سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل, Government Organization, Irbil.

بۆ هەر سکاڵا، داخوازی و پێشنیازێک، دەتوانن لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە (ڤایبەر، واتساپ، تێلیگرام) پەیوەندیمان پێوە بکەن:
📞 07514146642

لأي شكوى، طلب، أو مقترح، يمكنكم التواصل معنا عبر الخط الساخن (فایبر، واتساب، تليغرام):

لادانی پەردەی پێش دوکانەکان و پابەندکردنی دوکانداران به بردنە ژوورەوەی کەل و پەل و شتوومەکەکانیان لە کاتی تەواوبوونی کار...
07/09/2026

لادانی پەردەی پێش دوکانەکان و پابەندکردنی دوکانداران به بردنە ژوورەوەی کەل و پەل و شتوومەکەکانیان لە کاتی تەواوبوونی کارەکانیان، ئەوەش بە ئامانجی دوورکەوتنەوە لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەو پاراستنی سەرو ماڵی کاسبکارانی بازاڕەکە .

بەدواداچوونەکانیش بەردەوامی دەبێت لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی و پێدانی ڕێنمایی به دوکانداران و کاسبکاران بۆ پاکڕاگرتنی شەقامەکان و نەهێشتنی جەنجاڵی هاتووچۆ کردنی هاوڵاتیان .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

گـوندی سوێری ...سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بار...
07/09/2026

گـوندی سوێری ...

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بارانباریندا، هەنگاوێکی نوێی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی زستان دەستپێکردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، هەستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەو قوڵکردنەوە و فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی لە گوندی سوێری ڕێگای گوێڕ .

ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین دێت، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و ڕێگری لە هەر ئاستەنگێکی هاتووچۆ یان زیانە مادیەکان بە دانیشتووانی ناوچەکە بگەیەنرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکان بۆ خۆپاراستن لە لافاو دەستپێدەکاتبۆ ڕێگری کردن لە ک...
07/09/2026

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکان بۆ خۆپاراستن لە لافاو دەستپێدەکات

بۆ ڕێگری کردن لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە وەرزی زستاندا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی گشتگیر بۆ پاککردنەوە و بەدواداچوونی مەنهۆڵ و چەپەرەکان و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

ئەم هەڵمەتە، کە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی و ژینگەپارێزییەوە دەستپێکردووەو تا کۆتایی وەرزی زستان بەردەوام دەبێت، هەروەها تیشک دەخرێتە سەر فراوانکردن و پاککردنەوەی سەرجەم ئەو ڕێڕەوانەی کە ئاوی باران لەخۆدەگرن، تاوەکو لە کاتی هاتنی شەپۆلە بارانبارینەکاندا بەربەست دروست نەبێت.
لە بەرامبەریشدا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیان و کاسبکاران و خاوەنکاران دەکات و داوایان لێ دەکات کە هاوکار بن لە پاراستنی پاکوخاوێنیی شارەکەدا. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە فڕێدانی زبڵ و پاشماوە و خۆڵ و خاشاک بۆ ناو مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان، هۆکاری سەرەکیی گیران و پەنگخواردنەوەی ئاوە لە شەقامەکاندا.

ڕێنماییە ژینگەیییەکان بۆ پاراستنی سیستەمی ئاوەڕۆی شار ...
بۆ ئەوەی ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە سەرکەوتوو بێت و شارەکەمان لە مەترسییەکانی لافاو و پیسبوونی ژینگەیی بەدوور بێت، پابەندبوون بەم خاڵانە پێویستە:
١- دوورکەوتنەوە لە فڕێدانی زبڵ: هەرگیز پاشماوەی ماڵان، زبڵی ورد و کارتۆن لە مەنهۆڵ و چەپەرەکانی شەقامەکاندا فڕێ مەدەن.
٢- کاسبکاران و خاوەنی چێشتخانەکان دەبێت دڵنیابن لەوەی ڕۆن و پاشماوەی چەوری ڕاستەوخۆ نەکرێتە ناو ئاوەڕۆوە، چونکە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی ڕەقبوون و گرتنی ڕێڕەوی ئاو.
٣- بەکارهێنانی سندووقی خاشاک: دڵنیابە لەوەی هەموو پاشماوەیەک تەنها لە شوێنە دەستنیشانکراوەکان و سندووقەکانی زبڵدا دادەنرێت نەک لەسەر شەقامەکان کە بە ئاوی باران ببرێنە ناو ئاوەڕۆکانەوە.
٤- ڕووپۆشکردنی کاتیی کاره‌كانی بیناسازی: خاوەنی باڵەخانە و شوێنە نیشتەجێبوونەکان دەبێت پاشماوەی بیناسازی و خۆڵ و خەڵی پڕۆژەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن بۆ ئەوەی نەچێتە ناو تۆڕی ئاوەڕۆی گشتییەوە.
٥-لە کاتی بینینی هەر مەنهۆڵێکی گیراو یان خنکاو لە گەڕەکەکەتان، دەستبەجێ تیمەکانی شارەوانی لێ ئاگادار بکەنەوەو پێش ئەوەی وەرزی زستان دەست پێبکات.
پاراستنی ئاوەڕۆکان تەنها ئەركی شارەوانی نییە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانی و ژینگەیییە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاوڵاتیان و نیشاندانی جوانیەکانی شارەکەمان.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

گەڕەکی ڕاستی ...لادانی ژمارەیەک زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی کە بەشێک لە هاوڵاتیان و خاوەنکار هەستابوون بە سەرپێچی کردن و د...
07/09/2026

گەڕەکی ڕاستی ...

لادانی ژمارەیەک زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی کە بەشێک لە هاوڵاتیان و خاوەنکار هەستابوون بە سەرپێچی کردن و دروستکردنی کەپر و ڕەمپەو دانانی مێز و کورسی و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ.

هەڵمەتەکەش لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج، بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی ئەنجامدرا.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

شارەوانیی شەش لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی، بەو شەوە درەنگە هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری بەرامبەر ئیمپایر و چواردەوری ...
06/09/2026

شارەوانیی شەش لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی، بەو شەوە درەنگە هەڵمەتی ڕێکخستنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری بەرامبەر ئیمپایر و چواردەوری پارکی سامی عەبدولڕەحمانیان ئەنجامدا .

کەمێک پێش ئێستا:بەشێکی دیکەی شەقامی بەحرکە لە زێدەڕۆیی ڕێکخرایەوە ...هەڵمەتەکەش لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شا...
06/09/2026

کەمێک پێش ئێستا:

بەشێکی دیکەی شەقامی بەحرکە لە زێدەڕۆیی ڕێکخرایەوە ...
هەڵمەتەکەش لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی ئەنجامدرا، بە ئامانجی پاراستنی سیمای شار و ڕێگری کردن لە زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی .

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ هەرسێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە و زێڕینگران ) کۆدەبێتەوە ئەمرۆ یەكشەممە 2026.9.6، ئومێد خۆشناو،...
06/09/2026

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ هەرسێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە و زێڕینگران ) کۆدەبێتەوە

ئەمرۆ یەكشەممە 2026.9.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی ئابووری و پشتگیریکردنی کاسبکاران، لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی هەر سێ ئەنجومەنی ( دراو، خانووبەرە، و زێڕینگران ) كۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، بەوردی تیشکخرایە سەر ڕەوشی ئێستای بازاڕ، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، و دۆخی کار و کەسابەتی هاووڵاتییان و کاسبکاران و پەرەپێدانی هەر سێ سێکتەری گرنگ و ستراتیژی ( دراو، زێڕ، و خانووبەرە ) وەک بڕبڕەی پشتی جووڵەی دارایی، لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەقامگیریی ئەم بازاڕانە و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کاسبکاران، لە پێشینەی کارەکانمانە.

لەتەوەرێکی تری كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنەوەی بازاڕەکان و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان كرا و، لەم چوارچێوەیەشدا، گوێ لە کێشە و گرفتەکانی پیشەوەران و خاوەنکاران گیرا، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاو بۆ یان، هاوکات، تیشک خرایە سەر ڕێگاکانی هاندانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەولێری پایتەخت.

بایەخدان بە نافوورەو دوورگە ناوەندیەکان و هەڵمەتی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕێکخستنەوەی دار و درەختی شەقامە گشتیەکانی شا...
06/09/2026

بایەخدان بە نافوورەو دوورگە ناوەندیەکان و هەڵمەتی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕێکخستنەوەی دار و درەختی شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان .

گـردجووتیار ...سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بارا...
06/09/2026

گـردجووتیار ...

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بارانباریندا، هەنگاوێکی نوێی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی زستان دەستپێکرد.
لەو چوارچێوەیەشدا، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو، هەستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ خاوێنکردنەوە، قوڵکردنەوە و فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی لە گوندی گردجووتیار.

ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین دێت، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و ڕێگری لە هەر ئاستەنگێکی هاتووچۆ یان زیانە مادیەکان بە دانیشتووانی ناوچەکە بگەیەنرێت.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

تیمەکانمان لە شارەوانیی پێنج، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی هەستان بە لادانی ژمارەیەک تاسەو ڕەمپەی پێش دەرگای ماڵا...
06/09/2026

تیمەکانمان لە شارەوانیی پێنج، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی هەستان بە لادانی ژمارەیەک تاسەو ڕەمپەی پێش دەرگای ماڵان لە گەڕەکی ژیان، کە بە سەرپێچی لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتیان دروستکرابوو .

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ رئاسة بلدية اربیل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share