01/07/2026
⚠️ ڕوونکردنەوە بۆ هاوڕێیانی ئازیز:
سزایی (عزل) یاخود دابڕاندن لە وەزیفەی گشتی ئەوە جۆرێکە یاخود یەکێکە لەو (٨) سزایەی کەلە یاسایی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩١ دا هاتووە و سزایی فەرمانبەری گشتی پێدەدرێت، وە لە ٣ حاڵەتدا فەرمانبەر بەو سزایە سزادەدرێت کەلەناو دەقی مادەی (٨) لەو یاسایەدا ئاماژەی پێداوە.
وە ئەو سزایە قوڕسترین سزایە لەو (٨) سزایە و بەمانای ئەوە دێت کە ئەو کەسە دادەبڕێت لە وەزیفەی گشتی و جارێکی دیکە ئەو کەسە ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر وەزیفەی گشتی دووبارە بەهەر ڕێگایەک بێت ، وە بەپێی ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو بەڕێزە بێبەش دەکرێت لە هەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی کە هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی هەیەتی لەدوای کۆتای هاتنی ڕاژەکەی لەوانەش دووبارە دامەزراندنەوە و خانەنشیبوونی .
ئەو بڕیارەش لەلایەن بەرزترین دەسەڵاتی کارگێڕی لەو یەکە کارگێڕیە دەردەچێت کە ئەویش خودی وەزیری پەیوەندیدارە لە وەزارەت لە چەند حاڵەتێک دا کە لەو یاسایەدا ئاماژەی پێکراوە ئەو سزایە دەردەکرێت پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەی پێویست لە بابەتەکە دەکرێت.
⛔️ سەبارەت بەوەی کە سزایەکە یاساییە یاخود نا ئەوا ؟
⚠️ بیانووی دەرکردنی ئەو بڕیارە وەکو لەناو خودی بڕیارەکەدا هاتووە بریتیە لە سەرپێچی کردنی هەر دوو بڕگەی ٨ و ٩ لەمادەی (٤) لەیاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەران کە بڕگەکانیش بریتین لە :
ثامنا : المحافظة على كرامة الوظيفة العامة والابتعاد عن كل ما من شانه المساس بالاحترام اللازم لها سواء اكان ذلك اثناء ادائه وظيفته ام خارج اوقات الدوام الرسمي .
تاسعا : الامتناع عن استغلال الوظيفة لتحقيق منفعة او ربح شخصي له او لغيره .
کەواتە سزای عزل لەو یاسایە على سبيل الحصر هاتووە و ناکرێت بڕگەی دیکەی بۆ زیاد بکرێت دەبێ یەکێک لەو ٣ حاڵەتەی مادە (٨) بێتەدی ئەوکات دەتوانرێت فەرمانبەر بە سزای (عزل) سزابدرێت.