24/08/2026
پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندی هەولێر بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات پێغەمبەر (محمد) ﷺ.
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی یادی پڕشکۆی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان و سەروەری مرۆڤایەتی و فەخری کائینات حەزرەتی (محمد) ﷺ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
لە یادی ئەم بۆنە پیرۆزەدا، لە یەزدانی مەزن داواکارین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان، و هەروەھا لەم یادە بەرز و پیرۆزەدا، دووپاتی سەر ڕێبازی پڕ لە سەروەری پێغەمبەرمان ﷺ دەکەینەوە لەسەر بنەماکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی، براوەیی و ئاشتیخوازی کە هەمیشە چرای ڕێنوێنی مرۆڤایەتی بوون.
دووبارە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن
نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
قایمقامی قەزای عەنکاوا بە وەکالەت
٢٠٢٦/٨/٢٤
١١/ربيع الأول/١٤٤٨