رۆشنبیری منداڵ - هەولێر

رۆشنبیری منداڵ - هەولێر ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ تايبه‌ته‌ به‌ چالاكييه‌كانى رۆشنبیری منداڵ/ هەولێر

منداڵانى كوردستان پێويستيان به‌ خزمه‌تى زياتر هه‌يه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژيان و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له‌ مافه‌كانيان و جێبه‌جێكردنى پرۆتۆكۆل و رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ئه‌و بواره‌ و له‌ چوارچێوه‌ى سياسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بايه‌خدان به‌و پرسه‌، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/هه‌ولێر كار ده‌كات و رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى تايبه‌ت به‌ هۆشيارى نه‌ته‌وه‌يى، موزيك، كۆمپيوته‌ر، فێربوونى زمان، شانۆ، وه‌رزش، هونه‌رى وێنه‌كێشان هه‌وڵى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانى پايته‌خت ده‌دات.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى گه‌ڕه‌كى (به‌سته‌پيازه‌) به‌رامبه‌ر ميوانخانه‌ى ڤان رۆياڵ له‌سه‌ر شه‌قامى شه‌ستى و ته‌نيشت قوتابخانه‌ى حه‌سارۆست و هه‌ڵگوردى بنه‌ڕه‌تى

13/07/2026
08/07/2026

بەردەوامی راهێنانی جۆدی مندالان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان بە هەماهەنگی لەگەل یەکێتی جۆدۆی لقی هەولێر... لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی)(بەهێز * تەندروست * بەرەوشت)

ڕۆژی جیهانیی منداڵان پیرۆز بێتئەمڕۆ یەکی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی منداڵان، یەکێکە لە ڕۆژە گرنگەکانی جیهان کە تایبەت کراوە ب...
01/06/2026

ڕۆژی جیهانیی منداڵان پیرۆز بێت

ئەمڕۆ یەکی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی منداڵان، یەکێکە لە ڕۆژە گرنگەکانی جیهان کە تایبەت کراوە بە منداڵان و مافەکانیان. ئەم ڕۆژە هەموو ساڵێک لە زۆرێک لە وڵاتان و کوردستان بە شێوەیەکی تایبەت وەک جەژنێکی جیهانیی یادی دەکرێتەوە. بۆ ئەوەی گرنگی بە ژیانی منداڵ، پەروەردە، تەندروستی و داهاتوویان بدرێت. منداڵان بنەمای کۆمەڵگەن و داهاتووی هەر نەتەوەیەکن، بۆیە پاراستن و پشتگیرییان ئەرکی هەمووانە.

لەو ڕۆژەدا زۆرێک لە قوتابخانەکان و دامەزراوەکان چالاکی و بەرنامەی جۆراوجۆر ڕێک دەکەن، وەک یاری، گۆرانی، پێشانگا و وانەی هۆشیاری بۆ مافەکانی منداڵ. ئامانج لەمانە ئەوەیە منداڵان بە خۆشی و ئارامی بژین و هەست بە گرنگی خۆیان بکەن.

هەروەها ئەم ڕۆژە بیرمان دەخاتەوە کە هەزاران منداڵ لە جیهاندا هێشتا لە ژیانێکی سەختدا دەژین و لە مافە سەرەتاییەکانیان وەک خوێندن، خۆراک و چارەسەری تەندروستی بێبەشن. بۆیە پێویستە هەموو کۆمەڵگا و حکومەتەکان کار بکەن بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ منداڵان.

لە کۆتاییدا، ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕۆژێکە بۆ خۆشەویستی، ئارامی و هیوا بەخشین بە منداڵان، چونکە ئەوان چرای داهاتووی جیهانن.

بەشی ڕۆشنبیری منداڵ
هەولێر
1ـی حوزەیرانی 2026

Address

به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى منداڵ/هه‌ولێر
Irbil

Telephone

+9647503222763

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رۆشنبیری منداڵ - هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to رۆشنبیری منداڵ - هەولێر:

Shortcuts

Share