وەزارەتی پەروەردە - وزارة التربیة

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی پەروەردە - وزارة التربیة

وەزارەتی پەروەردە - وزارة التربیة لاپەڕەى فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان
(245)

پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٦:د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم ڕۆژی چوارەمین ...
30/07/2026

پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم ڕۆژی چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان لە هەولێری پایتەخت، لەژێر ناونیشانی (پەروەردەی هاوچەرخ، کارامەیی و کواڵێتی) بەڕێوە چوو. لە کۆڕبەندەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا پلاتفۆرمی دیجیتاڵی کارلێککارانەی “قوتابخانەکەم" ڕاگەیەندرا.

چوارشەممە، ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦:ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. "ئالان حمەسعید صالح"، و...
29/07/2026

چوارشەممە، ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦:
ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. "ئالان حمەسعید صالح"، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەییەکان و گرنگیدانی سووریا بە خوێندنی کوردی کرایەوە. هاوکات وەزیری پەروەردەی سووریا سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ حەواندنەوەی سەدان هەزار پەنابەری سووری.

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە  بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخ...
29/07/2026

🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی ٨ی ۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
‌ ‌ ⬇️
https://tinyurl.com/X2pol12-2026

لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان
٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦

کوردی / العربیةلە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، پێشوازیم لە بەڕێز محەمەد...
28/07/2026

کوردی / العربیة

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، پێشوازیم لە بەڕێز محەمەد عەبدولڕەحمان ترکۆ، وەزیری پەروەردەی سوریا و شاندی یاوەری کرد، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان.
————
في مطار أربيل الدولي، وبحضور عدد من أعضاء مجلس الوزارة، استقبلتُ معالي وزير التربية السوري السيد محمد عبد الرحمن تركو والوفد المرافق له، وذلك للمشاركة في المنتدى التربوي الكردستاني الرابع.

ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

پێنجشەممە ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٦، چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان دەستپێدەکات.
28/07/2026

پێنجشەممە ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٦، چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان دەستپێدەکات.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە پەیمانگە پیشەیییەکانی خوێندنی ئینگلیزیی...
26/07/2026

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە پەیمانگە پیشەیییەکانی خوێندنی ئینگلیزیی (٥) ساڵی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان)، بەڕێوبەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی سنووری پارێزگاکانیان کە دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتین، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، بەپێی پارێزگاکانیان داواکاری پێشکەش بکەن بەپێی ئەو مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
​١. وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢. تەنیا هەشتا (٨٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن؛ بۆ هەر بەشێک تەنیا ٢٠ قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن.
٣. خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕی و بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
​بازرگانی: بەشی ژمێریاری
​گەشتوگوزار: بەشی کارگێڕیی هۆتێل و میوانداری
​دیزاین: بەشی گرافیک دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین
​کۆمپیوتەر: بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT)
٤. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥. ساڵی یەکەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦. پروپۆزەڵ و پرۆگرامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو، لە ساڵی دووەمی خوێندنەوە دەست پێ دەکەن.
٧. ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
٨. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێ کراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە؛ هەمان ئەو کۆد و پاسۆردەی کە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە. واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی ناردن بکات.
​🌐 لینک: https://www.e-parwarda.com

​وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە ئامادەییە پیشەییەکانی سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێن...
26/07/2026

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە ئامادەییە پیشەییەکانی سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگای هەولێر، ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکاتەوە کە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن، بەپێی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
​١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- سەد و بیست و پێنج (١٢٥) قوتابی/خوێندکار بۆ هەر ئامادەییەک وەردەگیرێت.
٣- خوێندن لەم پسپۆڕی و بەشانە پێکدێت:
​ئامادەیی پیشەیی پایتەخت: بەشی ڤێتێنەری، بەشی بەرهەمی ڕووەکی، بەشی دووبارە بەکارهێنانەوە. (ناونیشان: گەڕەکی نووسەران، شەقامی ٢٠ی نووسەران، نزیک UK pizza).
​ئامادەیی پیشەیی وەستا ڕەجەب: بەشی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر، بەشی چاککردنەوەی ئامێری پزیشکی، بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل (IT). (ناونیشان: لالاڤ ستی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر).
​ئامادەییی پیشەییی منارە: بەشی گرافیک دیزاین، بەشی ئینتێریۆر دیزاین، بەشی دیزاینی جلوبەرگ، بەشی کارگێڕیی ئوتێل و ڕێستۆرانت. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت قوتابخانەی ئیشق).
​ئامادەییی پیشەییی قەڵا: بەشی کارەبا، بەشی وزەی خۆر، بەشی کانزا دەگمەنەکان. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر).
٤- قوتابیی پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥- ساڵی یەکەمی خوێندن لە ئامادەیی، تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- بەرنامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی سەرەوە لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێدەکات.
٧- ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت.
٨- قوتابیی پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە (کە هەمان کۆد و پاسۆردە کە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە). واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستەمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی (ناردن) دەکات:
https://www.e-parwarda.com

​وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦

پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٦ :د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ​بەشداربوو لە مەراسیمی...
23/07/2026

پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٦ :
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ​بەشداربوو لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی (زانستخوازیی بەردەوام - هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦). کە بەڵگەنامەی ڕێزلێنانی بەخشییە (٩٦) ناوەندی خوێندن و (٣٣) مامۆستا کە لە پلەبەندی یەکەم تاوەکو پلەبەندی دەیەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێنابوو، هەروەها بەخشینی ڕێز و سوپاس بە نووسراوی فەرمی بە ١,٦١٩ مامۆستای بەشداربوو لەگەڵ (٩٥) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کە پاڵپشتی پڕۆسەکە بوون.

🔴 وەزارەتی پەروەردە ڕێزبەندیی ئەو مامۆستایانەی قوتابخانە حکومییانە لەسەر ئاستی کوردستان ڕادەگەیەنێت کە لە پلەی یەکەمەوە ...
23/07/2026

🔴 وەزارەتی پەروەردە ڕێزبەندیی ئەو مامۆستایانەی قوتابخانە حکومییانە لەسەر ئاستی کوردستان ڕادەگەیەنێت کە لە پلەی یەکەمەوە دەستپێدەکات تا پلەی دەیەم، بەشداربوون لە پرۆسەی زانستخوازیی بەردەوام (هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦. پیرۆزباییان لێدەکەین و سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەین کە بەشداربوون لە پرۆسەکەدا.
🔵 پرۆسەی (زانستخوازیی بەردەوام) پرۆسەیەکی ستراتیژیی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ توانادارکردنی مامۆستایان، کە ساڵانە لەڕێگەی فۆرمێکەوە چالاکییەکانی مامۆستایان تۆماردەکرێت و بەڵگەکانیان دۆکیۆمێنت دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە
٢٣ی ٧ی ٢٠٢٦

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:30 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 15:00

Telephone

+964662230250

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی پەروەردە - وزارة التربیة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی پەروەردە - وزارة التربیة:

Shortcuts

Share