كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان

كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان Kurdistan Tourism Association

كۆمه‌ڵه‌ى گه‌شت و گوزار ناسانى كورد?

بە تووندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێ...
17/08/2026

بە تووندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن دەکەین

ئامانجگرتنی دامەزراوە و سەرکردە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەر شێوەیەک بێت، دەستدرێژییەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و عێراق، و هەنگاوێکی مەترسیدارە کە تەنها خزمەت بە قووڵکردنەوەی ئاڵۆزی و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەکات.

لە کاتێکدا پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی هەرێم دووپات دەکەینەوە، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریە دەستووری و یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی بنێت، و بە جددی کار بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بکات.

ئاسایش و سەروەری و سەقامگیریی عێراق بەرپرسیارییەکی هاوبەشە، هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە دەوڵەتی عێراق. بۆیە بەرپرسیاریی هەمووانە کە شوێن و پێگەی دەستووریی هەرێم ڕێزی لێبگیرێت،

کۆمەڵەی گەشتوگوزار ناسانی کوردستان
٢٠٢٦/٨/١٧

بەیاننامەیەك لە کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی كوردستانبە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە دەکەین کە لە شاری ده...
28/03/2026

بەیاننامەیەك لە کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی كوردستان

بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە دەکەین کە لە شاری دهۆک کرایە سەر جێگای حەوانەوەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تری پارێزگای دهۆک.

ئەم جۆرە پەلامارانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و تەنها ئامانج گرتنی بەڕێزیان نییە، بەڵکو دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەوڵێکی نەزۆکانەیە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاشتیەوایی سەرجەم عێراق.

ئاشکرایە هەرێمی کوردستان بەردەوام خۆی بەدوور گرتووە و بێ لایەن بووە لە ململانێ و شەڕە ناوچەیەکاندا، و نایەوێت ببێتە بەشێک لە هیچ ئاڵۆزیەک.

پێویستە حکومەتی فیدرالی عێراق وەڵامێکی یەکلاییکەرەوە و کرداری بەرامبەر بەو گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووانە هەبێت، کە بەردەوام و بێپاساو هێرش و پەلامار دەکەنە سەر هاوڵاتیان و دامەزراوەکانی هەرێم، تاوەکو چیتر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق نەخەنە بەردەم هەڕەشە و ناسەقامگیرییەوە.

کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستان

٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوێک لەکۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستانەوە. بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرق...
25/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لەکۆمەڵەی گەشتوگوزارناسانی کوردستانەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. بۆیە بەتوندترین شێوە ئەم هێرشە و هەموو هێرشە تیرۆریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.
بە هیچ جورێک حەق نەبوو بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی گەلی کوردستان سەردەکەوێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین . جارێکی دیکەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت.

کۆمەڵەی گەشتوگوزار ناسانی کوردستان
٢٠٢٦/٣/٢٤

Address

Nawroz Str
Irbil
KURDISTAN

Telephone

+9647504521010

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to كۆمەڵەی گەشت و گوزار ناسانى كوردستان:

Shortcuts

Share