24/08/2026
پەیامی پیرۆزبایی ئەندازیار (د.علي رشيد خوشناو) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
هاووڵاتییانی خۆشەویست، موسڵمانانی ئازیزی کوردستان و جیهان
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری کائینات، حەزرەتی محەمەد (صلى الله عليه وسلم)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت موسڵمانان دەکەین.
شاری هەولێری پایتەخت، کە لە مێژوودا پێشەنگ بووە لە بەرز ڕاگرتن و ساڵانە یادکردنەوەی شکۆداری ئەم یادە پیرۆزە، ئەمڕۆش بە شانازییەوە هەمان نەریت و ڕێباز دەپارێزێت. یادی مەولود لە هەولێر تەنها ڕێوڕەسمێک نییە، بەڵکو سیمبولی برایەتی، لێبووردەیی، و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێكهاتە و ئاینە جیاوازەکانە.
لە خوار سێبەری ئەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لەسەر پەیوەندی بەهێزی کۆمەڵایەتی و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی دەکەینەوە. داواکارین لە خوای گەورە ئەم یادە بباتە مایەی خێر، بەرەکەت، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.
هەر بەرز و شەکاوە بێت ناوی سەرداری مرۆڤایەتی و چڕی ڕووناکی.
ئەنداژیار د. علي رشيد خوشناو
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
25/8/2026
حاتم عزیز گەردی
ب.ڕاگەئاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پاێزگا
25/8/2026