24/08/2026
راگەیاندنی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان
بۆ چاڵاككردنی بەشداریی مەدەنی و ئازادیی میدیایی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆنفڕانسی کۆتایی بۆ پڕۆژەی دیموکراسی و شەفافیەت ئەنجام دەدات
رۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەرۆكی کارگێڕیی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و شاندی یاوەریان و بەڕێز نەبەرد عومەر حسێن بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، کۆنفڕانسی کۆتایی بۆ پڕۆژەی دیموکراسی و شەفافیەت بۆ کاراکردنی بەشداریی مەدەنی و ئازادی میدیایی لە هەولێربەڕێوەچوو.
سەرۆکی كارگێڕیی هەڵبژاردن ووتەی کۆمیسیۆنی لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش کرد، و تێیدا ستایشی هەوڵەکانی تۆڕەکانی چاودێریکردن و رێکخراوە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی کرد لە بەدواداچوونیان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان. هەروەها ئاماژەی بە پەرەسەندنی تەکنەلۆژیای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشەیی و دادپەروەرانە کرد کە ستایشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.
دادوەر عامر ئەلحوسێنی باسی لە ئەزموونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و رۆڵی کۆمیسیۆن لە بەڕێوەبردن و ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە کرد کە بەباشی لەلایەن هاوبەشانی هەڵبژاردنەكەوە پێشوازی لێکرا.
سەبارەت بەو وانانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران/ ٢٠٢٥ وەرگیراون، بەڕێز حازم نەحۆ روونکردنەوەیەکی وردی خستەڕوو سەبارەت بەوەی لە پڕۆسەكانی ژماردن ولەیەكجیاكردنەوەی دەنگەكان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەدەستهاتبوو، هەروەها روونكردنەوەی خستەڕوو لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ تانەكان و چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە ڕێگەی کامێرا و ئەو چاودێرییە بەرفراوانەی کە لەلایەن ڕێکخراو و پارتە سیاسییەكانەوە ئەنجامدران.
لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسانی تۆڕ و ڕێکخراوەکانی چاودێریکردن ئامادەبوون.
المفوضية العليا المستقلة للانتخابات تعقد المؤتمر الختامي لمشروع الديمقراطية والشفافية لتمكين المشاركة المدنية وحرية الإعلام
عقد المؤتمر الختامي بحضور السيد رئيس الإدارة الانتخابية والسادة أعضاء مجلس المفوضين والوفد المرافق لهم والسيد نبرد عمر حسين مدير هيئة انتخابات اقليم كوردستان ، في اربيل يوم الأحد الموافق 23 / 8 / 2026، لمشروع الديمقراطية والشفافية لتمكين المشاركة المدنية وحرية الإعلام.
وألقى السيد رئيس الإدارة كلمة المفوضية في المؤتمر، أشاد فيها بجهود شبكات المراقبة والمنظمات الوطنية والدولية في متابعة العملية الانتخابية، كما أشار إلى التطور الحاصل في تكنولوجيا الانتخابات، وإقامة انتخابات مهنية ونزيهة حظيت بإشادة محلية ودولية.
وتحدث القاضي عامر الحسيني عن تجربة انتخابات برلمان إقليم كردستان، ودور المفوضية في إدارتها وما رافقها من نتائج نالت استحسان شركاء العملية الانتخابية.
وفيما يخص الدروس المستخلصة من انتخابات مجلس النواب 2025، قدم السيد حازم نحو شرحاً مفصلاً لما تم إنجازه من عمليات العد والفرز وإعلان النتائج، والتعامل مع الطعون، ومراقبة عملية الاقتراع عبر الكاميرات، فضلاً عن المراقبة الواسعة التي قامت بها المنظمات والأحزاب.
وحضر المؤتمر ممثلون عن الرئاسات الثلاث، والاتحاد الأوروبي، ورؤساء شبكات ومنظمات المراقبة.