بەهائیەکانی کوردستان

بەهائیەکانی کوردستان ماڵپەڕی فەرمی کۆمکاری بەهائیی لە هەرێمی کوردستان

نەبوونی پابەندیی کەسی بە بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانیی ڕەگەزی، وا لە یاساکانی دەرچووی بۆ پاراستنی ئەو بنەمایانە دەکات ...
09/08/2026

نەبوونی پابەندیی کەسی بە بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانیی ڕەگەزی، وا لە یاساکانی دەرچووی بۆ پاراستنی ئەو بنەمایانە دەکات هەمیشە لەبەردەم لادان یان بێ گرنگیدان بمێننەوە. گۆڕانکارییە پێویستەکە دەبێت لە مێشک و دڵی تاکەکانەوە دەست پێبکات.

ئەمە بوو ناوەڕۆکی گفتوگۆی کۆبوونەوەی نوسینگەی بەهاییەکان لەگەڵ خاتوو نەبات ئەحمەد عەزیز لە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە هەولێر، کە گفتوگۆکە زیاتر لەسەر چەمکی دادپەروەری و کارکردن لەسەر ئاگاداریی تاکەکان سەبارەت بە دادپەروەری بوو

أن غياب الالتزام الشخصي بمبادئ العدالة والمساواة بين الجنسين يجعل القوانين التي أُقرّت لصون تلك المبادئ معرّضة دومًا للتحايل أو الإهمال. ان التغيير المنشود لا بد أن يبدأ من عقول الأفراد وقلوبهم.
كان هذا محور حديث لقاء المكتب البهائي مع السيدة نبات احمد عزيز من اتحاد النساء في اربيل، حيث تناول الحديث اكثر عن مفهوم العدالة والعمل على وعي الافراد فيما يخص العدالة.

27/07/2026

كوردی | عربي

پێشانگای کتێب تەنها شوێنی فرۆشتنی کتێب نییە، بەڵکو بۆنەیەکی ڕۆشنبیرییە کە گفتوگۆی هزری بەهێز دەکات و لەگەڵ پێویستییەکانی سەردەمدا دەگونجێت. بەشداریی بهائییەکانی کوردستان تیایدا نیشانەی هاوژینییەکە کە لە ناساندنی فەرمی تێدەپەڕێت بۆ بەشداریی کاریگەر لە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکاندا، بۆ خزمەتی پێشکەوتنی کۆمەڵگا. هەروەها بەشداریی بەرزی گەنجان نیشانەی زیندوویی کۆمەڵگای کوردستانە و گرنگیدانیانە بە پێشکەوتن، وەک دیاردەیەکی هاوڵاتیێتیی چالاک.

معرض الكتاب ليس مجرد مكان لبيع الكتب، بل حدث ثقافي يعزّز الحوار الفكري ويواكب متطلبات العصر. ومشاركة البهائيين في كوردستان فيه تعكس مفهوم التعايش الذي يتجاوز الاعتراف الرسمي إلى المشاركة الفاعلة في الفعاليات الثقافية، بما يخدم تقدّم المجتمع. كما أن الإقبال الواسع، خصوصًا من الشباب، يعكس حيوية المجتمع الكوردستاني واهتمامه بالتطور، وهو تجسيد للمواطنة الفاعلة.

زانیاری و کولتوور و ئاگایی یەکێکن لە هەنگاوە بنەڕەتییەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، کە بەهۆیانەوە تاک لە سروشتی وڵاتەکەی خۆ...
15/07/2026

زانیاری و کولتوور و ئاگایی یەکێکن لە هەنگاوە بنەڕەتییەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، کە بەهۆیانەوە تاک لە سروشتی وڵاتەکەی خۆی و هەروەها میراتی کولتووریی خۆیدا تێدەگات، بەمجۆرە دەبنە خاوەنی شوێنێکی تایبەت کە توانایان پێدەدات یارمەتیی کۆمەڵگاکان بدەن بۆ ئەوەی پێکەوە واقیعی کۆمەڵایەتیی خۆیان بخوێننەوە و ڕێگاکان دیاری بکەن بۆ بەرەوپێشچوونی بەکۆمەڵ. لەسەر بنەمای ئەم بۆچوونە، نوسینگەی بەهائيیەکان کۆبووەوە لەگەڵ خاتوو ناز فەڵەک الدین و گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ڕوویدا سەبارەت بە زانیاری و هاوژیانی، هەروەها کۆمەڵێک کتێب پێشکەش کران کە باس لە مێژووی ئایینی بەهائی لە کوردستان دەکەن.

المعرفة والثقافة والاطلاع هم احدى الخطوات الاساسية للتقدم الاجتماعي حيث يدرك الفرد طبيعة البلد التي يعيشون فيها وأيضا تراثهم الثقافي، فيكونوا في موقع فريد يمكّنهم من مساعدة المجتمعات على قراءة واقعها الاجتماعي معًا وتحديد السُبل للمضيّ قدمًا بصورة جماعية، وعلى اساس هذه الرؤية التقى المكتب البهائي مع السيدة ناز فلك الدين Naz Falakadin وكان هناك حوار مزدهر بخصوص المعرفة والتعايش وتم تسليم مجموعة من كتب التي تتكلم عن تاريخ الديانة البهائية في كوردستان.

مەبەست چیە، چۆن دەکرێت بەرامبەر بە هێزەکانی تاکگەرایی و ماددیگەریی بێگەردی کە دەبنە ڕووبەڕووی تەیای خێزانی لە کۆمەڵگادا،...
13/07/2026

مەبەست چیە، چۆن دەکرێت بەرامبەر بە هێزەکانی تاکگەرایی و ماددیگەریی بێگەردی کە دەبنە ڕووبەڕووی تەیای خێزانی لە کۆمەڵگادا، ڕاوەستین؟ چ شێوازانێک پێویستە لە خێزاندا بەهێزتر بکرێن بۆ دڵنیابوون لە بەشداریی کاریگەری هەموو ئەندامەکانی، بەتایبەتی گەنجان؟ ئایا مەبەستی ڕاستەقینەی خێزان چیە کە پێویستە بیگاتێ، و چۆن دەکرێت لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بەهێزتر بکرێت؟

ئەم پرسیارانە و هی تر، لە چوارچێوەی دیدارە گفتوگۆییە سێیەمەکە دەربارەی چالاککردنی هاوڵاتیێتی کاریگەر لە کوردستان باس کران.. ئامادەبوون و بەشداریی دەوڵەمەند سەلمانیان کرد کە گفتوگۆی بیرۆکەیی دەتوانێت هەنگاوی یەکەم بێت لە داڕشتنی سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ما هي الغاية كيف يمكن مقاومة قوى الفردانية والمادية البحتة التي تواجه النسيج العائلي في المجتمع؟ ما الانماط المطلوب تعزيزها في الأسرة لضمان مشاركة فاعلة لكافة افرادها لاسيما الشباب؟ وما الغاية الحقيقية المطلوب للأسرة ان تحققها وكيف يمكن تعزيزها مجتمعيا؟

هذه الاسئلة وغيرها، تم تناولها ضمن اللقاء الحواري الثالث حول تفعيل المواطنة الفاعلة في كوردستان..
حضور ومشاركات ثرية تبرهن ان الحوار الفكري يمكن ان يكون الخطوة الاولى في رسم السياسات المجتمعية.

⁨ لە بەردەوامبوونی زنجیرەی مەوداکانی گەنجان، ئەم جارە گفتوگۆ لەسەر گرنگیی ڕۆڵی خێزان و کۆمکاری ناوخۆیی لە دروستکردنی کۆم...
02/07/2026

⁨ لە بەردەوامبوونی زنجیرەی مەوداکانی گەنجان، ئەم جارە گفتوگۆ لەسەر گرنگیی ڕۆڵی خێزان و کۆمکاری ناوخۆیی لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەهێزتر کرا.

هەندێک شێوازی خێزان لە کۆمەڵگا کە چیتر لەگەڵ قۆناغی ئێستای گەشەسەندنی مرۆڤدا ناگونجێت؟

چی توخمێکی تری پێویست بۆ رۆشنبیری ناوخۆیی چییە بۆ پاڵپشتیکردنی بەشداریی کارای گەنجان؟⁩

بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی سەردانی ئێوەین لە شوێنی «کۆمکاری بەهائی» لە پێشانگای کتێبی کوردی.📍 شوێن: B11📅 ٤–١٠ / ٦ / ٢٠٢٦📍 ...
05/06/2026

بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی سەردانی ئێوەین لە شوێنی «کۆمکاری بەهائی» لە پێشانگای کتێبی کوردی.

📍 شوێن: B11
📅 ٤–١٠ / ٦ / ٢٠٢٦
📍 پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان – هەولێر

لەوێدا دەتوانن ئاشنا ببن بە کۆمەڵێک کتێب و بڵاوکراوە کە باس لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا، یەکێتی جیهانی مرۆڤایەتی، و ڕۆڵی تاک و خێزان لە خزمەت و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دەکەن.

بەخێربێن بۆ سەردانمان. #هەولێر

لە یادەوەریی کۆچی دوایی حەزرەتی بەهاءوڵڵا، دڵەکان بە تێڕامان ئاراستەی ژیانێک دەبن کە بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆحی مرۆڤ و دامەز...
29/05/2026

لە یادەوەریی کۆچی دوایی حەزرەتی بەهاءوڵڵا، دڵەکان بە تێڕامان ئاراستەی ژیانێک دەبن کە بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆحی مرۆڤ و دامەزراندنی بانگەوازێک بۆ یەکێتی جیهانی مرۆڤایەتی، دادپەروەری و ئاشتی لەنێوان گەلەکان تەرخان کرابوو.

فێرکردنەکانی حەزرەتی بەهاءوڵڵا دیدگایەکیان بۆ داهاتوو هەڵگرتبوو کە لەسەر بنچینەی کەرامەتی مرۆڤ، هاوکاریی نێوان نەتەوەکان، و تێگەیشتن بەوەی کە گەشەسەندنی مرۆڤایەتی بە یەکێتییەوە گرێدراوە، دامەزراوە. لەم یادە بەرەکەتدارەدا، هیواداری نوێ دەبێتەوە کە خۆشەویستی، زانیاری و ڕووحی خزمەتگوزاری یارمەتیدەر بن بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگاکانی زیاتر یەکگرتوو و میهرەبان.

یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە تەنها بیرکردنەوەیەک نییە لە ڕووداوێکی مێژوویی، بەڵکو تێڕامانێکە لەو بەهایانەی کە دەتوانن ژیانی تاکەکان و کۆمەڵگاکان ڕووناک بکەنەوە، و ئاسۆیەکی فراوانتر بۆ تێگەیشتن و یەکێتی بکەنەوە.

٢٩ی ئایار | یادەوەریی سعوودی حەزرەتی بەهاءوڵڵا

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی و باشترین ئاواتەکان ئاراستەی هەمووان دەکەین، و داوا دەکەین ئەم ڕۆژانە سەرچاوەی ئا...
26/05/2026

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی و باشترین ئاواتەکان ئاراستەی هەمووان دەکەین، و داوا دەکەین ئەم ڕۆژانە سەرچاوەی ئارامی، میهرەبانی و بەڕێزگرتنی زیاتر بن لە نێوان تاکەکان و کۆمەڵگاکان.

هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە هۆی بەهێزبوونی ڕووحی یەکگرتوویی و هاوژین، و هەمووان بە خێر، سەلامەتی و گەشەسەندن بژین.

جەژنی قوربان پیرۆز

کوردی | عربيپێش ١٨١ ساڵ، لە شەوێک لە شەوانی شێراز، بانگەوازێک ڕاگەیەنرا کە بۆ مرۆڤایەتی دیدگایەکی نوێی هەڵگرتبوو دەربارە...
23/05/2026

کوردی | عربي

پێش ١٨١ ساڵ، لە شەوێک لە شەوانی شێراز، بانگەوازێک ڕاگەیەنرا کە بۆ مرۆڤایەتی دیدگایەکی نوێی هەڵگرتبوو دەربارەی تواناکانی مرۆڤ و ئەوەی چۆن دەتوانێت بەشدار بێت لە بونیاتنانی جیهانێکی دادپەروەرتر و یەکگرتووتر.

بانگەوازی حەزرەتی باب تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی ڕێڕەوێک بوو کە بانگەوازی نوێکردنەوەی بیرکردنەوە، فراوانکردنی ئاسۆ، و ئامادەکردنی دڵ و هزر بۆ سەردەمێک دەکرد کە تێیدا زانیاری، خزمەتگوزاری و یەکگرتوویی مرۆڤایەتی دەبنە بنەمای سەرەکی پێشکەوتنی کۆمەڵگا.

لە بیرکردنەوە لەم بۆنەیەدا، پرسیارێک نوێ دەبێتەوە: چۆن دەتوانێت هەر نەوەیەک وەڵامی ئەو بانگەوازانە بدات کە هیوای زیاتر دروست دەکەن، تواناکان گەشە پێدەدەن، و بوار بۆ فێربوون و هاوکاریی هاوبەش لە پێناوی خێری هەمووان دەکەنەوە.

٢٤ی ئایار | ڕاگەیاندنی بانگەوازی حەزرەتی باب

—————————

قبل 181 عاماً، وفي ليلةٍ من ليالي شيراز، أُعلن نداءٌ حمل للإنسانية رؤيةً جديدة حول إمكانات الإنسان وقدرته على الإسهام في بناء عالم أكثر عدلاً ووحدةً.

لم تكن دعوة حضرة الباب مجرد حدث تاريخي، بل بداية مسارٍ دعا إلى تجديد الفكر، وتوسيع الأفق، وإعداد النفوس لعصرٍ تُصبح فيه المعرفة والخدمة ووحدة البشر عناصر أساسية في تقدّم المجتمع.

وفي التأمل بهذه المناسبة، يتجدد السؤال حول قدرة كل جيل على الاستجابة لما يعزز الأمل، ويُنمّي الإمكانات، ويفتح مساحات جديدة للتعلّم والعمل المشترك من أجل خير الجميع.

٢٤ أيار | إعلان دعوة حضرة الباب

Address

Villa 562/Italian City 1
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەهائیەکانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share