25/08/2026
كوردى - عربي - English
مەراسیمی کۆتایهاتنی ئەرکی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەولێر بەڕێوەچوو
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەرێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆنسوڵی گشتی وڵاتانی هۆڵەندا و ئیتاڵیا، عبدالخالق بابیری بریکاری وەزارەت، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و فەریق روکن بەختیار محمد سدیق ئەمینداری گشتی و لیوا سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر- مەخمور، تیمێکی ڕاوێژکارانی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، سەرۆکی ئەرکانی دەڤەری یەک، نوێنەری ژووری ئۆپەراسیۆنی هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، مەراسیمی کۆتایهاتنی ئەرکی سەربازی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ شەری دژ بە داعش لە کامپی ستیڤان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، لە هەولێر ڕێکخرا، کە تیایدا جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئامادەبوو.
لەبەردەوامی مەراسیمەکەدا بەڕێز شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دووپاتی کردەوە کە پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ پەیوەندییەکی ستراتیژیی قووڵە و لەسەر بنەمای ئازادی، دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە بنیاتنراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای ئەڵمانیا هاوبەشێکی ڕاستەقینە بووە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا، بەتایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها ئاماژەی بە پشتیوانیە هەمەلایەنەکانی ئەڵمانیا کرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لەوانە: بەشداریکردنی ڕاوێژکارانیان لە پرۆسەی ڕیفۆرم و یەکخستنەوەی هێزەکان، دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە و دابینکردنی پێداویستی تەندروستی، ڕەوانەکردنی ئەفسەران بۆ خولی ئەرکان لە ئەڵمانیا و پەرەپێدان بە بواری ڕاگەیاندن و هۆشیاری سەربازی لە ڕێگەی دابینکردنی تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە. لە کۆتاییدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە کۆتایی مانگی (نۆی) ئەمساڵدا ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی پێدێت، دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان بەردەوام دەبێت و داوای لە پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا کرد لە قۆناغی داهاتووشدا هاوکارییەکانیان بەهێزتر بکەن، هاوکات سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرباز و ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵ و دڵسۆزییان لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
تیایدا لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، کە ساڵانێک بوو لەژێر چەتری هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئامادەییەکی کارایان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا هەبوو، لە مەراسیمەکەدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵی مێژوویی، گرنگ و کاریگەری تیمی سەربازیی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش. وێڕای دەستخۆشی لە ماندووبوونیان، بەرزترین پێزانینی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەل و حکومەتی هەرێم ئاڕاستەی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا و گەل و حکومەتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ کرا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی و تەندروستی و پاڵپشتیە لۆجستی و ڕاوێژکارییەکانیان کە ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بەهێزکردنی توانا و ژێرخانی سەربازیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
••••••••••
مراسم رسمية في أربيل بمناسبة انتهاء المهام العسكرية للقوات الألمانية
إعلام وزارة البيشمركة
أُقيمت اليوم الثلاثاء، ٢٥ آب، ٢٠٢٦، في معسكر "ستيفان" بمطار أربيل الدولي، مراسم رسمية للإعلان عن اختتام المهام العسكرية للمستشارين العسكريين في القوات الألمانية ضمن جهود الحرب ضد تنظيم "داعش".
وجرت المراسم بحضور نائب رئيس إقليم كوردستان، الشيخ جعفر الشيخ مصطفى، ووزير البيشمركة، السيد شورش إسماعيل، والقنصلين العامين لكل من هولندا وإيطاليا، ووكيل وزارة البيشمركة السيد عبد الخالق بابيري، ورئيس الأركان الفريق الركن عيسى عُزير، والأمين العام للوزارة الفريق الركن بختيار محمد صديق، ومسؤول محور گوير - مخمور، اللواء سيروان بارزاني، إلى جانب وفد من كبار مستشاري قوات التحالف الدولي، ومعاوني رئيس الأركان، ورئيس أركان المنطقة العسكرية الأولى، وممثل غرفة عمليات الإقليم، وعدد من المدراء العامين وكبار ضباط وزارة البيشمركة.
نُظمت المراسم في أربيل بدعوة رسمية من قائد القوات الألمانية في إقليم كوردستان، الكولونيل أوستن بيتشا، وبحضور القائد العام للقوات المسلحة في وزارة الدفاع الألمانية، الجنرال غونتر شنايدر؛ حيث أُعلن رسمياً عن انتهاء المهام العسكرية للقوات الألمانية في إقليم كوردستان، بعد سنوات من الحضور الفاعل والمؤثر في أطار التحالف الدولي ضد داعش في إقليم كوردستان والعراق.
وسُلّط الضوء خلال المراسم على الدور التاريخي والمحوري للفريق العسكري الألماني في إسناد قوات البيشمركة، لا سيما في مواجهة إرهابيي داعش ودحرهم.
وإلى جانب الإشادة بجهودهم وتفانيهم، عبّرت قوات البيشمركة وشعب وحكومة الإقليم عن بالغ الشكر والامتنان للمستشارين العسكريين الألمان ولشعب وحكومة ألمانيا الاتحادية، على ما قدموه من مساعدات عسكرية وطبية، ودعم لوجستي واستشاري أسهم بشكل ملموس في تعزيز قدرات قوات البيشمركة وتطوير بنيتها التحتية العسكرية.
•••••••••••
The ceremony marking the end of the German forces’ military mission in Erbil was held.
Today, Tuesday, 25 August 2026, in the presence of Sheikh Jaafar Sheikh Mustafa, Deputy President of the Kurdistan Region; Shorish Ismail, Minister of Peshmerga; the Consuls General of the Netherlands and Italy; Abdulkhaliq Babiri, Undersecretary of the Ministry; Lieutenant General Isa Ozer, Chief of Staff; Major General Bakhtyar Muhammad Sadiq, Secretary General; Brigadier General Sirwan Barzani, head of the Gwer-Makhmur axis; a team of senior advisors from the Coalition Forces; deputies of the Chief of Staff; the Chief of Staff of Region One; the representative of the Region’s Operations Room; and a number of general directors and senior officers of the Ministry of Peshmerga, the ceremony for the conclusion of the military advisory mission of the German forces in the fight against ISIS was held at Camp Stephen at Erbil International Airport.
The ceremony was organized at the formal invitation of Colonel Osten Picha, Commander of the German forces in the Kurdistan Region, in Erbil. General Günter Schneider, Director General of the German Armed Forces at the German Ministry of Defence, attended. During the ceremony, the official end of the German forces’ military mission in the Kurdistan Region was announced. For years, these forces had maintained an active presence in the Kurdistan Region and Iraq under the umbrella of the International Coalition against ISIS. The ceremony highlighted the historical, important, and effective role of the German military team in supporting the Peshmerga forces, particularly in confronting and defeating ISIS terrorists. In addition to expressing gratitude for their efforts, the highest appreciation of the Kurdistan Peshmerga Force, and of the people and government of the Region, was extended to the German military advisors and to the people and government of the Federal Republic of Germany for the military, medical, logistical, and advisory support they provided, which played a significant role in strengthening the capabilities and military infrastructure of the Kurdistan Peshmerga Force.