دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
هیئة حمایة وتحسین البیئة
Board OF Environment

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌، کار دەکات بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکان لە هەرێمی کوردستان. The Board of Environment is responsible for all initiatives to protect the environment and raise environmental sustainability in the Kurdistan Region, as well as for promoting public awareness of environmental issues.

هۆكاری سەرەكی دروستبوونی بارانە ترشەكان، بزوێنەرەوەكانی وزە و ناوەندە پیشەسازییە گەورەكانن كە لە زۆرێك لە وڵاتاندا بڵاوب...
04/09/2026

هۆكاری سەرەكی دروستبوونی بارانە ترشەكان، بزوێنەرەوەكانی وزە و ناوەندە پیشەسازییە گەورەكانن كە لە زۆرێك لە وڵاتاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەم ناوەندانە بڕێكی زۆر لە سووتەمەنی دەسوتێنن و ڕۆژانە بڕێكی زۆر لە گازە ترشەكان بۆ هەوا دەردەدەن؛ وەك دی‌ئۆكسیدی گوگرد، ئۆكسیدی هیدرۆجین و ئۆكسیدی نایتڕۆجین، دوانەئۆكسیدی كاربۆن و دەیانجۆر ماددەی ژەهراوی و پاشەڕۆكی مەترسیدار. بازرگانی و پیشەسازی و دەرهێنانی نەوت و گازو دەیان جۆر چالاكی گەورەی پیشەسازی و جەنگ و پاشماوەی چەكەكان و كاولكاریەكانی، هۆكاری بنەڕەتی پیسبوونی هەواو ئاوو خاكن و كاریگەری گەورەیان هەیە لە دروست بوونی ترشەباران.
ئینجا بایەكان ئەم گازانە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر دەگوازنەوە، و بەم شێوەیە كاریگەرییەكانیان هەندێك جار بۆ دوورییەكی زۆر لە سەرچاوەی دەرچوونیان دەگات.
بۆیە زۆرێك لە وڵاتان زیانەكانی ئەو باران و هەوا پیسبونە دەزانن كە لە ئەنجامی ئەم بارانانەوە دروست دەبن. لە ساڵی ١٩٧٩م، سی و سێ وڵات لە جنێڤی سویسرا كۆبوونەوە و ڕێككەوتنێكیان واژۆ كرد كە هەر یەكێك لەو وڵاتانە هەوڵی زیاتر بدات بۆ كۆنترۆڵكردنی دیاردەی پیسبوون، بە تایبەتی پیسبوونی هەوا كە هۆكاری سەرەكیی بارانە ترشەكان و پیس بووەكانە.
هەروەها، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی ١٩٨٣م بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلاری تەرخان كرد بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی ئەو پیسبوونە ژینگەییە لەسەر ژینگە و تەندروستیی مرۆڤ. بەڵام بەداخەوە رۆژ بەرۆژ بەهۆی زیادبوونی كێبەركێی بازرگانی و پیشەسازی و زیادبوونی پێویستیەكانی مرۆڤ دیاردەی پیس بوونی هەوا زیاتر دەبێت و مەترسیەكانی گەورەتر دەبن. كوردستانیش بەدەر نیە لەم دۆخەو زۆری ئۆتۆمبێل و پاڵاوگەكان و كارگەكان و سوتانی زبڵ و خاشاك و كۆگاكان و جەنگ و ئاگركەوتنەوی زۆرو چەندین دیاردەی تر، هەواكەی پیسەو هێشتا كاری جددی زۆری دەوێت. بەتایبەت دروستكردنی پارك و دارستان و پشتێنەی سەوزی دەوری شارەكان، خۆشبەختانە ئەگەر پشتێنەی سەوزی دەوری هەولێر تەواو ببێت نەك هەر كاریگەری گەورە لەسەر هەولێر دروست دەكات، بەڵكو پڕۆژەیەكی ئەوەندە گرنگە كاریگەری لەسەر كوردستان و عێراقیش هەیە. لە ئێستاشدا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ئاستی گەشەسەندی رێژەی سەوزایی زۆر بەرزبۆتەوەو ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ پاك راگرتنی هەوای هەرێمی كوردستان و كەمكردنەوەی كاریگەرییە زیانبەخشەكانی پیسبوونی ژینگە.
-فه‌رمانگه‌ى هۆشياركردنه‌وه‌ى ژينگه‌يى و راگه‌ياندن، به‌شى راگه‌ياندن.

04/09/2026
وۆرکشۆپی دادپەروەری ژینگەیی لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ژینگە بەڕێوەچوولە ڕۆژانی (٠٢ و ٠٣ ی ٠٩ / ٢٠٢٦)...
04/09/2026

وۆرکشۆپی دادپەروەری ژینگەیی لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ژینگە بەڕێوەچوو

لە ڕۆژانی (٠٢ و ٠٣ ی ٠٩ / ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی ژینگە لە دیوانی دەستەو فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان وۆرکشۆپی دادپەروەری ژینگەیی لەچوارچێوەی (پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی ناوبژیوانی بۆ دادپەروەری ژینگەیی) بەسەرپەرشتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان لە عێراق UNDP بەپاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا، کە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە دادوەران و داواکارانی گشتی و لێکۆڵەرانی دادی و نوێنەرانی بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومی ، لەشاری سلێمانی - هوتێل تایتانیک ڕێکخرابوو، لە وۆرکشۆپەکەدا لەلایەن (د.مهدی حمزە) نوێنەری دەستەی ژینگە بابەتێک لە ژێر ناونیشانی ( چوارچێوەی یاسایی ژینگەیی لە هەرێم و ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان) پێشکەشی ئامادەبووان کرا، شایانی باسە ئەم جۆرە چالاکیانە کاریگەری بەرچاویان دەبێ لە کاراکردنی زیاتری ڕۆڵی دامەزراوە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەسەر زەمینە خۆشکردن بۆ چەسپاندنی بنەماکانی حوکمڕانی ژینگەیی.

03/09/2026
نیشتمانسازی و ژینگەپارێزیلەبەر ئەوەی بابەتی نامەی ماجستێرەکەم پەیوەندی بە یاسای ژینگە و مافی مرۆڤ و ژینگەیەکی تەندروست ه...
02/09/2026

نیشتمانسازی و ژینگەپارێزی
لەبەر ئەوەی بابەتی نامەی ماجستێرەکەم پەیوەندی بە یاسای ژینگە و مافی مرۆڤ و ژینگەیەکی تەندروست هەیە، و بە هاندانی هەندێک لە هاوڕێیانم، لەم ماوەیەدا دووبارە گەڕامەوە ناو ئەو دونیایەی ساڵانێک پێشتر لێی نزیک بووم دونیای ژینگە، یاسا و ژینگەپارێزی.
ئەم گەڕانەوەیە تەنها یادەوەرییەکی ئەکادیمی نەبوو، بەڵکو هەندێک پرسیاری نوێی لە مێشکمدا دروست کرد، بە تایبەتی لەسەر ئەو پەیوەندییە قووڵەی نێوان ژینگە، نیشتمان، ناسنامە و داهاتووی نەتەوە.
نیشتمان تەنها ڕووبەرێکی جوگرافی یان سنوورێکی سیاسی نییە کە بە پێوەرە یاساییەکان دیاری کرابێت، بەڵکو کیانێکی زیندو مێژوویی و فەلسەفییە کە لە ئەنجامی ئاوێتەبوونی ڕۆحی نەتەوە لەگەڵ خاکەکەیدا دروست دەبێت. لەم سۆنگەیەوە، پرۆسەی نیشتمانسازی تەنها بریتی نییە لە دروستکردنی دامەزراوە سیاسییەکان، بەڵکو لە ئاستە قووڵەکەی خۆیدا بریتییە لە بونیادنانی ڕاگری سێکوچکەی خاک، ژینگە، و ناسنامەی نەتەوەیی.
لە ڕوانگەی فکری نەتەوەییەوە، پەیوەندی نێوان خاک و نەتەوە پەیوەندییەکی ئەنتۆلۆجییە (بوونناسی). خاک نەک هەر شوێنی ژیانە، بەڵکو سەرچاوەی مانا، بیرەوەریی دەستەجمعی و ڕەسەنایەتی کلتورییە. هەر بۆیە، پاراستنی ژینگە نەک تەنها ئەرکێکی ئەخلاقی و هاوچەرخە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتیی نیشتمانسازیی ڕاستەقینەیە.
نەتەوە تەنها کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە لە شوێنێکدا بژین، بەڵکو بەرهەمی دیالێکتیکی کارتێکردنی دوو لایەنەی مرۆڤ و ژینگەکەیەتی. شاخەکان، ڕووبارەکان، دارستانەکان و دەشتەکان تەنها سەرچاوەی سروشتی نین، بەڵکو بەشێکن لە مێژوو و ڕۆحی نەتەوە.
کاتێک ژینگەی نیشتمانێک تووشی وێرانکاری، دارستانبڕین، یان پیسبوون دەبێتەوە، ئازارەکە تەنها لە ئاستی ئیکۆلۆجیدا نابێت، بەڵکو بریندارکردنی جەستە و ڕۆحی نەتەوە خۆیەتی. ژینگەپارێزی لەم سۆنگەیەوە، کردارێکی بەرگری دەستبەجێیە لە ناسنامە و هەبوونی نەتەوە.
نەتەوە وەک پەت و گوریسێکی پێچێنراو لە نێوان نەوەی ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو وایە . نیشتمانسازی پرۆسەیەک نییە تەنها بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ئیمڕۆ، بەڵکو وەدیهێنانی بەڵێننامەی ئەخلاقی یە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.
سوتاندن یان پشتگوێخستنی ژینگە لەپێناو قازانجی کاتی، جۆرێکە لە خۆپەرستی و خیانەت لە بەردەوامیی نەتەوە. سەروەری ڕاستەقینە کاتێک دێتە دی کە نەتەوەیک بتوانێت ژینگەکەی بە پاکی و بەپیت وەک سپاردەیەک ڕادەستی نەوەکانی داهاتوو بکات. نەتەوەیەک خاکەکەی لەدەست بدات یان ژینگەکەی بەرەو وێرانبوون ببات، سەروەرییەکەی تەنها دروشمێکی بێناوەڕۆک دەبێت.
کۆمەڵگەیەک کە ژینگەکەی کاول بێت و توانای ئاودێری و خۆژێنی لەدەست بدات، دەبێتە کۆمەڵگەیەکی وابەستە و لاواز بەرامبەر هێزە دەرەکییەکان.
نیشتمانسازی پێویستی بە هاووڵاتییەک هەیە کە هەست بە بەرپرسیارێتی کۆیی بکات. ژینگەپارێزی بەهێزترین ڕاهێنانی فەلسەفییە بۆ پیادەکردنی ڕەفتاری شارستانی و نیشتمانپەروەری. کاتێک تاکەکانی نەتەوە فێر دەبن کە پاراستنی دارێک یان ڕووبارێک بەشێکە لە پاراستنی سەروەریی و کەرامەتی نەتەوەکەیان.
پەیوەندی نێوان نیشتمانسازی و پاراستنی ژینگە، پەیوەندی کەلوپەل و خاوەنەکەی نییە، بەڵکو پەیوەندی جەستە و ڕۆحە. هیچ نیشتمانسازییەکی مەزن و گەشەسەندوو بەبێ ژینگەیەکی تەندروست و ئاوەدان نایەتە دی.
ڕوانگەی نەتەوەیی بەرامبەر بە ژینگە دەبێت لە داواکارییەکی تەنها ئیکۆلۆجییەوە بگۆڕێت بۆ دۆزی بوون و مانەوە، چونکە خاکی وێرانبوو ناتوانێت کۆشکی نەتەوەیەکی ئازاد و بەهێز لەسەر بونیاد بنرێت. نەتەوەی بەئاگا لەوە تێدەگات کە پاراستنی خاکەکەی لە زبڵ، پیسبوون و وشکەساڵی، کەمتر نییە لە بەرگری کردن لە سنوورەکانی لە هێرشی دوژمنان.
زەردەشت مەلا حەسەن

Address

100m Street
Irbil
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - هيئة حماية وتحسين البيئة:

Shortcuts

Share