Said Zaman Hassan

Said Zaman Hassan Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Said Zaman Hassan, Government Official, Irbil.

پرسەنامەبۆ بنەماڵە و کەسوكاری  کۆچکردوو (کاکە سۆران کەریم)بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی گەنجی خۆشەویست (ک...
04/06/2026

پرسەنامە
بۆ بنەماڵە و کەسوكاری کۆچکردوو (کاکە سۆران کەریم)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی گەنجی خۆشەویست (کاکە سۆران کەریم )م پێگەیشت، کە دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لەژێر چاودێریی چڕدا گیانی سپارد.
بەناوی خۆمەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خوای مەزن داواکارین سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا اليه راجعون

سەید زەمان
ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان
٤ی٦ی٢٠٢٦

سەردانی حسێن زراری كرابەڕێز و خۆشەویستییەوە، لەگەڵ هاوكارانم سەردانی کەسایەتی خۆشەویست (کاک حسێن زراری)ـمان كرد.ئەم بەسە...
04/06/2026

سەردانی حسێن زراری كرا
بەڕێز و خۆشەویستییەوە، لەگەڵ هاوكارانم سەردانی کەسایەتی خۆشەویست (کاک حسێن زراری)ـمان كرد.
ئەم بەسەرکردنەوەیە هەم بۆ هەواڵپرسین و دڵنیابوونەوە بوو لە تەندروستی بەڕێزیان، هەمیش دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ دیدارێکی خزمانەی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستی.
سوپاسی (کاک حسێن) و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە ڕازاوە و شایستەیەی لێیان کردین. کاتێکی زۆر بەپێز و تایبەتمان لە خزمەتیاندا بەڕێکرد.
لە خودای گەورە داواکارین هەمیشە لەشساغ، تەمەندرێژ و سەرفراز بن.


٤ی٦ی٢٠٢٦

شانازییە لە خزمەت هەمواندا بین..شەرەفی سەردان و بەسەرکردنەوەی بەڕێزان  (کاک سەید اسماعیل) و (کاک محمد خسرۆ) مان پێبڕا.بۆ...
04/06/2026

شانازییە لە خزمەت هەمواندا بین..
شەرەفی سەردان و بەسەرکردنەوەی بەڕێزان (کاک سەید اسماعیل) و (کاک محمد خسرۆ) مان پێبڕا.
بۆ من، بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی کەسوکار و ئازیزانم بەبێ جیاوازی، ئەرکی سەرشان و شانازییەکی گەورەیە. ئاواتەخوازم ڕۆژانە بتوانم لەدەرگای هەموو ئەو ماڵباتە بەڕێزانە بدەم کە حەز بە دیداری ئێمە دەکەن.
هەولێر و کۆڵانەکانی، دەرگا بە دەرگا بە کەسوکار و ماڵی خۆم دەزانم. دڵسۆزی و میواندۆستی ئێوە هەمیشە هێزی سەرەکیمانە بۆ بەردەوامبوون.
هەر شاد و سەرفراز بن.


٤ی٦ی ٢٠٢٦

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەدەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەند...
03/06/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو.

لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.

چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی.

چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

03/06/2026

ئازیزانی پەیج، چالاکیەکانی سەید زەمانتان پێ چۆنە .
ئایا پێتان باشە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بین یان نا، یان شێوازی بگۆڕین؟ ڕای ئێوە ڕێڕەوی داهاتوومان دیاری دەکات.

چەندین. سەردان لەیەك پۆستداپەیمانی ئێمە جێگیرە: نەگۆڕاین و ناگۆڕێین.دەرگا بە دەرگا، ماڵ بە ماڵ، نەخۆشخانە بە نەخۆشخانە، ...
03/06/2026

چەندین. سەردان لەیەك پۆستدا
پەیمانی ئێمە جێگیرە: نەگۆڕاین و ناگۆڕێین.

دەرگا بە دەرگا، ماڵ بە ماڵ، نەخۆشخانە بە نەخۆشخانە، و مزگەوت بە مزگەوت ،ئامانجمان هاوبەشی ڕاستەقینەی ئێمەیە لە سەرجەم بۆنە، یاد و کاتە جیاوازەکانتانداهاودەم و سێبەرتانبین.
لە هەرشوێنێکدا پێویستی بە ئامادەیی یان پشتیوانی ئێمە هەبێت، بۆ بەسەرکردنەوەی ئازیزانمان بەوپەڕی شانازییەوە و بەبێ درێغیکردن ،بەشانازییەوە لەوێ ئامادە دەبین. ماندووبوون لە فەرهەنگی کارکردنی ئێمەدا بوونی نییە.

پەیمانی ئێمە جێگیرە: نەگۆڕاین و ناگۆڕێین.
بۆ هەمیشە پابەندی بنەما نەگۆڕەکانی خۆمانین؛ خۆمان بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانین لە ئاست خزمەتکردنی سەرجەم ئازیزان بەبێ جیاوازی..


٣ی٦ی٢٠٢٦

ماڵئاوا خزمەتکارە دڵسۆزەكەی وەرزش.. ماڵئاوا کاکە نجاتهەواڵی کۆچی دوایی تۆ، لەناخەوە هەژاندمی. دوێنێ بە دڵێکی پڕ لە حەسرە...
02/06/2026

ماڵئاوا خزمەتکارە دڵسۆزەكەی وەرزش.. ماڵئاوا کاکە نجات

هەواڵی کۆچی دوایی تۆ، لەناخەوە هەژاندمی. دوێنێ بە دڵێکی پڕ لە حەسرەت و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە، لەگەڵ ئازیزانم بەشداربووین لە بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی برا و هاوڕێی بەوەفامان، کاک (نجات مەدۆک)، کەماڵۆئاوایی یەکجاری لێکردین و گەڕایەوە بۆ لای خودای میهرەبان.
کاک نجات تەمەنی خۆی بەخشی بە وەرزش؛ ئەو پیاوەی بێباک بوو لە ماندووبوون و دڵسۆزێکی سەرسەختی سەرخستنی تۆپی پێ و سەرجەم كایە وەرزشییەکانی شارەکەمان و نیشتمان بوو. خزمەتەکانی ئەو، مێژوویەکی پڕ لە پاکی و جوانی بەجێهێشت کە هەرگیز لە یاد ناکرێن.

مردن ناتوانێت ئەو ناوە جوانە بسڕێتەوە کە بە ماندووبوون و دڵسۆزی تۆمار کراوە.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە ئێمە، بنەماڵە بەڕێزەکەی و تەواوی هاوڕێ و دۆستانی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون
ماڵئاوا برای بەوەفام.. یادت هەمیشە لە دڵماندا زیندووە.


٢ی٦ی٢٠٢٦

دیدارێکی پڕ لە ڕێز و وەفاداریشەرەفمەند بووم بە سەردانیکردنی جەنابی مامۆستا محەمەد و کوڕە بەڕێزەکانیان. بنەماڵەیەکی سەنگی...
02/06/2026

دیدارێکی پڕ لە ڕێز و وەفاداری
شەرەفمەند بووم بە سەردانیکردنی جەنابی مامۆستا محەمەد و کوڕە بەڕێزەکانیان. بنەماڵەیەکی سەنگین، ڕەسەن و خاوەن پێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی کە هەمیشە جێگای شانازین.
پەیوەندیی نێوانمان تەنها پەیوەندییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو هەمیشە وەک مامێکی دڵسۆز و میهرەبان لەسەرچاوەی خۆشەویستی و پاڵپشتییان بێبەشی نەکردووم. پاڵپشتی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەم بنەماڵە بەڕێزە، هەمیشە هێز و وزەی زیاترم پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامبوون.
هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنی درێژ بۆ مامۆستای ئازیز و سەرکەوتن بۆ کوڕە هێژاکانی دەخوازم. هەمیشە سەرفراز بن.


٢ی٦ی٢٠٢٦

چەندین سەردان لەیەك پۆستداوەك ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی نیشتمانیمان بەجێهێنا بە سەردانیکردنی برای دڵسۆز و کارمەندی تەندروس...
02/06/2026

چەندین سەردان لەیەك پۆستدا

وەك ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی نیشتمانیمان بەجێهێنا بە سەردانیکردنی برای دڵسۆز و کارمەندی تەندروستی خۆنەویست، کاک یاسین لە ماڵەکەی خۆیدا، کە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
کاک یاسین نموونەی دەگمەنی دڵسۆزی بووە و خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی پێشکەش بە کەرتی تەندروستی کردووە؛ هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی مرۆڤدۆستیدا بووە بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان. لە خودای گەورە داواکارین شیفای عاجڵ و تەواوی پێ ببەخشێت و تەندروستی بۆ بگەڕێنێتەوە.
بەسەرکردنەوەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە
لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانماندا، سەردانی نەخۆشخانەمان کرد بۆ هەواڵپرسی و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی چەندین کەسی خۆشەویست و ئازیزی دیکەمان کە لەوێ بەهۆی نەخۆشییەوە خەوێنراون.

خزمەتکردن و بەسەرکردنەوەی نەخۆش لە کاتە سەختەکاندا، کەمترین ئەرکە لەسەر شانمان بۆ بەخشینی هێز و ئومێد بەوان.

دووبارە هیوای لەشساغی بۆ کاک یاسین و شیفای خێرا بۆ سەرجەم نەخۆشەکان دەخوازم. سوپاس بۆ ستافی پزیشکی و تەندروستی نەخۆشخانە کە ماندوونەناسانە خزمەتی نەخۆشەکان دەکەن.


٢ی٦ی٢٠٢٦

ئێوارەخوانێکی پڕ لەخۆشەویستی و بەسەرکردنەوەی کەس و کارشەوی ڕابردوو، بە بانگهێشتی بەڕێز کاک هاواری مام عەزیزی فریزی، لە ئ...
01/06/2026

ئێوارەخوانێکی پڕ لەخۆشەویستی و بەسەرکردنەوەی کەس و کار

شەوی ڕابردوو، بە بانگهێشتی بەڕێز کاک هاواری مام عەزیزی فریزی، لە ئێوارەخوانێک و پڕ لە سۆز و میهرەبانیدا کۆبووینەوە. دانیشتنەکەمان لێوانلێو بوو لە گەرموگوڕی و ئامۆژگاری و قسە و باسی جوانی مامۆستایانی ئایینی بەڕێز، کە کاتێکی پڕ لەخۆشی و بەرەکەتیان پێ بەخشین.
لە خودای گەورە داواکارین هەمیشە بەرەکەت بخاتە سەر ماڵ و ڕزقیان، و ئەم خزمایەتی و خۆشەویستی و تەباییەی نێوانمان هەمیشە بەردەوام و زیاتر بکات.
هاوکات، هەر لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی کەس و کاردا، سەردانی ئامۆزا و پشتیوانم، بەڕێز کاک هیوای مام یاسینـم کرد، بە مەبەستی پرسین لە باری تەندروستی خێزانی بەڕێزیان، کە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە. کاک هیوابۆمن وەك کەس و کار و ماڵەخاڵانی خۆشەویستمه.
لە دڵەوە دوعای خێر و شیفای عاجل بۆ هاوسەری بەڕێزیان دەخوازم و هیوادارم خودای میهرەبان بەم زووانە تەندروستییەکی باشی پێ ببەخشێت و ناخۆشی لە ماڵەکەیان دوور بخاتەوە.


١ی٦ی٢٠٢٦

Address

Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Said Zaman Hassan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share