19/08/2026
سمیناری فریاگوزاری سەرتایی بۆ ڕووداوەکانی مرۆڤ
ئەمڕۆ رێکەوتی١٩-٨-٢٠٢٦ لە بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانای مرۆیی، سمیناری ( فریاگوزاری سەرتایی بۆ ڕووداوەکانی مرۆڤ) بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سازکرد.
سەرتا لە لایەن بەڕێوەبەری پەرەپێدانی توانای مرۆیی (نادر ڕوستی) بەخێرهاتنی بەشدابووان کراو باس لە ئامانجی سمینارەکە و دیسپلینی سمینار کرا، دواتر مقدەم کامل وتیەکی کورتی پێشکەش کرد، داوتر بەرێز (قسیم محمد) وەک پێشکاری بابەت، ناوەڕۆکی بابەتەکەی خستەڕوو کە باسی زۆر ڕووداوی لەناکاوی ژیانی مرۆڤ کرا، لەهەمانکات باسی شێوازەکانی فریاکەوتن و دەربازکردنی مرۆڤ کرا.
لە بابەتەکان تیشک خرایە سەر:
١-شێواز و مەترسی هەڵگەڕانەوەی زمان و فریاکەوتن
٢- بورانەوە و لە هۆش چوون و هەناسەی دەستکرد بۆ توشبوو
٣- قوتدانی تەن و خواردن و گیرانی ڕێڕەوی هەناسەدان و دەربازکردنی مرۆڤ
٤- جۆرەکانی سوتان و شێوازی فریاکەوتن
٥- جۆراکانی مار و زیندەوەرە ژەهراویەکان و فریاکەوتن لە کاتی پێوەدان
دواتر پسیار و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە ئەنجامدرا.
زۆر سوپاس بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر کە هاوکار بوون بۆ دابینکردنی راهێنەر، سوپاس بۆ مقدم کامل و هاوکاریەکانی، سوپاس بۆ ڕاهێنەر قەسیم محمد کە خۆبەخشانە بابەتەکەی پێشکەش کرد، سوپاس بۆ بەشدار بووان و ئەو فەرمانگانەی نوێنەریان هاتبوو.