری کورد، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەو هۆیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و نووسەر و ئەدیبانی کورد دەکات. لە ماوەی ژیانیدا مامۆستا حسێن عارف، ناوێکی دیار و قەڵەمێکی سەنگینی بواری ئەدەب و ژانرەکانی ڕۆمان و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بوو، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی بەهاداری مێژووی ئەدەبی کوردی بە گشتیی و چیرۆکی هونەری کوردی بە تایبەتی دەمێننەوە. گیانی شاد و یاد و یادگاری هەمیشە زیندوو بمێنن.

پرۆفایلی مامۆستا حسێن عارف
ناوی تەواوی حسێن عارفی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی محەمەد ئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغایە. باپیرە گەورەی دوای دامەزراندنی سلێمانی، لە (قەڵا چوالان) ە وە هاتۆتە ناو شارەوە. لە 1936 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

زیاتر لە نیو سەدە قەڵەمەکەی لە خزمەتی ئەدەبی کورد و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا بووە و دەیان شاکاری بەچاپ گەیاندووە.

لە خەباتی سیاسی و نەتەوەیی کوردستاندا بەشدارییەکی کارای کردووە و لە دوای ڕاپەڕین ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان بووە و لەو چوارچێوەیەدا بە هەڵوێستی نیشتمانیانەی دژ بە شەڕی ناوخۆ دەناسرێتەوە.

یەکێک بووە لە ئەدیبە دامەزرێنەرەکانی بزاوتی ڕوانگە و ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە نوێکردنەوەی شیعری کوردی. هەروەها ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.

لە ماوەی ژیانیدا وێڕای کارکردنی لە گۆڤارە کوردییەکاندا، زیاتر لە بیست بەرهەمی بەچاپ گەیاندووە، لە دیارترینیان:

شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان، گەلە گورگ. چوار چیرۆک 1983، کۆکتێل 2005، تەمەنێک لە بندەستی، توێشووی سەفەرێکی سەخت، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1982 – 1984، ئەندێشەی مرۆڤێک، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر، قوتابخانەی شیعری تازە، ھێلانە، کڵافەیەک ژانی تووڕە.

هەروەها لە بواری لێکۆڵینەوەدا ژمارەیەک بەرهەمی بەچاپ گەیاندووە، لەوانە:
• چیڕۆکی ھونەریی کوردی
• بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
• روانگە و یاران و نەیارانی
• لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش
• نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1955 – 1988.

بریکاری وەزارەت پێشوازیکرد لە دەستەی هەڵبژێردراوی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریاهەولێر، سێشەممە (11ـی ئابی 2026)ئاریان...
11/08/2026

بریکاری وەزارەت پێشوازیکرد لە دەستەی هەڵبژێردراوی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا

هەولێر، سێشەممە (11ـی ئابی 2026)

ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی دەستەی نوێی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا.

شاندەکە پێکهاتبوو لە عەبدولسەمەد مەحموود، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا و ڤانێس میرانی و بارزان حسێن، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی یەکێتیی نووسەران، کە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی وەزارەت لە پشتیوانیکردنی کۆنگرەکەیان سەردانی دیوانی وەزارەتیان کردبوو.

لە دیدارێکدا، کە نامق هەورامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت ئامادە بوو، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت وێڕای پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا و هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یەکێتییەکە، پشتیوانی وەزارەتی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری کوردی لە سووریا و نووسەرانی کورد دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتری لە خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی بۆ خواستن.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی نوێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا سوپاس و پێزانینی یەکێتییەکەیان بۆ ڕۆڵی پشتیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەربڕی.

جێی ئاماژەیە، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتیی ڕۆشنبیری و لاوان، پێشتر نامق هەورامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا کردبوو و وتاری وەزارەتی پێشکەش کردبوو.

پێشانگەی شێوەکاری کانڤاسی ژیان کرایەوەهەولێر، سێشەممە (4ـی ئابی 2026)بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پا...
04/08/2026

پێشانگەی شێوەکاری کانڤاسی ژیان کرایەوە

هەولێر، سێشەممە (4ـی ئابی 2026)

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە گەلەری ڕەنج لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، پێشانگەی شێوەکاری کانڤاسی ژیان بۆ 16 هونەرمەند کرایەوە.

پێشانگەکە لە لایەن یەکەی یەکسانی جێندەر لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شێوەکار ڕێکخرابوو.

لەو چوارچێوەیەدا، سوپاس و ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشکەش بە 16 هونەرمەندی بەشداربووی پێشانگەکە کرا.

پێشانگەی شێوەکاری "کانڤاسی ژیان" بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند دەکرێتەوەهەولێر، یەکشەممە (2ـی ئابی 2026)یەکەی یەکسانی جێ...
02/08/2026

پێشانگەی شێوەکاری "کانڤاسی ژیان" بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند دەکرێتەوە

هەولێر، یەکشەممە (2ـی ئابی 2026)

یەکەی یەکسانی جێندەر لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، پێشانگەیەکی شێوەکاری بە ناونیشانی "کانڤاسی ژیان" بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

پێشانگەکە ڕۆژی سێشەممە (4ـی ئابی 2026)، کاتژمێر (10:30)ـی سەرلەبەیانی لە گەلەری "ڕەنج" لە ناو باڵەخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەکرێتەوە.

Address

60 Matre
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 15:00

Telephone

+9647508813580

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - وزارة الثقافة والشباب posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - وزارة الثقافة والشباب:

Shortcuts

Share