بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٧-٩-٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز (فوئاد مەجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ژمارەیەک لە...
07/09/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٧-٩-٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز (فوئاد مەجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی کارگێڕی و وەرزشی، خولی "بنەما سەرەکییەکانی یاسای وەرزشی" بۆ نوێنەری یانەکانی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولەکەدا، کە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش بەڕێوەچوو،هەر یەکە لە بەڕێزان( سەردار ئیسماعیل ) بەڕێوەبەری گشتی وەرزش (ئەحمەد کۆچەر) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی، (عەقید نیهاد) نوێنەری پارێزگای هەولێر، و (سەڵاحەدین سیامەند) سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئامادەی بوون.

ئەم خولە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشەوە ڕێکخراوە و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری یاساییە لای کارگێڕی یانە وەرزشییەکان. لای خۆمانەوە وەک بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، جەختمان لەوە کردەوە کە ئەنجامدانی ئەم جۆرە خولانە هەنگاوێکی ستراتیژی و پێویستە بۆ ئەوەی کادیرانی
وەرزشی و ئەندامانی کارگێڕی یانەکان شارەزاییەکی تەواویان لەبارەی یاسا وەرزشییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەبێت.

ئاماژەمان بەوەش دا کە ئێمە هاوشانی پشتگیریکردنی چالاکییە مەیدانییەکان، بایەخێکی زۆر بە لایەنی زانستی و یاسایی دەدەین، چونکە پێشخستنی کادیران بنەمای سەرەکی سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەکی وەرزشییە.

لە بەشێکی تری بەرنامەی ڕۆژی یەکەمی خولەکەدا، د. ساڵح نەجم ئەلمالیکی، پسپۆڕی یاسا وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان و وانەبێژی خولەکە، بابەتێکی زانستی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لە گرنگی شارەزایی یاسایی کردەوە بۆ پاراستنی مافی یانەکان و دوورکەوتنەوە لە کێشە یاساییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

جێی ئاماژەیە، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کارگێڕی یانە وەرزشییەکانی سەرانسەری شارەکانی کوردستان لە خولەکەدا بەشدارن. ئێمە وەک ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو بەشداربووان دەخوازین و هیوادارین دەرەنجامی ئەم خولە ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاتر بە وەرزشی کوردستان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان و وەرزشوانانی شارەکە و بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی وەرزشوانە دێرینەکان، بە چاودێری لێژنەی...
05/09/2026

بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان و وەرزشوانانی شارەکە و بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی وەرزشوانە دێرینەکان، بە چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی لقی هەولێر و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر ، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی "ئیمپاکت"، پاڵەوانییەتی تایکواندۆی هەولێری کراوە بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی پاڵەوانیەتیە بە ئامادەبوونی بەڕێز فواد مجید شێحانی جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی لقی هەولێر و چەندین بەرپرسی حزبی و حکومی بەڕێوەچوو

لە بەشێکی تایبەتی پاڵەوانییەتییەکەدا، یادی وەرزشوان و کەسایەتی خۆشەویست و کۆچکردوو ( تاهیر سابیر خۆشناو ) بەرز ڕاگیرا. ئامادەبووان جەختیان کردەوە کە "یادی ئەو هەرگیز لە دڵاندا نامرێت ، چونکە ئەو تەنها یاریزانێکی بەهێز نەبوو، بەڵکو کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای ڕێز بوو. ئەو خەبات و خۆڕاگرییەی لە مەیدانی وەرزشدا نیشانی دەدا، بۆ هەمیشە لە یادماندا دەمێنێتەوە."

لە میانی یارییەکاندا، یاریزانان ئاستێکی بەرزیان لە کێبڕکێ و ململانێی وەرزشی نیشاندا و تواناکانی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی پلەکان و سەرکەوتن تاقی کردەوە. لە کۆتایی چالاکییەکەشدا، لە لایەن لێپرسراوانی ئامادەبووەوە خەڵات و بڕوانامەی سەرکەوتن بەسەر یاریزانە براوەکاندا دابەشکرا.

لای خۆیانەوە، بەشداربووان و میوانانی پاڵەوانییەتییەکە جەختیان لە گرنگیی
بەردەوامبوون لە پشتگیریکردنی وەرزشی تایکواندۆ و بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانانی هەولێر کردەوە، وەک وەفایەک بۆ هەموو ئەو وەرزشوانانەی تەمەنی خۆیان لە پێناو خزمەتکردنی وەرزشی ئەم شارەدا بەخشیوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

پەیامی سەرەخۆشیبەناوی بەڕێز (بارز حسن میرخان) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، و بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەر، و تە...
02/09/2026

پەیامی سەرەخۆشی

بەناوی بەڕێز (بارز حسن میرخان) بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، و بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەر، و تەواوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو بەڕێز(تاهیر سابیر خۆشناو) دەکەین.

خوالێخۆشبوو (تاهیر سابیر) تەنها وەرزشوان و پاڵەوانێکی ناسراوی بواری بەرزکردنەوەی قورسایی نەبوو، بەڵکو وەک بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی هەولێر بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵ ، خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە وەرزش و وەرزشکارانی شارەکەمان گەیاندووە و شوێنپەنجەی دیارە.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە ئێمە و بنەماڵە و دۆستانی ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

بەیانی ٣-٩-٢٠٢٦
پرسە لەمزگەوتی صوافە

انا للە وانا الیە راجعون

لەسەر ئاستەکانی (بەچکەشێران، تازەپێگەیشتووان و لاوان)، یەکێتی هونەرە ئاوییەکانی لقی هەولێر پاڵەوانیەتییەکی مەلەوانی بۆ ک...
28/08/2026

لەسەر ئاستەکانی (بەچکەشێران، تازەپێگەیشتووان و لاوان)، یەکێتی هونەرە ئاوییەکانی لقی هەولێر پاڵەوانیەتییەکی مەلەوانی بۆ کچان و ئافرەتان لە مەلەوانگەی زانکۆ ڕێکخست.

لە کۆتایی کێبڕکێکاندا، بە ئامادەبوونی بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەچوو. تێیدا خەڵات و دەستخۆشی پێشکەش بە کچە یاریزانە سەرکەوتووەکان کرا، وەک هاندانێک بۆ بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی تواناکانیان لە وەرزشی مەلەوانیدا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە وەرزشییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، بەڕێز (بارز حسن میرخان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی...
28/08/2026

بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە وەرزشییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، بەڕێز (بارز حسن میرخان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی بازرگانی وڵاتی چینی میللی، وەک نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەیشتە وڵاتی چین.

ئەم گەشتە بۆ بەشداریكردنە لە سیمینارێکی زانستی و وەرزشی ژێر ناونیشانی (پێشخستنی ئاڵوگۆڕی وەرزشی) کە لەلایەن ئەکادیمیای لێپرسراوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی چین و کۆمپانیای چینی نێودەوڵەتی بۆ هاریکاری ئابوری و
تەکنیکی ڕێکخراوە.

سیمینارەکە ماوەی (٢٢) ڕۆژ دەخایەنێت و کارنامەیەکی چڕوپڕ لەخۆ دەگرێت، لەوانە: پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکانی چین، ئاشنابوون بە وەرزشە باو و تەقلیدییەکانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ وانەی پراکتیکی و سەردانی مەیدانی بۆ ناوەندە وەرزشی و کولتوورییەکان.

جێی ئاماژەیە ئەم سیمینارە ساڵانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ساز دەکرێت و بۆ ئەمساڵ وڵاتانی (تونس، ئوردون، مۆریتانیا ، هەرێمی کوردستان ) بانگهێشت کراون، کە تێیدا سەرجەم بەشداربووان لە کادرە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستانن.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر

لەمەراسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشر...
25/08/2026

لەمەراسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە کۆمەڵێک لە وەرزشوانان، ڕاهێنەران، ناوبژیوانان و پاڵەوانانی یاری هێزی لەش لەسەر ئاستی کوردستان.

ئەم مەراسیمە لەلایەن پارێزگاری هەولێر و بە هەماهەنگی لیژنەی ناوچەی گەل و یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان ڕێکخرابوو. بەخشینی ئەم بڕوانامانە وەک پاداشت و وەفایەک بوو بۆ ئەو خزمەتە بەرچاوەی کە ئەم وەرزشوانانە بە یاری هێزی لەشیان کردووە و ڕۆڵیان هەبووە لە پێشخستنی ئەم بوارەدا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

24/08/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

"وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ"

بەرزو پیرۆز بێت یادی لەدایك بوونی فەخری كائینات حەزرەتی (محمد) ﷺ

بەبۆنەی یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغمبەر (محمد) ﷺ، بـەناوی بـەڕێـز (بـارز حسن مـیـرخـان) بـەڕێـوەبـەری وەرزشـی هـەولـێـر ، بەڕێز ( فواد مجید شێخانی ) جێگری بەڕێوەبەر و تـەواوی فـەرمـانـبـەرانـی بـەڕێـوەبـەرایـەتـی وەرزش، پـیـرۆزبـایـی ئـەم یـادە مـەزنـە لـە تـەواوی مـوسـلـمـانـانـی کـوردسـتـان و شـاری هـەولـێـر و وەرزشـکـاران و هـاوڵاتـیـان پـیـرۆز دەکـەیـن و هـیـواداریـن ئـەم یـادە مـەزنـە
بـبـێـتـە مـایـەی خـێـر و خـۆشـی بــۆ مـیللەتـەکەمان و بـبـێـتـە هـەوێـنـی یـەك ریـزی و تـەبـایـی نـێـو مـاڵـی کـوردسـتـانـیـان.

دووبـارە یـادی لـە دایـك بـوونـی فـەخـری کـائـیـنـات پـیـرۆز بـێـت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

بەناوی بەڕێز (بارز حسن میرخان)، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و بەڕێز ( فواد مجید شێخانی ) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و ت...
22/08/2026

بەناوی بەڕێز (بارز حسن میرخان)، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و بەڕێز ( فواد مجید شێخانی ) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و تەواوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کچانی تیپی باسکەی یانەی سابیس دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیەتیی باسکەی کچانی عێراق بۆ وەرزی
٢٠٢٥-٢٠٢٦، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا توانییان سەرکەوتنێکی شایستە بەسەر تیپی کچانی یانەی پێشمەرگەدا بەدەستبهێنن.

دەستخۆشی لە یاریزانان، ڕاهێنەران و دەستەی کارگێڕی یانەی سابیس دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە وەرزشییە گرنگە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین. هەروەها هیوای بەختێکی باشتر بۆ کچانی یانەی پێشمەرگە دەخوازین لە پاڵەوانیەتییەکانی داهاتوودا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

ئەمڕۆ ١٧-٨-٢٠٢٦ ، بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، بەشداریی کرد لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە یانەی وە...
17/08/2026

ئەمڕۆ ١٧-٨-٢٠٢٦ ، بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، بەشداریی کرد لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر. مەراسیمەکە لە لایەن (ناوچەی وەرزشوانان)ـەوە ڕێکخرابوو، وەک وەفایەک بۆ ئەو دەستکەوتە مەزنەی یانەکە کە توانییان ببنە پاڵەوانی "کاسی کۆماری عێراق".

بەڕێز فواد مجید شێخانی، وێڕای پیرۆزبایی، دەستخۆشی لە یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەکە کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن لە خزمەتکردن بە وەرزشی شاری هەولێر.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر بەشداری لە کۆتایی پاڵەوانیەتییەکی شەترەنجدا کرد..ڕۆژی شەممە ١٥-٨-٢٠٢٦ ، بە ئامادەبوونی بە...
16/08/2026

جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر بەشداری لە کۆتایی پاڵەوانیەتییەکی شەترەنجدا کرد..

ڕۆژی شەممە ١٥-٨-٢٠٢٦ ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (فواد مجید شێخانی) جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر، ئەکادیمیای تاج پاڵەوانیەتییەکی شەترەنجی بۆ یاریزانانی ئەم وەرزشە ڕێکخست.

لە کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەدا، بەڕێز فواد مجید خەڵاتی بەسەر براوەکانی یەکەم و دووەمدا دابەشکرد و دەستخۆشی لە ستافی ئەکادیمیای تاج کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە وەرزشییە فیکرییانە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە دەسپێشخەرییانە دەبنە هۆی گەشەپێدانی توانا و بەهرەی گەنجان و جەختیشی لەوە کردەوە کە وەک بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر، هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری ئەم جۆرە هەوڵانە دەبن و هیوای خواست بەردەوام بن لە خزمەتکردنی وەرزش.

لای خۆشیانەوە، ستافی ئەکادیمیای تاج سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەڕێز جێگری بەڕێوەبەر کرد بۆ ئامادەبوونی، کە ئەمەش وەک هاندانێکی گەورە دەبینن بۆ بەردەوامبوون و بەرەوپێشبردنی وەرزشی شەترەنج لە شارەکەدا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر

Address

هەولێر/٦٠ مەتری ، بەرامبەر وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00
Sunday 08:00 - 15:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share