قائیمقامییەتی قەزای شەقڵاوە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • قائیمقامییەتی قەزای شەقڵاوە

قائیمقامییەتی قەزای شەقڵاوە قائیمقامییەتی قەزای شەقڵاوە

لە درێژەی سەردانەکانی  بۆ فەرمانگە حکومیەکان لە شەقڵاوە  ئەمرۆ یەکشەممە بەرێز سوارە ئەکرەم سەردانی بانکی کشتوکالی شەقلاو...
30/08/2026

لە درێژەی سەردانەکانی بۆ فەرمانگە حکومیەکان لە شەقڵاوە ئەمرۆ یەکشەممە بەرێز سوارە ئەکرەم سەردانی بانکی کشتوکالی شەقلاوەی کرد لەنزیکەوە لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری بانک پێشوازیان لێ کرا .

ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان و خواردنی کوردەواری لە شەقڵاوە کرایەوەئەمڕۆ لە شاری جوانی شەقڵاوە، لەژێر چاودێری قائیمقامی...
27/08/2026

ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان و خواردنی کوردەواری لە شەقڵاوە کرایەوە

ئەمڕۆ لە شاری جوانی شەقڵاوە، لەژێر چاودێری قائیمقامی شەقلاوە کاک سوارە بە ئامادەبوونی بەڕێز کاک هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کارگێڕی، بەرپرسانی ناوچە و سەرۆکی فەرمانگەکان، ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان و خواردنی کوردەواری کرایەوە.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٧٠ خاوەنکار بە بەرهەم و دەستەهاتی خۆیان بەژدار بوون، کە هەنگاوێکی جوانە بۆ پشتگیریکردن و هاندانی خاوەنکارانی بچووک و ناوەند، و ناساندن و بازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان.

ئەم ڤیستیڤاڵە کە بۆ دووەم جارە لە شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت لە وەرزی هاوین ، تەنها بۆ پیشاندانی بەرهەمەکان نییە؛ بەڵکو هەوڵێکە بۆ ناساندنی ڕووخساری جوان و تواناکانی گەشتیاری شەقڵاوە و پیشاندانی ئەم شارە وەک یەکێک لە گەشتەکانی سەرەکی و جوانی کوردستان، وەک «بوکی کوردستان و شاری توو».

بە تایبەتی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری شەقڵاوە، شارەوانی، گەشت و گوزار و هێزە ئەمنییەکان دەکەین، کە بە هەوڵ و هاوکارییە جدییەکانیان ڕۆڵێکی گرنگیان لە سەرخستنی ئەم چالاکییە گەشتیاری و کۆمەڵایەتییە هەبوو.

هەروەها سوپاسی گروپی دەستڕەنگینان دەکەین بۆ سەرپەرشتی و ڕێکخستنی ئەم ڤیستیڤاڵە.

ئەمە کۆتایی کارەکانمان نییە؛ بەڵکو هەنگاوێکی ترە بۆ هەنگاوی داهاتوو، و چالاکی و پرۆژەی جوانتریش لە ڕێگادان.

ئەمرۆ   بەڕێز کاک هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ٢٤ سەردانی دیوانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس...
26/08/2026

ئەمرۆ بەڕێز کاک هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ٢٤ سەردانی دیوانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کرد هەرلەم سەردانی پیرۆزبایی لە ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس کرد کە پۆستی نوێیان وەرگرتبوو لەسنووری پۆلیسی شەقڵاوە وە لە ووتەیەکدا بەڕێز بەرپرسی لق پشتگیری خۆی بۆ ڕێکارەکانی چەسپاندی یاسا دووپاتکردەوە بەشێوەیەک کە یاسا سەروەر بێت دوواتر بەرێز سوارە ئەکرەم قائیمقامی شەقلاوە .
وێڕای بەخێرھاتنی جەنابیان تەکەزی کردەوە کەوا ئەم سەردانانەی بەرێزیان گڕو تینوی زیاتر بە ئەفسەران و ئیدارە دەدات بۆ خزمەتکردنی زیاتری شار و ولاتیان ، لەم بەسەرکردنەوەیە هەڤاڵانی کارگێر و بەرپرسی ناوچەکان یاوەری بەرؽز بەرپرسی لق بوون

Writingکۆتایی خولی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوەئەمرۆ ئیوارەلەباخچەی کتیبخانەی گشتی ،سەنتەری ڕۆش...
26/08/2026

Writing
کۆتایی خولی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە
ئەمرۆ ئیوارەلەباخچەی کتیبخانەی گشتی ،سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە کۆتایی بە خولی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی هێنا؛ خولێک کە بە هاوکاری نوسینگەی جەنابی مەلا مستەفا و دەستەی ژین و ژیار، بۆ ٢٥ بەژداربوو بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی خولەکەدا، بۆ بەژداربووان بڕوانامەی بەشداری دابەش کرا و بەو بۆنەیە مەراسیمێکی تایبەت بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، بەرێز سوارە ئەکرەم قایمقامی شەقڵاوە، وتەیەکیان پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە هەموو بەژداربووان کرد و هیوام خواست کە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی پەرەپێدانی تواناکانیان و بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی لە خوێندن و ژیانی ڕۆژانەدا.
هەروەها دەستخۆشیان لە سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە و هەموو ئەو لایەن و کەسانە کرد کە بە دڵسۆزی و هەوڵی خۆیان بەشدارییان لە سەرخستنی ئەم خولە کرد.
پیرۆزبایی لە هەموو بەژداربووان، و دەستخۆشی لە هەموو بەشداربووانی ئەم کارە جوانە.

� پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویست ﷺبەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری خۆشەویست ...
24/08/2026

� پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری خۆشەویست حەزرەتی محەممەد ﷺ، بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و ڕێزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و پێزانینەکانمان ئاراستەی هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزی شەقلاوە و هەموو موسڵمانان دەکەین.

﴿وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ﴾
«ئێمە تۆمان نەناردووە، مەگەر بۆ ئەوەی بەزەیی و ڕەحمەت بیت بۆ هەموو جیهان.»
[الأنبیاء: ١٠٧]

مەولودی پێغەمبەر ﷺ یادەوەرییەکی گەورەی ڕەحمەت، خۆشەویستی، لێبوردەیی، ئاشتی و پێکەوەژیانە؛ بەها و بنەماکان کە هەمیشە شایستەی ئەوەن لە ناو کۆمەڵگەیەکی وەک شەقلاوە، بە هەموو پێکهاتە و کۆمەڵە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی، زیاتر بەهێز بکرێن.

لەو بۆنە پیرۆزەدا، هیواخوازین شەقلاوە هەمیشە ناوچەی ئاشتی، خۆشەویستی، هاوبەشی و براێتی بێت و پێکهاتەکانی بە یەکدڵی و یەکگرتوویی بەردەوام بن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر.

مەولودی پێغەمبەر ﷺ لە هەمووتان پیرۆز بێت.
🌹 خوا هەموومان لە ڕێگای ڕەحمەت و ئاشتی و خێر و بەرەکەتدا کۆبکاتەوە

قائیمقامییەتی قەزای شەقلاوە

٢٤ی ٨ی ٢٠٢٦ بەرامبەرە بە ١١ی رەبیعی‌الأوەلی ١٤٤٨ی کۆچی

دوابەدوای کۆبوونەوەی بەرێز سوارە ئەکرەم  قائیمقامی شەقلاوە،، لەگەل ڵایەنی پەیوەندیدار،،، ئەمرۆ دووشەمە به مەبەستی ئامادە...
24/08/2026

دوابەدوای کۆبوونەوەی بەرێز سوارە ئەکرەم قائیمقامی شەقلاوە،، لەگەل ڵایەنی پەیوەندیدار،،،
ئەمرۆ دووشەمە
به مەبەستی ئامادەکاری بۆ مەڕاسیمی ڕۆژی لە دایک بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەر محمد (د.خ) هەڵمەتێکی فراوانی خاوێن کردنەوەو شوشتنی شەقامەکانی دەورو بەری مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە لە لایەن شارەونی شەقلاوە ئەنجامدرا کەبەیانی رۆژی سێشەممە مەڕاسیمی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام د.خ. لەمزگەوتی گەورە ئەنجام دەدرێت.

پارکی سۆرک لە شەقڵاوە ئەمرۆ ئێوارە بەرێز سوارە اکرەم قائیمقامی شەقلاوە  لەگەل کاک ڕێکان  سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە کارەکان...
23/08/2026

پارکی سۆرک لە شەقڵاوە

ئەمرۆ ئێوارە بەرێز سوارە اکرەم قائیمقامی شەقلاوە لەگەل کاک ڕێکان سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە کارەکانی دروستکردنی پارکی سۆرکی شەقلاوەیان بەسەرکردەوە، ئەم قۆناغە ی کارەکانی پارکەکە بەرەو کۆتاییە ، کاری لە پێشینەمان دەستپێکردنی قۆناغەکانی ترە .

قایمقامی شەقڵاوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەی کردئەمڕۆ ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، سوارە ئەکڕەم، قایمقامی قەزای شەقڵاوە، س...
17/08/2026

قایمقامی شەقڵاوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەی کرد

ئەمڕۆ ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، سوارە ئەکڕەم، قایمقامی قەزای شەقڵاوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەی کرد و لەگەڵ مامۆستا زوبێر ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەکە کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی کارکردن، گرفت و ئاستەنگەکان و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان کرا بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و مامۆستایانی ئاینی لە سنوورەکەدا، هەروەها پشتیوانیی تەواو بۆ کارەکانی فەرمانگەکە دووپاتکرایەوە.

لە بەردەوامی کاری ڕۆژانە لە سەنتەری قەزا وە بۆ بەدواداچوونی کاروباری گشتی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەمرۆ یەکشەممە بەرێز سو...
09/08/2026

لە بەردەوامی کاری ڕۆژانە لە سەنتەری قەزا وە بۆ بەدواداچوونی کاروباری گشتی و بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەمرۆ یەکشەممە بەرێز سوارە ئەکرەم قائیمقامی شەقلاوە ، سەردانی هەریەک لە بەشی پۆلیسی دارستانی شەقڵاوە و هۆبەی دارستانی شەقڵاوەیان کرد
بۆ ئاگاداربوون لە کاری رۆژانەیان.

کۆبوونەوە و بەدواداچوون بۆ کێشەی کاسبکارانی بازاری خانزاد لە دیوانی قایمقامیەت ئەمرۆ بەسەر پەرشتی بەرێز سوارە ئەکڕەم قائ...
09/08/2026

کۆبوونەوە و بەدواداچوون بۆ کێشەی کاسبکارانی بازاری خانزاد

لە دیوانی قایمقامیەت ئەمرۆ بەسەر پەرشتی بەرێز سوارە ئەکڕەم قائیمقامی شەقلاوە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری نەهێشتنی تاوان ، بەرێوەبەری کارەبا ، بەرێوەبەری کارگێری قائیمقامیەت و وە ژمارەیەک دوکاندار و کاسبکارو نوێنەری دووکانداران سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەک سازکرا بۆ مەبەستی بەدواداچوون بە چەند گرفت و کێشەیەک لە بازاری خانزاد ، دوایی گفتۆگۆ گەيشتینە دەرنجام بۆ چارەکردن بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی کاسبکاراندا بێت

Address

Shaqlawa
Irbil
10001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قائیمقامییەتی قەزای شەقڵاوە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share