11/11/2023
بەستنی سیستمی HRV ( Heating Recovery and Ventilation) بۆ دامەزراوەیەکی حکومی
ئەم سیستمە پێکدێت لە بۆکسێک کە لە ناویدا heat exchanger جێگیر کراوە و چوار دەرچەی هەوای هەیە و هەوای فرێش لە دەرەوە وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ ژورەوە و هەوای ژورەکەش وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ دەرەوە ، لەو کاتەدا لە ناو جیهازەکەدا و لە بەشی Heat exchanger هەوای دەرەوە کە بۆ ژورەوە دەچێت و هەوای ژورەوە کە بۆ دەرەوە دەچێت تێپەڕدەبن و ئاڵوگۆڕی پلەی گەرمی لە نێوانیاندا ڕودەدات.
واتە کاتێک پلەی گەرمی ژورەوە لە زستاندا 21 پلەی سیلیزی بێت و دەرەوە 5 پلەی سیلیزی بێت ، ئەوا ئەو هەوا فرێشەی کە دێتە ژورەوە لەبری ئەوەی بە 5 پلەی سیلیزی داخڵی ژوورەکە ببێت ، بە 17 پلەی سیلیزی داخڵی ژوورەکە دەبێت.
لە هاوینیشدا بە پێچەوانەوە.
لێرەدا گرنگی گەورەی ئەم سیستمە دەردەکەوێت کە ڕێگری دەکات لە بەفیڕۆچوونی وزە ، و سود لە هەوای ناو ژورەوە وەردەگرێت بۆ گەرمکردن یان ساردکردنەوەی ئەو هەوا فرێشەی کە دەمانەوێت بێتە ژوورەوە ،
بەمەش کەمیەتی تەنییە کەمدەبێتەوە و کولفەی سیستەمی ساردی و گەرمی کەمدەبێتەوە و بڕی بەکارهێنانی کارەباش کەمدەکات.
تێبینی/ بەپێی ستانداردی ashrae هەوای فرێش و ئێگزۆست پێویستە بۆ زۆربەی سپەیسەکان بۆ ئەوەی بگەیتە کەشی کۆمفۆرت (ئاسوودەیی).
وەرگیراوە لە پەیچی بەڕێز (ئەندازیاری میکانیک:ڕێکار بورهان)